لە ساڵی 1904 لە شارەدێی #خورماتوو# لە دایک بووە. لە 1924 دا بووە بە کاتب لای (کاپتن لاین) موفەتیشی ئیدارەی ئینگلیز لە #سلێمانی# هەتا شۆڕشی چواردەی تەموز. کۆمەڵێک وەزیفەی ئیداری بینیوە. لەوانە بەڕێوەبەری شارەدێی #تانجەرۆ#، قایمقامی #هەڵەبجە# و #زاخۆ#، موتەسەڕیفی #هەولێر#، کوت، #کەرکووک# و #موسڵ#. هەروەها وەزیری ناوخۆی ئێراق بووە لە کاتی حوکمی مەلەکیدا. دوای شۆڕشی عەبدولکەریم قاسم خۆی ڕادەستی شۆڕش دەکات و بە دیل ئەگیرێت و لە 1959-20-09 مەحکەمەی سەورە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند لەم کاتەشدا زۆر جار وتە بەناوبانگەکەی دووبارە دەکرێتەوە کە وتی (کاتێک بەرەو داری سێدارە هەنگاوئەنێت و مردن نزیک بووەتەوە ئەو چەندین کەس لەژێر پێیەوە دەبینێت کە ئیستیحقاقی ژیانیان نیە) . سەعید قەزاز سەر بە هیچ پارت و گرووپێکی سیاسی نەبووە و بەهۆی لێوەشاوەیی خۆیەوە ئەو پۆستانەی وەرگرتووە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,947 անգամ