دادگا بڕیاریدا کە مریەم، هاوناز نیە، بەڵام هەموو بەڵگەکان ئەوە دەسلێمنن مند...
باکووری کوردستان
- سوپای تورک بەردەوامە له و ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەی کە بە بەشداری هەزاران سەرباز دەستیپێکردبوو لە چیای جودی و گابار لە
شرناخشرناخ.
[1]
- لە شاری ئەستەنبوڵ بڕیاری زیندانیکردن بۆ چوار ئەندامی دیکەی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە دەرکرا، بەرپرسی هەدەپەی ناوچەی ئاڤجیلار-یشی تێدایە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- کۆمەڵێک لە کرێکاران و ستافی پاڵاوتگەی گازی
ئیلامئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دواکەوتنی حەقدەست و مووچەی مانگانە و دواخستنی داواکارییەکانیان، لە بەردەم پاڵاوگەی ئیلامدا کۆبونەوێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
[5]
باشووری کوردستان
- شاندی
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، سەردانی هەریەکە لە ئاسایشی ئێزیدخان و بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ-ییان کرد و دەستنیشانیان کرد، کە هەڕەشە لەسەر
شەنگالشەنگال، هەڕەشەیە لەسەر هەموو باشوری کوردستان.
[1]
- لە بەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چاودێری دەڤەری
برادۆستبرادۆست دەکات، بە چڕیش بەرزاییەکانی ئاودەلکێوی لە گوندی
شاپانشاپانی سەر بە شارۆچکەی
سیدەکانسیدەکان بۆردوومان دەکات.
[3]
- لەگەڕەکێکی شاری
کەرکوککەرکوک بەهۆی دەستدڕێژی گوللەی چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا.
[2]
- لە بەرامبەر سستی بەڕێوەچونی کارەکانی پڕۆژەی بەجوتساید کردنی ڕێگای
ڕانیەڕانیە -
قەڵادزێقەڵادزێ، شۆفێرانی بارهەڵگر لە سنوری قەزای پشدەر ئه و ڕێگا سەرەکیەیان داخست.
[2]
- بەڵێندەران لەبەرامبەر پێنەدانی پارەی پڕۆژەکانیان خێمەی نیگەرانی هەڵدەدەن و داوای پارەی پڕۆژەکانیان دەکەن.
[2]
- دوای 12 دانیشتنی دادگای سلێمانی لەبارەی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی (
مریەم باروتجیانمریەم باروتجیان) کە بەهاوناز ئەحمەد ناسرابوو، یەکێک بوو لە منداڵە دۆزراوەکانی
هەڵەبجەهەڵەبجە، بەڵام ئەمڕۆ دادگا بڕیاریدا کە مریەم، هاوناز نیە، بەڵام هەموو بەڵگەکان ئەوە دەسلێمنن منداڵێکی ونبووی هەڵەبجەیە.
[2]
- لە شارۆچکەی
ڕواندزڕواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداریی و حزبیی و جەماوەری شارۆچکەی ڕواندز، دەیەمین فێستیڤاڵی ڕۆژی ڕواندز لە هۆڵی بۆنەکان ئەنجامدرا.
[1]
- لەئەنجامی شەڕی نێوان هاندەرانی یانەی
سەید سادقسەید سادق و شەهیدانی
شارەزوورشارەزوور 5 کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- لە وەڵامی وەزیری دەرەوەی رووسیا، ئەردۆگان رایگەیاند کە خۆیان دەزانن
عەفرینعەفرین رادەستی کێ دەکەنەوە.
[4]
- ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر پڕۆژەبڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی هێرشی کیمیایی لە سووریا کۆبووەوە. باڵیۆزی رووسیا لە دژی پڕۆژەبڕیارەکە وەستایەوەو بۆ جارێکی دیکە ئەم بڕیارەی دژ بە سووریا ڤیتۆکرد.
[3][4]
- ڕاگەیاندنەکانی یۆنان بڵاویان کردەوه، دوای ئەوەی کۆپتەرێکی تورکیا نزیک بووەتەوە لە دوڕگەی Royی دەریای ئیجە، هێزەسەربازییەکانی یۆنان بەمەبەستی هۆشداری دەستڕێژی گولەیان لێ کردووە.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان