图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,121
图片 106,477
书籍 19,249
相关文件 96,940
Video 1,379
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ووردەکاری تیرۆرکردنی عەبدوڵڵای قەسرێ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ووردەکاری تیرۆرکردنی عەبدوڵڵای قەسرێ

ووردەکاری تیرۆرکردنی عەبدوڵڵای قەسرێ
رەنگە یەکێک لەئەندامە باڵاکی کۆمەڵ دەستی لەسازدانی کێشەی کوشتنەکەیدا هەبێت
چیرۆکی کوژرانی عەبدوڵڵای قەسرێ لەنێوان یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامیدا
راپۆرتی دلێر عەبدوڵڵا
رۆژی 4\3\2003 عەبدوڵڵا قەسرێ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و یەکێک لەجەمسەرە گرنگەکانی ناو کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و چوار لەپاسەوانەکانی لەبازگەی تاسڵوجەی دەروازەی شاری سلێمانی لەلایەن هێزێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کە کوڕە گەورەکەی تاڵەبانی پافڵ سەرکردایەتی دەکرد، کوژران.
هەتا ئێرە چیرۆکەکە هیچ گرێیەکی تێدا نییە، بەڵام ئەوەی وادەکات ئەم چیرۆکە سەرنج ڕاکێش و لەهەمان کاتدا پڕ لەرازبێت، ئەوەیە: بۆچی یەکێتی ئەندامێکی باڵای یەکێک له و حزبانە دەکوژێت کە ڕێکەوتنی لەگەڵیدا هەیه و وەک هاوپەیمانی خۆی تەماشایدەکات؟
گرفت یان گرێیەکی گەورە لەم ڕووداوەدا هەیە کە تا ئێستا هیچکام له و دوو لایەنەی ڕووداوەکە نەیانویستووە قسەی لەبارەوە بکەن، ئەویش ئەوەیە کە ڕەنگە یەکێک لەئەندامە باڵاکانی ناو خودی کۆمەڵی ئیسلامی دەستی لەسازکردنی ئه و کێشەدا هەبێت ئیتر بە مەبەست بێت یان بێ مەبەست ئەویش بەوەی کە لەپەیوەندییەکدا لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا پێیانرادەگەیەنێت کە هێزێکی ئەنسارولئیسلام بۆ تیرۆرکردنی یەکێک لە ئەندامەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بەره و ناوشاری سلێمانی بەرێوەیە.
یەکێتیش وەک کارێکی خۆپارێزی و ڕێگرتن لێیان لەبازگەی تاسڵوجە بۆسەیەکیان بۆ دادەنێن، ساتی دەرکەوتنیان لەبازگەکە ئه و زانیارییانەی کە بەیەکێتی دراوە تەواو ڕاست دەردەچێت (ۆتۆمبێلێکی پڕ لەچەکداری ڕیشدار) ئیتر هێرشیاندەکەنەسەرو دەیانکوژن، بەلام پاشتر دەردەکەوێت کە چیرۆکەکە لەسەرەتاوە تا کۆتایی گرفتاوی و هەڵەیە.
عەبدوڵڵا ڕەسول ئەحمەد ناسراو بە عەبدوڵای قەسرێ لەدایکبوونی ساڵی 1968ی گوندی ناوخانی ناوچەی باڵەییانی سەربەهەولێرە، ئه و وەک لەناوەکەیەوە دەردەکەوێت خەڵکی ناوچەی قەسرێ نییە بەڵکو ناوەکەی وەک هاوسەرەکەی سارا دەیگێڕێتەوە محەمەد پێغەمبەری ئیسلام دروستی خوای لەسەر بێت لێیناوە شەوێکیان ئه و لەماڵ نەبوو لەهەولێر لەکۆبوونەوەی سەرکردایەتیدا بوو خەونێکم دی، لەخەونمدا کەسێکی نورانی و جوان لەدەرگای داو وتی: مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ لەوێیە؟ منیش وتم نەخێر ئەتۆ کێیت؟ وتی: من پێغەمبەری خودام سەلامی پێبگەیەنە، له و ڕۆژەوە بەبێ ئەوەی بەهیچ کەس بڵێم خەڵک ئه و نازناوەی بەسەردا بڕی.
قەسرێ زۆربەی زانستە شەرعییەکانی لای مەلاکانی دەوروبەری هەولێر خوێندووه و لەساڵی 1990ەوە تێکەڵ بەکاری سیاسی ئیسلامی بووه و لەبزووتنەوەی ئیسلامی پێشوودا ماوەیەک بەرپرسی مەڵبەندی هەولێرو دواتر بەرپرسی مەڵبەندی ڕانییەی هەمان حزب بووە، ساڵی 1998 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەکۆلێژی شەریعەی دهۆک بەدەستهێناوە.
لەناو بزووتنەوەدا لەباڵی عەلی باپیردا بووه و یەکێک لەکەسە نزیکەکانی باپیر بووه و دوای دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامیش له و حزبەدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی بووە.
عەلی باپیر دەڵێت ئه و لەلایەن یەکێتییەوە کوژرا وەک لەیەکێک له و گرتانەشدا کە هەندێ: ڕۆژنامەوانی تەلەفزیۆنی گرتوویانە بەئاشکرایی بەپرسێکی ئەمنی دیارە، بەلام ئەوی لێرەدا تەمومژ دەخاتەسەر ئەوە ئەوەیە: بۆچی یەکێتی به و شێوە ئاشکرایە ئەندامێکی بەرزی خزبێکی تر دەکوژێت؟ چونکە دەبێت بزانین کە لەکاتی هێرشکردنەسەر ئۆتۆمبێلەکەی قەسرێدا چەند ڕۆژنامەنووسێکی بیانی لەوێ دەبن کە ڕەنگە لەلایەن خودی یەکێتیەوە بۆ وێنەگرتنی ئه و هێرشە بانگهێشتکرابن.
عەلی باپیر ناتوانێت ڕاستەوخۆ کوڕەکەی تاڵەبانی تۆمەتبار بکات، چونکە بەبڕوای ئه و ئەوە شتێکی نادیارە، مام جەلالیش چەند نامەیەک بۆ باپیر دەنێرێت و لەنامەکاندا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوە ئەنقەست نەبووە بەڵکو شتێکی هەڵە بووە، ئیشتیبا بووە، پێیانوابو ئه و ئۆتۆمبێلە هی ئەنسارولئیسلامە، ئێمەش نەگەیشتینە بەڵگەی ئەوەی بتوانین پشتی پێببەستین و دڵنیا بین ئه و کارە یەکێتی بەئەنقسەت کردوویەتی، ئەوانیش ڕایاندەگەیاند کە ئەوە شتێکی هەڵە بووە.
رەنگە ئه و گرێیەی کە لەم چیرۆکەدا هەی لەلایەن کەسێکەوە بکرێتەوە کە سەربەهیچ کام لەیەکێتی و کۆمەڵ نییە، بەپێی دیدارێکی ڕۆژنامەی ئەلحەیات کە لەگەڵ ئەندامێکی پێشووی گروپی ئیسڵاح بەناونیشانی هیشایەک لەگەڵ ئەندامێکی پێشوی گروپەکەی مەلا کرێکاردا ئەنجامیدابوو و ڕۆژی 1\12\2005 بڵاوکرایەوە.
ئه و ئەندامەی باڵی ئیسلاحی سەربەمەلا کرێکار دەڵێت کوشتنی م. عەبدوڵڵای قەسرێ دەستی خودی کۆمەڵی ئیسلامی تێدا بووە، ئەوەش بە بەڵگەی ئەوەی لەنێو بەرپرسانی کۆمەڵی ئیسلامییەوە زانیارییەک دراوە بەیەکێتی نیشتمانی، گوایە ئۆتۆمبێلێکی لانگرۆزەر بۆ کوشتنی مەلا بەختیار هاتووەتە ناوشاری سلێمانی، ئەم زانیارییەش وایکردووە یەکێتی نیشتمانی پشکنین و بەدواداگەڕانی ئه و ئۆتۆمبێلە، دوای ئەوەی نادۆزرێتەوه و یەکێتیش بۆ ئەوەی لەمەسەکەدا دوو ئامانج بپێکێت عەبدوڵڵای قەسرێان کوشت، بەمە یەکێتی زەبرێکی گەورەی لەکۆمەڵدا، هەروەها ئه و پیلانەش کە بۆ کوشتنی مەلا بەختیار لەئارادابووه و لێی ڕوون نییە، لەکاری دەخات یان دەبێتە هۆی ئەوەی ئاشکرای بکات.
هەر ئه و ئەندامە کۆنەی باڵی ئیسلاحی ناو بزووتنەوەی ئیسلامی پێشوو دەڵێت بۆیە کۆمەڵی ئیسلامی لاوازترین هەڵوێستی لەبەرامبەر کوشتنی مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێدا نواندو هیچی پێنەکرا، چونکە ئەگەر بەدەنگ بهاتایە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەی به و زانیارییەی خۆیان دەکرد کە پێیانگەیەنرابوو، بۆیە یەکێتی نیشتمانی لەراگەیاندنەکانیدا هەر ئەوەی وت کە گومانی ئەوەیان لێکردوون ئەنسارولئیسلام بن.
سارا ئەحمەد عەلی، هاوسەری عەبدوڵڵای قەسرێیە، بەمشێوەیە چرکەساتەکانی ڕۆشتنی قەسرێ بەره و چارەنووسی خۆی دەگێرێتەوە ئه و کە بەیانییەکەی ویستی بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە بەره و خورماڵ بەرێبکەوێت، پێموت بۆ ئه و ژمارە کەمەت لەگەڵدایە، بۆ خەڵکی تر لەگەڵ خۆتدا نابەیت؟ پێیوتم: کەس دوژمنی من نییە، هیچ شتێکیش نییه و دنیا ئارامە، دواتر بیستم لەکاتی ڕۆشتنیاندا پاسەوانێکی ناسنامەی پێنەبووە، مامۆستا گەراندوویەتییەوه و پێیوتووە نابێت بەبێ ناسنامە لەگەڵماندا بێیت، ئه و بەمشێوەیە بوو هیچکات نایاسایی نەکردووە هیچیشی لەخۆیدا شک نەدەبرد.
ناوبراو پێیوایە ئەوانەی مامۆستایان کوشت هێندەی ئه و دڵسۆزی خاک و وڵات نەبوون، ئه و لەئارامیدا کوژرا، لەژێر سێبەری ئاسایش و هێمنیدا تیاچوو.
لڤین ئاگادار لەوەی کە کۆمەڵی ئیسلامی لەسەرەتاوە بەنیازی ڕێکەوتن نەبوون لەگەڵ یەکێتیدا، ئەوان داوایان لەیەکێتی کردووە بۆ یەکلاییکردنەوەی ئه و کێشەیە لیژنە پێکبێت.
بەڵام وەک ئەندامێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی پێدەدات، یەکێتی دەستی بەدەستیان بەکۆمەڵ کردووه و لیژنەیان پێکنەهێناو، هەرلەوکاتەدا لەلایەن ئەنسارولئیسلامەوە هەندێک هێرشدەکرێتەسەر یەکێتی، وەک عەلی باپیر ئاماژەی پێئەدات ئه و هێرشانە لەسەر ئەوان حساب دەکرا، هەربۆیە هەم بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵی ئیسلامی و هەم بۆ سەلامەتی مناڵەکانی مامۆستا کە ستەمێکیان لێکراوه و نەکرێتە دوو، هەم بۆ ئێمەش کە ئاگامان لەهیچ شتێک نییە، یەکێتی و پارتیش دوژمنیان هەیە، ئەوانە هەر بەردێک لەئاسمانەوە بکەوێتە خوارەوە تا ئه و کێشەیە بمێنێتەوە ڕەنگە بەسەر ئێمەیدا بخەن، دیارە لەلایەنی شەرعیشەوە ئەوە ڕێپێدراوە کە هەروا بڵێین کاکە برۆ لێت خۆش بووین.
دواتر کۆمەڵ هەوڵی تۆڵە کردنەوە ئەدات، بەڵام زۆری پێناچێت پەشیمان دەبێتەوە، لەوبارەوەیەوە باپیر دەڵێت کەش و هەوای ئه و کاتە وابوو، دڵمان گەرمبوو، غەدرمان لێکرابوو، بەرچاویشمان ڕۆشن نەبووبوەوە، پێشمانوابوو کە ئەوە بەدەستی ئەنقسەت ئەنجامدراوە، بەڵام کە دواتر مام جەلال چەند جارێک تەئکیدی کردەوە، هەرچەند کە ئێمە ئه و فیلمەمان بینی، هەندێک قسه و شتی له و جۆرەمان بیست، بایی ئەوەی دەکرد دڵنیابین لەوەی یەکێتی ئه و کارەی کردووه و بەرنامەشی بۆ داناوە، بەڵام ئەوان دانیان بەوەدانا کە ئەوەیان کردووه و بەرنامەشیان بۆ داناوە، بەڵام دەیانوت نەمانزانییوە مامۆستا عەبدوڵڵا بوو، بۆیە ئێمە لەنێو خۆماندا دۆکیۆمێنتێکمان دەستنەکەوت کە بیسەلمێنێت بریاری ئه و کارە لەلایەن مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە دەرچووە کە ئه و ئۆتۆمبێلە هی قەسرێیه و بچن له و بازگەیە تەقەی لێبکەن و دوایی بشڵێن کاکە ئەوە بەئەنقەست نەبوو، ئێمە نەگەیشتینە بەڵگەیەکی له و شێوەیە، بەڵام ڕووداوەکە بۆخۆی جێگەی گومانە، لەنامەیەکدا مام جەلال زۆر بەلەسەر سووربوونەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ئه و کارە بەرنامە بۆ دارێژراو نەبووە، بەڵکو شتێکی کت و پڕبووه و هاتووەتە پێشەوە، شتێک بووە کە بەهەڵداچون بووە، ئاوا بووه و ئاوا نەبووە، هەروەها دەڵێت ئەوان ئامادەن و لەخزمەتتداین.
لەسەروەختی کوشتنی عەبدوڵڵای قەسرێدا، لەناو کۆمەڵی ئیسلامیدا ئاراستەیەکی قسەکردن هەبوو کە ئه و ڕووداوەی وەک بیانوویەکی یەکێتی دەبینی، بۆ ئەەوی شەڕ دژی کۆمەڵی ئیسلامی بەرپابکات، بەڵام دۆخی کۆمەڵ له و کاتەدا زۆر لەوە ناسکتربوو بەرکەی شەڕکردنی یەکێتی بگرێت، هەربۆیە کۆمەڵی ئیسلامی بێدەنگیان لێکردو بەسوڵح کێشەکەیان یەکلایی کردەوە.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئەوان له و بارودۆخەدا نەبوونایە ئەوا شەرێکی سەرتاسەرییان دژی یەکێتی ڕادەگەیاند.

ئەم ڕاپۆرتەم، لەژمارە 63ی بەرواری 1ی ئازاری ساڵی 2008 لەگۆڤاری لڤین بڵاوکراوەتەوە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,070
HashTag
来源
挂钩项目: 1
Technical Metadata
项目质量: 90%
90%
添加( نالیا ئیبراهیم 27-04-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on27-04-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):27-04-2018
URL
此产品已被浏览3,070
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.138 KB 27-04-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,121
图片 106,477
书籍 19,249
相关文件 96,940
Video 1,379
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!