$باکووری کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورکیا خەریکی خۆ ئامادەکارییە بۆئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەهەرێمی #بەدلیس# هە بۆیە لە 8 کێڵگە ی سەر بە 3ێ گوند-ی خیزان-ێ قەدەغەی هاتوچووی ڕاگەیاند.[1]
- دانیشتنێکی دیکەی دادگەیی کردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# هاوسەرۆکی گشتیی پێشووی پارتیی دیموکراتیی گەلان - #هەدەپە# لە لایەن نۆزدەیەمین دادگەی سزای توندی ئەنقەرە بەڕێوەچوو.[1]
- سزای 6 مانگ زیندانیکردن بەسەر هاوسەرۆکی گشتیی پێشووی هەدەپە #فیگەن یوکسەکداغ#-دا سەپێنرا.[2]
- لە سنووری شارۆچکەی بازیدی سەر بە ئاگری، دوو سەربازی سوپای تورک کوژران و سێیانی دیکەش برینداربوون.[3]
$باشووری کوردستان$
- سوپای تورکیا کە بە ئامانجی داگیرکردنی هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان دەستی داوەتە هێرشیکی بەرفراوان، لەلایەن گەریلاوە گوزری گرانی بەرکەوتوو. لە چالاکی گەریلاکانی #هەپەگە#دا لە نیوەشەودا 3 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و 5 سەربازی دیکە بریندار بوون.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 9,716 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!