دواڕۆژ، #هانا چۆمانی#
سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بۆ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
مازن عەبدولقادر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بەدواڕۆژی ڕایگەیاند بۆ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق کە 12 ئایار ئەنجامدەدرێت، کۆی گشتی دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان واتا ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە، سێ ملیۆن و 144 هەزار و 730 کەسە.
وتیشی ئێستا 173 بنکەی دابەشکردنی کارتی دەنگدان لە پارێزگاکانی هەرێم هەیە، لە پارێزگای هەولێر 53 بنکە، لە پارێزگای سلێمانی 79 بنکە، لە پارێزگای دهۆک 41 بنکە کراوەتەوە، تیایدا 25 قەوارەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کێبڕکێ لەسەر 16 کورسی لەهەولێر و 18 کورسی لەسلێمانی و 11 کورسیش لەدهۆک دەکەن.[1]
#25-04-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,663 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!