图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 514,834
图片 104,285
书籍 18,893
相关文件 94,732
Video 1,238
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
عێراق دەتوانێ‌ لەجیاتی ئێران غاز لە سلێمانی بکڕێ‌
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
عێراق دەتوانێ‌ لەجیاتی ئێران غاز لە سلێمانی بکڕێ‌
统计和调查

عێراق دەتوانێ‌ لەجیاتی ئێران غاز لە سلێمانی بکڕێ‌
统计和调查

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێنەوە، هەوڵی فراوانکردنی سنووری ئۆتۆنۆمی خۆی داوە و هەنگاوی بەرەو سەربەخۆیی ناوە. نەوت و غاز دوو فاکتەری سەرەکی بوون لەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێوخۆیی پەرەبستێنێ و لەسەر ئاستی ناوچەییش پێگەیەکی نوێ وەربگرێت. پەیمانگای وزەی عێراق لە ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلدا لایەنەکانی کەرتی هایدرۆکاربۆنی هەرێمی کوردستانی شیکردووەتەوە کە لێرەدا پوختەیەکی دەخەینە ڕوو.
ڕاپۆرتەکە بەشێوەیەکی سەرەکی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بێ گۆڕانکاریی جەوهەری لە ستروکتوری کەرتی وزە و پێکهاتە و پلانی ئابووریی هەرێمی کوردستان، ناکرێ چاوەڕێی گەشەی زیاتری ئەو کەرتە لە داهاتوودا بکرێ.
$غازی سلێمانی دەتوانێ‌ ببێتە دەرفەتێک بۆ نزیکبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان لە بەغدا$
یەدەگ و سەرچاوەکان
گەڕان و دۆزینەوەی کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک خێرا و بەربڵاوبوو کە لەسەر ئاستی جیهاندا بە یەکێک لە بەرزترین ئاستەکانی گەڕانی سەرچاوەکانی وزە لە جیهاندا لەقەڵەم دەدرا. تاوەکو 2005 بیست هەڵمەتی گەڕان و هەڵسەنگاندنی بیرە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستاندا تۆمار کرابوون، لە نێوان ساڵانی 2005 تاوەکو ئەیلولی 2014 (کە قەیرانی نرخی نەوت بە تەواوەتی دەرکەوت) 160 هەڵمەتی دیکەی گەڕان بەڕێوەچوون.
وەک ڕاپۆرتەکە دەڵێت، مەزندەی جیاواز بۆ یەدەگی نەوتی کوردستان هەیە و ئەو مەزندانەش بەردەوام گۆڕانیان بەسەردا دێت. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی نەوتی یەدەگی کوردستانی بە 45 ملیار بەرمیل دانابوو، بەڵام لە ئایاری 2015 مەزندەکەی بۆ 70 ملیار بەرمیل بەرز کردەوە. بە بۆچوونی ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە ئەم ژمارەیە هیچ بناغەیەکی تەکنیکیی نییە، ئینجا ئەو ژمارەیە نەوتی یەدەگی ناوچە کێشەلەسەرەکانیش دەگرێتەوە کە چیدی لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نین.
ساڵی 2000 فەرمانگەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا بڕی نەوت و غازی شلی نەدۆزراوەی کوردستانی بە 41 ملیار بەرمیل خەمڵاند، بڕی غازی سروشتی کوردستانیشی بە 54 ملیار پێ سێجا مەزندە کرد. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆمپانیاکان و ڕاپۆرتەکانی حکومەت، بڕی نەوتی یەدەگی پشتڕاستکراوەی هەرێمی کوردستان 6.7 ملیار بەرمیلە.
$کۆتایی ساڵی ڕابردوو قەرزەکانی کوردستان گەیشتبوونە 25 ملیار دۆلار$
راپۆرتەکەی پەیمانگەی نەوتی عێراق بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی 2015ی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە یەدەگی غازی پشتڕاستکراوەی کوردستان 25 ترلیۆن پێ سێجایە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە چانسی هەرێمی کوردستان بۆ دۆزینەوە و پەرەپێدانی سەرچاوەی نوێی غازی سروشتی زیاترە لە هی نەوت، بەو پێیەش کە سەرچاوە غازییەکانی هەرێمی کوردستان پاکن (واتە تێکەڵاو بە سەرچاوەی نەوتی نین)، کارکردن و کۆنتڕۆڵکردنیان لە سەرچاوە غازییەکانی عێراق ئاسانترە.
$خشتەی کێڵگە سەرەکییەکانی غاز و نەوتی هەرێمی کوردستان:$
ژێرخانی وزەی کوردستان:
کاتێک لە ساڵی 2005 حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە پەرەپێدانی ژێرخانی هایدرۆکاربۆن کرد، ژێرخانی نەوتی هەرێمی کوردستان یەکجار سنووردار بوو. بەڵام لەو کاتەوە ژێرخانەکە بەجۆرێک گەشەی کردووە کە بەشی بەرهەمی پیشەسازیی وزەی کوردستان دەکات.
بەڵام گەشەی ژێرخانی هایدرۆکاربۆنی کوردستان لە 2015ەوە خاو بووەتەوە، ئەمەش بۆ نەمانی بودجە و شەڕی دژی داعش دەگەڕێتەوە.
$کوردستان دەتوانێ ببێتە هەناردەکارێکی سەرەکیی بەرهەمە نەوتییەکان$
سەبارەت بە بۆڕییە نەوتییەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەندەری جەیهان لە تورکیا، ئەم بۆڕییە لەسەر کاغەز توانای گواستنەوەی 1.6 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە لە ڕۆژێکدا، بەڵام تێکچوونی بەردەوامی هەندێک لە بەشەکانی و چاکنەکردنەوەیان، توانای ئەو بۆڕییەی بۆ تەنیا 500 بۆ 600 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزاندووە. ڕاپۆرتەکە دەڵێت ئەگەر بڕیار بێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرزبکرێتەوە (وەکو لە ڕێککەوتنەکەی ڕووسنەفت و کوردستاندا هاتووە)، ئەوە بۆڕییەکان پێویستیان بە چاککردنەوەیە، بەڵام بۆ ئێستا پێویست نییە، تەنانەت ئەگەر بڕیار بێت بەرهەمی نەوتی کەرکووکیش بگەڕێتەوە ناو ئەو بۆڕییە.
هەولێر لەگەڵ بەغدا ڕێکنەکەوێ‌، ناتوانێ‌ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرز بکاتەوە
$ئاستی بەرهەمهێنان، داوا و هەناردەی نەوت$
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە تشرینی دووەمی 2016 وە هیچ ژمارەیەکی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی بڵاونەکردووەتەوە. لە ڕاپۆرتەکەی 2016دا ئاستی بەرهەمهێنان 597 هەزار و 587 بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، جیا لەمە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتیش ڕۆژانە 64 هەزار و 102 بەرمیلی لە کەرکووک بەرهەمهێنابوو.
ئەوکات ڕۆژانە 587 هەزار و 646 بەرمیل هەناردە دەکرا و 64 هەزار و 102 بەرمیلش ڕەوانەی پاڵاوگەکانی نێوخۆ دەکران. ئاستی هەناردەکردن بۆ بەندەری جەیهان لە ئەیلولی 2017 بریتی بووە لە 583 هەزار و 600 بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام بەهۆی کەوتنی کەرکووکەوە ئاستی هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەرە تورکییەکە لە کانوونی یەکەمی 2017 بۆ 275 هەزار و 575 بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بازاڕە سەرەکییەکانی نەوتی کوردستان لە باشووری ئەوروپا هەڵکەوتوون، واتە یۆنان، ئیتاڵیا، کرواتیا و ئیسپانیا. گواستنەوەی نەوتی کوردستان بۆ قوبرس و ئیسرائیلیش بەشێوازی دیکە دەکرێت.
راپۆرتەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە کە پێگەی دارایی لاوازی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکارێکە بۆ ئەوەی نەتوانێت پارە بخاتە نێو پەرەپێدانی ژێرخانی غاز (هەرچەندە ڕووسنەفت لەوانەیە ئەو پارەیە تەرخان بکات)، یان پارەی کۆمپانیاکان بە تەواوەتی و لە کاتی خۆیدا بدات، هەموو ئەوانەش بەربەست بۆ وەبەرهێنان لە پەرەپێدانی بەرهەمهێنان دروست دەکەن، بۆیەش ڕاپۆرتەکە پێشبینی دەکات بەرهەمهێنانی ڕاستەقینەی کوردستان لە خوارەوەی ئەو ئاستە بێت کە باس دەکرێت.
$چانسی هەرێمی کوردستان بۆ دۆزینەوە و پەرەپێدانی غازی سروشتی زیاترە لە نەوت$
هەرێمی کوردستان دوو پاڵاوگەی سەرەکی هەیە کە یەکەمیان پاڵاوگەی کەڵەکە و توانای پاڵاوتنی ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیلی هەیە. بەپێی پلانێک، دەبوو لە ساڵی 2018 تواناکەی بۆ 175 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکرێتەوە. دووەم پاڵاوگەش لە بازیانە کە توانای پاڵاوتنی 34 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە ڕۆژێکدا، بەپێی پلانەکە، دەبوو توانای پاڵاوتنی ڕۆژانەی ئەو پاڵاوگەیەش ئەمساڵ بۆ 100 هەزار بەرمیل بەرز بکرێتەوە. بەڵام پلانی فراوانکردنی توانای هەردوو پاڵاوگەکە ڕاگیراوە و چاوەڕێش ناکرێ دەست بە جێبەجێکردنی بکرێتەوە.
جیا لەم دوو پاڵاوگە سەرەکییە، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا نزیک 150 پاڵاوگەی بچووک هەن کە توانای پاڵاوتنی ڕۆژانەی هەموویان 145 هەزار بەرمیل نەوتە. بەو پێیەش کۆی توانای پاڵاوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان 284 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا. ساڵی 2015 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پڕۆژەی دروستکردنی سێ‌ پاڵاوگەی لە دهۆک، سلێمانی و هەولێر خستە نێو تەندەرەوە، کە کۆی توانای ڕۆژانەی پاڵاوتنی هەرسێکیان نزیک 150 بەرمیل بوو. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتەکە ئەگەر ئەو سێ پڕۆژەیە زیندوو بکرێنەوە ئەوە کوردستان لە درێژخایەندا دەبێت بە هەناردەکارێکی سەرەکیی بەرهەمە نەوتییەکان.
بازاڕی وزەی تورکیا تاکە بازاڕی غازی کوردستان دەبێت
$بەرهەمهێنان، خواست و هەناردەکردنی غاز$
بەرهەمهێنانی غازی سروشتیی هەرێمی کوردستان لە نێوان 3 بۆ 4 ملیار مەتر سێجایە کە ئێستا هەمووی بۆ بەکارهێنانی نێوخۆیی تەرخانکراوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووەوە تموحی هەناردەکردنی غازی بۆ تورکیا لەسەردا بووە. بەپێی ڕێککەوتنەکەی 2013، حکومەتی هەرێم دەبووایە لە 2017دا بتوانێت 4 ملیار مەتر سێجا غاز بۆ تورکیا هەناردە بکات، بڕیار بوو ئاستی هەناردەکە لە 2020 بگاتە 10 ملیار و دواجاریش کوردستان 20 ملیار مەتر سێجا غاز ڕەوانەی تورکیا بکات، بەڵام ئەو پڕۆژەیە بەهۆی کێشەی پەرەپێدانی کێڵگەکان، مەلەفی دانا غاز لە دژی کوردستان (کە چارەسەر بووە) و خاوبوونەوەی پەرەپێدانی ژێرخانی وزەی کوردستان خاوبووەتەوە.
راپۆرتەکەی پەیمانگای نەوتی عێراق ئاشکراشی دەکات کە بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی لەسەر کەیسی دانا غاز دژی کوردستان کراوە، لە کۆتایی 2019دا، بەرهەمی کێڵگەی غازی کۆرمور لە 3.4 ملیار مەتر سێجاوە بۆ 8.3 ملیار مەتر سێجا لە ساڵێکدا بەرز دەکرێتەوە، کە 2.6 ملیار مەتر سێجای بۆ بەکارهێنانی نێوخۆیی تەرخان دەکرێت. چەمچەماڵیش توانای بەرهەمهێنانی 6 ملیار مەتر سێجای لە ساڵێکدا هەیە، غازی تێکەڵاو دەتوانێت سەرچاوەی بەرهەمهێنانی 2.1 ملیار مەتر سێجا لە ساڵێکدا بێت. هەردوو کێڵگەی تۆپخانە و کوردەمیریش دەتوانن 1.6 ملیار مەتر سێجا بەرهەم بهێنن.
$کارکردن لە سەرچاوە غازییەکانی کوردستان ئاسانترە لەوانەی عێراق$
بەرهەمهێنانی 29 ملیار مەتر سێجا لە ساڵێکدا و هەناردەکردنی ساڵانە 20 ملیار و دواتر 30 ملیار مەتر سێجا غاز لەلایەن ڕووسنەفت بۆ تورکیا شتێکی مومکینە، بەڵام هەموویان بەستراونەتەوە بەوەی هەموو ئەو کێڵگانە لە کاتی خۆیاندا کاریان لەسەر بکرێ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بازاڕی وزەی تورکیا تاکە بازاڕی غازی کوردستان دەبێت. بەڵام ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات لە چەند ساڵی داهاتوودا تورکیا ناتوانێت هەموو غازی کوردستان بەکاربهێنێ. تورکیا لە ساڵی 2016 دا بڕی 42.3 ملیار مەتر سێجا غازی هاوردە کردووە. لە ڕووسیاوە 24.5 ملیار مەتر سێجا و لە ئێرانەوە 7.7 ملیار مەتر سێجا، هەروەها ئازەربایجان 6.5 ملیار مەتر سێجا و جەزائیر 4.3 ملیار مەتر سێجا.
تاوەکو 2020 ئاستی هاوردەی ساڵانەی غازی تورکیا لە ئازەربایجانەوە دەگاتە 16 ملیار مەتر سێجا و دواجاریش بۆ 31 ملیار مەتر بەرز دەبێتەوە. لەو بڕە غازە تەنیا 6 ملیاری لە تورکیا دەسووتێنرێ و ئەوەی دیکەی بە بۆڕیی غازی ترانس ئادریاتیک ڕەوانەی ئەوروپا دەکرێ. جیا لەمە لە چارەکی چوارەمی 2019 بۆڕی غازی تورکیش ستریم دەستبەکار دەکات کە توانای گواستنەوەی 31.5 ملیار مەتر سێجا غازی هەیە، تورکیا لە ڕێگەی بلوستریمیشەوە بەردەوام دەبێت لە ناردنی 16 ملیار مەتر سێجا لە ساڵێکدا.
$قەرزەکانی تورکیا ساڵانە 1.25 ملیار دۆلار سوودیان دەچێتە سەر$
راپۆرتەکە هەروەها دەڵێت، بەبێ هاوردەکردنی غازی شلی سروشتیش، توانای بۆڕییەکانی تورکیا لە 2020ەوە بۆ 70 ملیار مەتر سێجا بەرز دەبێتەوە. دوایین ڕاپۆرتی پەیمانگای ئۆکسفۆرد بۆ توێژینەوەی وزە دەریدەخات بەکارهێنانی غازی سروشتی لە تورکیا لە ساڵانی داهاتوودا ڕوو لە کەمی دەنێت، چونکە تورکیا خەریکی دروستکردن و دامەزراندنی سەرچاوەی نوێی وزەیە، لەوانەش وزەی ئەتۆمی.
بەپێی ئەو فاکتەرانە، ڕاپۆرتەکە دەڵێت ئەگەرێکی کەم هەیە بازاڕی تورکیا بتوانێ ئەو 10 ملیار مەتر سێجا غازە بەکاربهێنێ کە بڕیارە لە 2020 لە کوردستانەوە ڕەوانەی تورکیا بکرێ، چجای ئەوەی 20 بۆ 30 ملیار مەتر سێجا بەکاربهێنێ کە بڕیارە لەساڵانی دوای 2020 بەولاوە هەناردە بکرێ. ڕاپۆرتەکەی پەیمانگای وزەی عێراق چاوەڕێ دەکات تورکیا بەشێک لە غازی کوردستان وەک شوێنگرەوەی غازی ئێران بەکاربهێنێ کە هەم گرانە و هەمیش هی ئەوە نییە بە تەواوەتی پشتی پێ ببەسترێ. بەڵام بەشی زۆری غازەکەی کوردستان لە ڕێگەی بۆڕی ترانس ئاناتۆلیاوە ڕەوانەی ئەوروپا دەکرێ.
$ژمارەکانی یەدەگی نەوتی کوردستان هیچ بناغەیەکی تەکنیکییان نییە$
پەیمانگەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ ئەوەی کوردستان بتوانێ لە بازاڕی تورکیا یان ئەوروپا ڕکابەریی وڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی دیکە بکات، دەبێ ئاگای لە دانانی نرخ بێ.
لە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵی ڕابردوودا، کۆمپانیای ڕووسنەفت بەشێوەیەکی چالاکانە هاتووەتە ناو کەرتی غازی هەرێمی کوردستان. ڕووسنەفت گەورەترین ڕکابەری گازپرۆمی ڕووسییە، لە کاتێکدا گازپرۆم غازی هەردوو بۆڕی بلوستریم و تورکیش ستریم دابین دەکات. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە تاوەکو ئێستا دیار نییە ئاخۆ ئەو دوو کۆمپانیایە وەکو ڕکابەر کار دەکەن یان ڕووسنەفت دەیەوێ یەکێک لە ڕکابەرەکانی داهاتووی ڕووسیا لە بواری غازی سروشتیدا جڵەو بکات، بە جۆرێک پێشکەوتنی ڕکابەرەکەی (واتە کوردستان) خاو بکاتەوە، بەو پێیەش قورسایی جیۆپۆلیتیکی ڕووسیا لە ڕێگەی غازی سروشتییەوە بپارێزێ.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە دیوی باشووری هەرێمی کوردستان کە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان تێیدا باڵادەستن، دەتوانێت غاز بۆ عێراق هەناردە بکات، یان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پاشان هەناردەکردنی سوودی لێ وەربگرێ، چونکە ئێستا عێراق بە نرخێکی بەرز غاز لە ئێران دەکڕێ. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە کێڵگەی وەکو تۆپخانە و کوردەمیر لە بەغداوە نزیکترن تاوەکو لە سنووری تورکیا. ڕاپۆرتەکە پێشبینی دەکات کە ئەم غازە دەتوانێ دەرفەتێک بێت بۆ بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سلێمانی و بەغدا.
پشکی کوردستان لە بودجەی عێراق حەوت ملیار دۆلارە نەک 11.9
$بودجە و قەرزەکانی کوردستان$
کورتهێنانی بودجەی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی 2012 و 2013 یەکجار کەم بوو. بەڵام لە ساڵی 2014ەوە قەرزەکانی حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کرد. ڕاپۆرتەکە هۆکاری ئەمە دەگەڕێنێتەوە بۆ: بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی، دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت، شەڕی دژی داعش و داخرانی ڕێگە بازرگانییەکانی نێوان کوردستان و ناوەڕاستی عێراق، هەروەها لەخۆگرتنی سەتان هەزار ئاوارەی شەڕی داعش.
جگە لە مووچە، پێداویستی ئاسایش و پشتیوانی دارایی سەر خۆراک، بەشێکی زۆر لە داهاتی کوردستان بۆ پشتیوانی خەرجییەکانی دابینکردنی وزە دەچێت. بە جۆرێک نرخی یەک مانگ گازی وێستگەی کارەبای دهۆک 100 ملیۆن دۆلار لەسەر حکومەت دەکەوێ‌. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، کیلۆواتێک کارەبا لە کاژێرێکدا 11 دۆلار لەسەر حکومەت دەکەوێ، بەڵام حکومەت تەنیا 1.9 دۆلار لە هاووڵاتیان دەستێنێ کە زۆربەی جاران هەقی کارەبا هەر نادرێ. هەوڵەکانیش بۆ گواستنەوەی غازی سروشتیی نێوخۆ بۆ پارێزگای دهۆک سەری نەگرتووە.
$بەرهەمی ڕاستەقینەی نەوتی کوردستان لە خوار ئەو ئاستەیە کە باس دەکرێ$
راپۆرتەکەی پەیمانگای وزەی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە قەرزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نیسانی 2015 نزیکەی 17 ملیار دۆلار بووە، 1.3 ملیار دۆلاری هی مووچەی دواکەوتوو بووە. 1.1 ملیار دۆلاری قەرزەکانی پارێزگاکان بووە، 10 ملیار دۆلاری هی بانکە نێوخۆیی و تورکییەکان بووە. سێ‌ ملیار دۆلاری لە حکومەتی تورکیا قەرز کراوە، 1.6 ملیار دۆلاریش قەرزی بەڵێندەر و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت بووە. قەرزی بازرگانانی نەوت لە کۆتایی 2014دا نزیکەی 1.47 ملیار دۆلار بووە و لە سەرەتای 2016 لە نێوان 1.5 بۆ 1.8 ملیار دۆلار بووە.
قەرزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان فرەجۆرن، هەندێک لەو قەرزانە فەرمین و هەندێکیان نافەرمین، هەندێکیان سوودیان دێتە سەر و هەندێکیان بەبێ مەرجی سوود وەرگیراون، هەندێکیان قەرزی فەرمانبەرانی کەرتی گشتین و هەندێکیان پەیوەندییان بە خەرجییەکانی حکومەتەوە هەیە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا قەرزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆیان لە 25 ملیار دۆلار دابوو، شەش ملیاری قەرزی بانکەکان، چوار ملیاری قەرزی بازرگانانی نەوت، 1.4 ملیار قەرزی تورکیا، 8.4 ملیار دۆلار قەرزەکانی پەیوەندیدار بە مووچەی فەرمانبەران و 5.2 ملیار دۆلاریشی قەرزی بەڵێندەرانی پڕۆژە جیاجیاکان بووە. ڕاپۆرتەکە نایشارێتەوە کە بەشێک لەو قەرزانە بەهۆی ڕێککەوتنی نێوان حکومەت و کۆمپانیاکان نەماون.
پەیمانگای نەوتی عێراق ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەگەر قەرزەکانی حکومەتی تورکیا، بانکەکان و کۆمپانیاکانی نەوت 11٪ سوودیان بێتە سەر، ئەوە ساڵانە 1.25 ملیار دۆلار سوود دێتە سەر ئەو قەرزانە.
$بەشە بودجەی کوردستان لە دوای گشتپرسی$
بەپێی ڕەشنووسی بودجەی 2018ی عێراق، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە 17%ەوە بۆ 12.6% کەمکراوەتەوە. ئەم بەشە بودجەیە بە پارە دەکاتە 11.5 ملیار دۆلار لە کۆی 91.47 ملیار دۆلار، بەو پێیەش حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 960 ملیۆن دۆلار پارەی لە بودجەی عێراق بەردەکەوێت.
بەڵام ڕاپۆرتەکەی پەیمانگای نەوتی عێراق پەنجە لەسەر کۆمەڵێک کێشەی دیکەی ئەو بودجەیە دادەنێت: لەو بودجە گشتییە هێشتا خەرجی سیادی عێراق و بڕی پێویست بۆ دانەوەی قەرزەکانی عێراق دەرنەکراوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەگەر ئەو خەرجییە و بڕە پارەی پێویست بۆ دانەوەی قەرزەکانی عێراقی لێ دەربکەن، ئەوە بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەکە بۆ حەوت ملیار دۆلار دادەبەزێت، واتە 580 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا.
$کوردستان پلانی فراوانکردنی توانای پاڵاوگەکانی کەڵەک و بازیانی ڕاگرتووە$
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ڕەنگە هەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵی خاڵە سنوورییەکانیشی لێ وەربگیرێتەوە، بەغدا دەست بەسەر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستاندا بگرێت، هەر چەند لە پڕۆژەی بودجەی 2018دا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە 5%ی پارەی پێترۆدۆلار بۆ پارێزگایانە دادەنرێت کە نەوتیان تێدا بەرهەمدێت و دەپاڵێورێت، وەک چۆن هەمان ڕێژەش بۆ پارێزگاکانی بەرهەمهێنەر غازی سروشتی دادەنرێ. بەپێی مەزندەی ڕاپۆرتەکە ئەگەر خەرجییەکانی سیادی، پارەی پێترۆدۆلار و پارەی پێویست بۆ دانەوەی قستی قەرزەکانی حکومەتی هەرێم لەبەر چاو بگیرێت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 520 ملیۆن دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە، کە بۆ مووچە و ئاسایشی کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان بەسە، هەڵبەت بەو مەرجەی پشتیوانییە ماڵییەکان، بەفیڕۆدانەکان و فێڵ و ساختەکارییەکان بە تەواوەتی بنبڕ بکرێن. ڕاپۆرتەکە پێیوایە بەکارهێنانی غازی سروشتی لە شوێنی گاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دەکرێ پارەیەکی زۆر بۆ حکومەتی هەرێم بگەڕێنێتەوە.
$هەقدەستی کۆمپانیاکان$
پەیمانگای وزەی عێراق ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە لە ساڵی 2014 بەدواوە حکومەتی هەرێم توانی کڕیار بۆ نەوتەکەی خۆی بدۆزێتەوە، بێ ئەوەی تووشی کێشەی یاسایی ببێتەوە لەگەڵ بەغدادا. بەو حاڵەشەوە نەوتی کوردستان بە نرخێکی کەمتر فرۆشراوە، هۆکارەکەشی بۆ کواڵێتی نەوتەکە، خەرجییەکانی گواستنەوە و ئەو دڵنیاییەیە دەگەڕێتەوە کە بەهۆی هەڕەشە یاساییەکانی حکومەتی ناوەندی عێراقەوە دروست دەبێ. هەر بەرمیلێک نەوتی کوردستان بە 10 بۆ 15 دۆلار هەرزانتر دەفرۆشرێت.
هەرچەند حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تشرینی یەکەمی 2015ەوە بڕیاری داوە مانگانە هەقدەستی کۆمپانیاکان بدات، بەڵام بەهۆی لاوازی باری داراییەوە ئەو بڕیارەش دواکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر هەقدەستی کۆمپانیاکان بەشێوەیەکی ئاسایی و مانگانە نەدرێ، کۆمپانیا بچووکەکان گوشارێکی دارایی زۆریان لەسەر دروست دەبێت، ئەمەش توانای وەبەرهێنانیان کەم دەکاتەوە.
راپۆرتەکە پێشبینی دەکات ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ڕێک نەکەوێ، ئەوە بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کارێکی ئەستەم دەبێ، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێ هەولێر و بەغدا لەسەر جۆری ئەو ڕێککەوتنانە دانوستاندن بکەن کە لە نێوان حکومەت و کۆمپانیاکاندا دەکرێن.
$هەرێمی کوردستان دەتوانێ‌ ڕۆژانە 284 بەرمیل نەوت بپاڵێوێت$
گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە جۆری ڕێککەوتنی هاوبەشی لە بەرهەمهێنانن کە تێیدا کۆمپانیاکە پشکی لە نەوتی دەرهێنراو و قازانجەکەی دەبێ، بەڵام گرێبەستەکانی حکومەتی عێراق لە جۆری ڕێککەوتنی خزمەتگوزارین. کە تێیدا کۆمپانیاکان تەنیا خزمەتگوزاری و تەکنیک پێشکەش بە حکومەتەکان دەکەن و هیچ پشکێکیان لە نەوت و قازانج یان زیانی فرۆشتنی نەوتەکە نابێ.
پەیمانگای وزەی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ساڵانێک قەیرانی سیاسی و سنوور و دواکەوتنی هەقدەست، کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر متمانەی کۆمپانیاکان داناوە. بۆیەش کۆمپانیا سەرەکییەکان مەیلی خستنەکاری سەرمایەی خۆیان لە کوردستان نییە و چالاکییەکانیشیان لە کوردستان نەیتوانی سەرمایەیەکی ئەوتۆیان بۆ بگەڕێنێتەوە، بۆیەش پێیوایە کۆمپانیا گەورەکانی وەکو ئیکسۆن مۆبیل و شیڤرۆن، سینۆپێک و گازپرۆم نێفت چاوەڕێی باشتر بوونی دۆخە سیاسی و ئابوورییەکە بکەن، لە کاتێکدا ڕووسنەفت بەشێوەیەکی کورتخایەن لە چالاکییەکانی بەردەوام بێ.[1]
#11-04-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,077
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 11-04-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 11-04-2018 (6 年份的)
普罗旺斯: 伊拉克
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 90%
90%
添加( نالیا ئیبراهیم 11-04-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on11-04-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):11-04-2018
URL
此产品已被浏览2,077
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 514,834
图片 104,285
书籍 18,893
相关文件 94,732
Video 1,238
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!