بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: وێنەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📆24-03-2020
📆23-03-2020
📆22-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,744) پەڕتووک||
📅 27-03-2020 - 14یەمین رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە باشوور و 1ەمین لە رۆژهەڵات
باکووری کوردستان
- لە گوندی کۆزان سەر بە شارۆچکەی سوور لە ئامەد، گوتاربێژی مزگەوتی گوندەکە لەڕێگەی بڵندگۆوە بە زمانی کوردی هۆشداری دەدات و رێنمایی هاونیشتمانیانی نیشتەجێی گوندەکە دەکات کە چۆن خۆیان بپارێزن لە کۆرۆنا.[1]
- گۆڕستانی حەسەن بەگی ئێزدی کە مێژووەکەی بۆ 300 ساڵ دەگەڕێتەوە و لە گەڕەکی مەزرە مهۆکی هەرێمی باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردینە و ناوچەیەکە کە ئێدیانی لێدەژین، وێرانکرا. بەردی گۆڕستانەکە و کێلی قەبری ئەو کەسانەی کە کۆچی دواییان کردووە شکێنران و هەندێک لە سمبوڵی ئێزدیانیان پارچە کرد
📅 27-03-2020 - 14یەمین رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە باشوور و 1ەمین لە رۆژهەڵات
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دنیا لە خەمی کارەساتی کۆڕۆنایە و سوپای تورکیا سنووری برادۆست لە پارێزگای هەولێر تۆپباران دەکات
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ مەعسوم قورقماز (عەگید) - مەعسوم کۆرکماز
ماعسووم کۆرکماز (عەگید) لە شوباتی 1956، لە گوندی گولی زەریایێی سەر بە شارۆچکەی فارقینی شاری ئامەدی باکوری کوردستان لە دایک بووە، چوارەمین منداڵی خێزانەکەیان بوو، ساڵی 1970 بە هۆی کاری باوکیان ناچار بوون باربکەن بۆ شاری ئێلح (باتمان) باوکیان کاری ئۆتێلی کردووە.
عەگید رۆژی 15-08-1984 یەکەم گوللەی دژی داگیرکەری تورک تەقاند و بەو شێوەیە شەڕی گەریللایی پەکەکە لە دژی تورک دەستیپێکرد.
عەگید لە ساڵی 1986دا لە چیای گابار لەشەڕێکدا شەهید دەبێت.
هەروەها برایەکی عەگید بەناوی فەیسەل کۆرکماز هاوکات گەریلا
✌️ مەعسوم قورقماز (عەگید) - مەعسوم کۆرکماز
🏷️ پۆل: شەهیدان
مەعسوم قورقماز (عەگید)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
نوسەر و رۆژنامەنوسی کورد، مەلا محەمەد جەمیل بەندی کوڕی مەلا ئەحمەدی فورقانی رۆژبەیانی، لە گوندێکی ناوچەی قەرە حەسەن لە لیوای کەرکوک لە ساڵی 1913 لەداییک بووە، لە تەمەنی 4 سالان بوە دەستی کردوە بە قورئان خوێندن لەلای دایکی زەهرا کچی حسێن محەمەد سەلمان رۆژبەیانی و داویی لە سەر دەستی ملا عەبدوڵڵا کوری مەلا رەحيم جرستانی قورئانی ختم کردوە لە ساڵی 1919 کە تەمەنی 6 سالان بوە دواتر دەچێتە گوندی (باداوە) لەلای ملا سەید عەبدولوەهاب فێرە نوسین دەبێت و دوای هاتنەوەی مەلیک مەحمود و بوونی بە مەلیکی کوردستان
✌️ محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەروەت سەوز
ساڵی 1954 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. لەماوەی خوێندنی ناوەندیدا بەشداری چەندین پێشانگەی چالاکی قوتابخانەی کردووە. ساڵی 1970 لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا وەرگیراوە. لەوێ بەشی گرافیکی بەپلەی بەرز تەواو کردووە. پاشان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێتە ئەورووپا و دیسان دەگەڕێتەوە کوردستان.
یەکەمین پێشانگەی لە زانکۆی سلێمانی بەهاوبەشی ساڵی 1976 کردۆتەوە. دوای ئەوەچەندین پێشانگەی لەشارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، بەغدا و شارەکانی دیکەی عیراق کردۆتەوە.
ساڵی 1992 لەگەڵ هونەرمەند نامیق عەلی قادر پێشانگەیە
👫 سەروەت سەوز
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەروەت سەوز
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,549 | وێنە 58,043 | پەڕتووک PDF 10,744 | فایلی پەیوەندیدار 40,027 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 13,977 |
📊 گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەهای لیرە و تمەن بەره و هەڵدێر دەبات | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەهای لیرە و تمەن بەره و هەڵدێر دەبات
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، سامان قوبادیسامان قوبادی
بەردەوام بەهای لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی رووی لە دابەزینە، هۆکارە سەرەکییەکەیش دەگەڕێتەوە بۆ خەرجیە سەربازییەکانی ئه و دوو وڵاتە، بە تایبەت لە یەمەن و سوریا. هاوکات ناجێگیری بەهای ئه و دوو دراوە کاریگەریی زۆری لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش دروست دەکات.
بەهای تمەن و لیرە بەرامبەر بە دۆلار
سەبارەت بە بەهای تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی لە بازاڕەکاندا، جەبار گۆران بەڕێوەبەری کۆمپانیای فەرەیدون بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بە دواڕۆژی راگەیاند ئەمڕۆ 2 شەممە 9ی نیسان، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 562 هەزار تەمەنی ئێرانییە، هەروەها بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 400 لیرەی تورکییە.
روونیشیکردەوە کە دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی بەهۆی ئه و خەرجییانەوەیە کە لە گروپە چەکدارییەکاندا دەیانکات. هاوکات گەمارۆی ئابوریی ئەمریکا کاریگەریی هەیە. هۆکارێکی تری لاوەکیش کەمی باران و وشکەساڵییە له و وڵاتە کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی هەناردەی ئه و وڵاتە.
جەبار گۆران وتیشی داگیرکردنی عەفرین و زیادبوونی خەرجییە سەربازییەکان کاریگەریی لەسەر دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی هەبووە، جگەلەوەش چوونی گەشتیار بۆ ئه و وڵاتە لەمساڵدا کەمتر بووە، بەڵام تا بەهای دراوی ئه و وڵاتانە زیاتر دابەزێت بە قازانجی هەرێمی کوردستانە، چونکە وڵاتێکی هاوردەین، هاوکات زیانی ئابوری گەورە له و دوو وڵاتە دەدات.
خەرجییە سەربازییەکانی ئێران و تورکیا لە 2018دا
لەکاتێکدا باس لەوە دەکرێت خەرجییە سەربازییەکان هۆکارێکی سەرەکین بۆ دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی، لەمساڵدا ئه و دوو وڵاتە لە بودجەی گشتیدا خەرجی سەربازییان زیاتر کردووە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە بودجەی ساڵی 2018 دا زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری بۆ خەرجییە سەربازییەکانی تەرخانکردووە، بەتایبەت بۆ پشتیوانی گروپە چەکدارییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
بەهەمانشێوە حکومەتی تورکیا لە بودجەی ئەمساڵدا زیاتر لە 23 ملیار دۆلاری بۆ خەرجی سەربازیی تەرخانکردووە، هەر لەمساڵدا سوپای ئه و وڵاتە بە پشتیوانی گروپە چەکدارەکان شاری عەفرین-یان داگیر کرد، ئەمە جگە لە رووبەڕووبونەی چەکداری لەگەڵ پارتی کرێکاری کوردستان(پەکەکە)، هەموو ئەمانە کاریگەریی لەسەر زۆربوونی خەرجییە سەربازییەکانی هەبووە. هاوکات لە چەند ڕۆژی رابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی بەبێ توانا وەسف کرد بۆ رێگرتن لە دابەزینی زیاتری نرخی لیرەی تورکی و لەوەیشدا کە بوونەتە هۆکاری سەرەکی دابەزینی دراوی ئه و وڵاتە.
هۆکارەکانی دابەزینی لیرە و تمەن
لە وەڵامی چەند پرسێکدا سەبارەت بە هۆکارەکان و چۆنیەتی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی دراوەکانیان بەرامبەر بە دۆلار لەلایەن بانکە ناوەندییەکانی هەردوو وڵات و سوود و قازانجەکانی ئەم قەیرانە، چێنەر ئەسعەد مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی ئابوری، بۆ دواڕۆژ دەڵێت دابەزینی بەهای دراو دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار، یەکەمیان ناوخۆییە، چونکە ئه و دەوڵەتانە دەیانەوێت لەڕێگەی دراوەکانیانەوە کۆمەڵێک ئامانجی ناخۆیی بەدەستبهێنن، ئەوانیش بریتین لەوەی کۆمپانیاکانی ئەم وڵاتانە کاتێک دەچنە بواری رکابەرییەوە، بەهۆی ئەوەی زۆرترین بەرهەمیان هەیە دەتوانن زۆرترین داهاتیان دەست بکەوێت.
هاوکات دەتوانن بڕێکی زۆری دۆلار بەدەستبێنێت لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، لەهەمانکاتدا یەدەگی پارە بیانییەکان لای خۆیان زیاد بکەن. ئه و مامەڵانەی لەناو ئێراندا دەکرێت بە دراوەکەی خۆی، بەدەر لە رازیکردنی خەڵک، دەتوانێت ئه و قەرز و تێچوانەی کە هەیەتی وەریبگرێتەوە. بۆ نموونە سەرمایەدارێکی ئه و وڵاتە کە قەرزاری حکومەتە لەهەمانکاتدا پارەیەکی زۆری لە بانکەکانی دەرەوە هەیە، بۆیە کاتێک دەیگەڕێننەوە بۆ ئێران، بەرامبەر بە دۆلار تمەنێکی زۆری دەستدەکەوێت و قەرزەکانی دەداتەوە، بەمەش حکومەت قەرزەکانی وەردەگرێتەوە.
سەبارەت بە هۆکارە دەرەکییەکانیش، چێنەر ئەسعەد دەڵێت لەئێستادا ئێران و تورکیا دەیانەوێت کۆمەڵێک ئامانجی سیاسی و سەربازیی بپێکن، هەر کاتێک بیانەوێت بەهای دراوەکەیان بەرز بکەنەوە، جارێکی تر سیاسەتی بازرگانی ئه و وڵاتانە دەکەوێتە ژێر پرسیار و مەترسییەوە.
شەری عەفرین و یەمەن
لەبارەی زیانە ئابورییەکانی ئەم حاڵەتە بۆ تورکیا و ئێران، هاوکات تاکەی دابەزینی دراوی ئه و دوو وڵاتە بەردەوام دەبێت، ئه و پسپۆڕەی بواری ئابوری دەڵێت بانکی ناوەندی لەسەر کۆمەڵێک سیاسەت کار دەکات، بەر لە هەموو شتێک ئێستا کە لە وەرزی گەشتیاریداین و گەشتیار دەچنە ئه و دوو وڵاتە، بۆیە ئاساییە بەهای دراوەکەی دابەزێنێت.
جەختیشیکردەوە، جگەلەوە خەرجیی سەربازیی، کە خۆی لە کڕینی چەک و تەقەمەنیدا دەبینێتەوە، تورکیا و ئێران لە ماوەی رابردوودا تێچوویەکی زۆری سەبازییان هەبووە بۆ شەڕی عەفرین و یەمەن، هەرچەندە تورکیا کێشەیەکی ئەوتۆی نییە، چونکە داهاتێکی زۆری دەستدەکەوێت، لەهەمانکاتدا بە داگیرکردنی چەند ناوچەیەک دەسەڵاتی بازرگانیی فراوانتر دەبێت. بۆیە هەردوو وڵاتەکە بەهۆی ئەوەی تێچووی سەربازییان زیادی کردووە، بەهای دراوەکانیان دابەزیووە.
کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕی هەرێم
دەربارەی ئاستی کاریگەریی ئه و دابەزینەی نرخی دراوە تورکی و ئێرانیەکان لەسەر هەرێمی کوردستان، چێنەر ئەسعەد پێیوایە هەرێم تووشی سیاسیەتی نغرۆکردنی بازاڕ(أغراق) بووە، واتە بازاڕی هەرێمی کوردستان بە کاڵای تورکی و ئێرانی داگیرکراوە، بەهۆی ئەوەی لێرە وەبەرهێنانی بیانی دەکرێت، بەمەیش کەرەسەی خاوی هەرێم دەبەن و دەیکەنەوە بە کاڵا و دووبارە پێمان دەفرۆشنەوە، واتە لە یەک مادەدا دووجار قازانجی ئابوریی دەکەن، جگە لەوەش دەستی کاری ئێمە بیر لە راکردن دەکاتەوە، چونکە ناتوانن لێرە کاربکەن و رکابەری وەبەرهێنانی بیانی بکەن، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە.[1]
09-04-201809-04-2018

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 09-04-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-04-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی⚠️ قەیران
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Apr 10 2018 8:40AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 10 2018 10:29AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 10 2018 10:29AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 872 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەهای لیرە و تمەن بەره و هەڵدێر دەبات
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-04-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574