Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,515
Immagini 106,562
Libri 19,265
File correlati 97,092
Video 1,385
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
میراوە (ورمێ)
Gruppo: Luoghi | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میراوە (ورمێ)

میراوە (ورمێ)
میراوە (بە فارسی: میرآباد، بە ئینگلیزی: Mirabad، بە کرمانجی:Mirawe)
یەکێک لە شارەکانی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#ە. ئەم شارە یەکێکە لە شارە بچووکەکانی شاری #ورمێ#ی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و لە باشووری گۆلی ورمێ هەڵکەوتووە. ناوچەی میراوە شوێنی گێرەوکێشەی سیاسی لە سەردەمی مۆدێڕندا بووە. ئەم شارە شوێنی سەرەکی زۆرێک لە پارتە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات و تەنانەت باشووری کوردستانیش بوە و لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک لە ژێر دەستەڵاتی کورداندا بوو. ئەمڕۆکە میراوە شوێنێکی ئیستراتێژیکی گرینگە بۆ کۆماری ئیران بەو ڕادەیە کە زۆر جار بە هۆی هاڵۆز بوونی پەیوەندی نێوان ئێران و پارتی کرێکارانی کوردستان ئەم شارە حاڵ و هەوای حکوومەت نیزامی بە خۆوە دەگرێ.
$-ناوی شار$
وەک لە ناوەکەوە دیارە دەتواندرێ دوو مانای لێ وەربگیرێ 1-میر + ئاوا کە دەکرێ میر نشینێک بووبێ وەکوو (ئاوایی میر) یان (شوێنێ میر) 2-میر + ئاو، واتا بە پیت و دەولەمەند لە ئاو.
$-مێژووی میراوە$
لێکۆڵینەوەکان و شتە دۆزراوەکانی میراوە و ناوچەکانی دەورووبەری نیشاندەدەن کە ناوچەی میراوە لە هەزار ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە شوێنی ژیان بووە و هۆزەکانی ماد، ئاشووری، ماننایی، ئاشوری و بابلی تێیدا ژیاون. مێژووی نوێی شاری میراوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان و نزیک 380 ساڵ لەوەی پێش؛ لە ساڵی 1060ی کۆچیدا بوداق سوڵتان کووڕی شێر خان کە لە میراوەی نەڵێنی #سەردەشت# لە دایک بوە لە مەهاباد بە پێک هاتن لەگەڵ شا سوڵتان حوسێن توانی شاری مەهاباد کە بە هۆی شەڕ و گێرەوکێشەوە کاوڵ ببوو، ببووژینێتەوە و بە یارمەتی میرنشینی ئەردەڵان پردی سوور و مزگەوتی سوور دروست بکات و بیکاتە ناوەندی هزر و زانست و دین. مەهاباد بۆ ماوەی 400 ساڵان ناوەندی حکوومەتی موکری بوو.
بە هوێ شاخاوی بوون و حاسێ بوونی ناوچەکە و بە هۆی زووڵم و زۆری حاکمەکان و ئاغاکانی ئەو ناوچەیە گەشەیەکی ئەوتۆی بە خۆیەوە نەبینیوه. لە ساڵانی 1960 تا 1970دا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی میراوە و گوندەکانی سەر بە میراوە کۆچیان کرد بۆ مەهاباد، و بۆ شارە گەورەکانی تری ناوچەکە.
$-چالاکی سیاسی$
لە ساڵانی 1926 ەوە تاکوو ئەم دوایییانە، شاری میراوە شوێنی ئاڵۆزی و تێکهەڵچوونی خەڵک و حیزبەکان دەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێرانی بووە. لە (1/10/1929) - (11/8/1307) بە هۆی فەرمانی هاوشێوە کردنی جل و بەرگ لە لایان ڕەزا شای پەهلەوی، مەلا خەلیلی گۆڕەمەری میراوەیی هێرشی کردە سەر ساوجبلاغی موکری، شوڕشی ناوبراو لە زستانی 1307ی ک.ه دەستی پی کرد، هۆزەکانی مەنگووڕ کە پێشتر لە دەست زۆرداریەکانی ڕەزا شای پەهلەوی وەزاڵە هاتبوون ڕەگەڵ شۆڕشەکە کەوتن، لە سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەر داکۆبوونەوەکی تایبەت لە گوندی بێتاسی سەر بە ساوجبلاغی موکری ڕیکخرا و کۆک بوون لەسەر وەی سەرەتا هێرش بکەنە سەر #مەهاباد# یان هەمان ساوجبلاغی موکری. کە لەو نێوانە دا سیخوڕەکان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ناوبراویان بە گوێی سەرتیپ حەسەن موقەدەم کە دواتر ناس ناوی زەفەرودەوله وەر گرت گەیاند، و ئەوە بوو بە هۆی بۆردومان و هێرشی زووی هێزەکانی حکومەتی بۆ گوندەکانی شوێنی کۆبوونەوەی مەلا خەلیل و یارەکانی بە تایبەتی قەرە چەلان، لەو ناوە دا هەرچەندە هۆزەکانی کشانەوە بەلام توانیان چەند کەس لە هێزە حکومیەکان ئەسیر بکەن، سەرتیتپ موقەدەمیش بەند کراوەکانی ناردن بۆ زیندانی تەورێز. ئەو کێشەیە تا ڕادەیەک گەورە بوو کە حکومەتی سەردەم سەرلەشکەر خەزاعی بۆ نواندنی کێشەکە ناردە ناوچەکە، هێزەکانی مەلا خەلیل لە ڕێگای کەڵوێ پەنایان بردە باشووری کوردستان و داوای یارمەتیان لە هۆزی پشدەر کرد.بوغز و کینی پێشتری هۆزی پشدەر لەگەڵ حاکمی سەردەشت، سەرتیپ هوشمەند ئەفشار بوو هۆی ئەوەی لە ڕەشەمێی 1307 ک.ه هۆزەکانی مەنگووڕ و پشدەری بە یێکەوە هێرش بکەنە سەر سەردەشت و سوڵتان عەلی ئەسخەر خان کە دواتر بە سەرهەنگ پزشکیان ناسرا لە سەردەشت دەر کرا، ئەو جار لە تاران تیمسار ئەمیر ئەحمەدی ناسراو بەقصاب باشییان ناردە ناوچە ئەویش داوای یارمەتی لە سەرهەنگی ڕووسی گریگۆف کرد، و توانیان سەردەشت وەربگرنەوە و دیسان هێزەکانیان ئاودیوی باشووری کوردستان کردنەوە. دواتر هۆزەکان هاوشێوە کردنی جڵ و بەرگیان قەبووڵ کرد و بە بەرەڤانی کردنی شێخ مەحموودی حەفید، بەرزنجی و عەلی خان حەیدەری جێدار یان نەمایەندەی کاتی پەرلەمانی نەتەوایەتی خەڵکی ساوجبلاغی موکری لە تاران و چەند کەس لە بەڕێزانی ئەو کاتی شاری ساوجبلاغی موکری مەلا خەلیل گەرایەوە ئێران و لە میراوە نیشتە جێ بوو و جلکی مەلایەتی دەبەر کرد، بەو شێوەیە شۆرشی نە هێندە سیاسی مەلا خەلیل لە دەستپێک دا خنکێندرا، دواتر ئەو ساڵە بە ساڵی هەرای مەلای ناوبرا.
ساڵانی دواتر، ساڵانی 1979 و نزیک بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوو بزووتنەوەی جیاواز پێکهات لە دەڤەرەکە و بە تایبەتیش لە شاری میراوە، یەک کۆمەڵە کە حیزبێکی چەپ بوو و ئەوی دی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە هەر پاشماوەی کۆمەڵەی ژ-ک ی کاتی قازی بوو. ئەو دوو پارتە لە ساڵانی دوای 1979 بەشێکی زۆر لە خەباتەکانی گەلی کوردیان لە ئەستۆ بووە. ئەو پارتانە بنکەی سەرەکیان لە مەهاباد بوو بەلام بە هۆی گرینگی دەڤەری میراوە چالاکیەکی زۆریان لەێ هەبوو، لە ساڵانی 1980، دوای ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانی، حیزبەکانی کۆمەڵە و دێموکرات چالاکیان بووە لەو شارەدا.
$-جوگرافیا$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/149235/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=0003.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/149235/0003.JPG=KTML_Photo_End=
میراوە هەڵکەوتوە لە داوێنی پاکی بناری #قەندیل# و سنورێکی نزیکی لە گەڵ هەرێمی #باشوری کوردستان# دا هەیە و ناوچەیەکی شاخاویە کە بە دارستانێکی گەورەی داری بەڕوو لە چوار دەورەوە داپۆشراوە کە دارستانەکە یەکێ لە شوێنە پارێزراوەکانی کۆماری ئیران هەژمار دەکریت و بە جنگلهای حفاظت شدە ی میرآباد نێوی دەبردرێ،
هەرواها #زێی بچووک# یانزێی کەڵوێ کە لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە هەڵکەوتووە و بە بەردەوامی ساڵ ئاوی هەیە و وشک نابی، ئەو چۆم و زێیە و دۆڵە قووڵەکەی پیایدا دەروا یێکێ لە دیمەنە هەرە جوان و سەرنج ڕاکێشەکانی پارێزگای ورمێیە که دەڤەری میراوەی وەکوو بەهەشتێ ڕازاندۆتەوە.
$-شوێن$
میراوە لە باکوورەوە لەگەڵ #پیرانشار#، لە باشوورەوە لەگەڵ سەردەشت، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەل مەهاباد و لە ڕۆژاواوە لەگەل باشووری کوردستان، (#قەڵادزێ# و #ڕانیە#) هاوسنوورە.
$-کەش و هەوا$
کەش و هەوای میراوە سارد و کوێستانییە، هاوینەکانی گەرمە و زستانانەکانی سارد و بەفری تا ڕادەیێ کە جار هەیە لە بەفرانبار دا تا 1.50cm بەفر باریوە و بۆتە هۆی پچڕانی کارەبا و بڕق و گیرانی ڕیگاکان. باشترین کاتی سەفەر بۆ ئەم شارە مانگی گوڵان هەتا ڕەزبەرە.
مامناوەندی پلەی تینی میراوە لە پووشپەڕدا (گەرمترین مانگی ساڵ) 33٫23 دەرەجەی سێلسیوس، لە مانگی بەفرانباردا (ساردترین مانگی ساڵ) 6٫25- دەرەجەی سێلسیوس، مامناوەندی ساڵانەی زۆرینەی پلەی تین 17٫28 دەرەجەی سێلسیوسە و مامناوەندی ساڵانەی کەمینەی پلەی تین 4٫11 دەرەجەی سێلسیوسە.
مامناوەندی بارینی میراوە 400 میلیمەترە و لە بەرزاییدا دەگاتە900 میلیمەتر و لە نزماییدا هەتا ئاستی 300 میلیمەتر کەم دەبێتەوە. زۆرترین بارین لە مانگی خاکەلێوەدایە 150، 03 میلیمەتر و کەمترینیشی لە مانگی پووشپەڕدایە 0٫3 میلیمەتر.
ژمارەی ڕۆژانی بەستەڵەک لە ساڵدا 104 ڕۆژە و لە نێوەڕاستی مانگی خەزەڵوەرەوە دەست پێ دەکات و هەتا سەرەتای خاکەلێوەوە درێژەی هەیە. زیاترین ڕۆژانی بەستەڵەکیش لە مانگی بەفرانباردایە کە 29 ڕۆژە.
$-ڕووبارەکان$
زێی بچووک یان زێی کەڵوێکە ڕووبارێکی کوردستانه و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و باشووری کوردستان تێپەڕدەکات و دەڕێژێتە سەر ڕووباری #دیجلە#. درێژایییەکەی 400 کیلۆمەترە و لە بەشێکیدا سنووری ئێران و عێراق دەستنیشان دەکات. لە باشووری کوردستان، بەنداوی دووکانی لەسەردا دروستکراوە و دواتر سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکووک دیاری دەکات و دەڕژێته دیجلە و لە کۆتای دا تێکەڵی کەنداوی فارس دەبێت. لەسەر ئەم ڕووبارە بوو کە ئەبوو مووسلیم خووراسانی بەسەر مەروان حەممار دوایین خەلیفەی ئەمەوی دا سەرکەوت، زێی بچووک لە سەرەتا و دەستپێکی بە 2140 مەتر بەرزی لە ئاستی دەریاوە و لە ڕۆژهەڵاتەوە دەست پی دەکات و بەرەو باشور خۆی خوار دەکاتەوە و لە دۆڵێکی پان و بەرین لە دەڤەری پیرانشار بەرەو سەردەشت درێژەی هەیە، لە لای سەردەشت و لە چوونە دەرەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لای ڕۆژئاوا دەروات و لە کۆتایی دا دەڕژێتە دیجلە. بە شێوەیەکی گشتی زێی بچووک بە بەردەوامی ساڵ ئاوی هەیە و وشک نابی.
-تیرە و هۆزەکانی
ئەو هۆزانەی لە میراوە دا ژیان بەسەر دەبەن بریتینە لە هۆزەکانی:گەورک، مامەش، مەنگووڕ، هەروەها زۆرێک لەو کوردانەی باشووری کوردستان کە لە کۆچرەوەکەی ساڵی 91ی زایینی و پێشتریش لە چلەکان و حەفتاکانڕوویان لەو شارەکردووە، هەتا ئێستاش هەر لەو شارە نیشتە جێن، و هەندێ لەوانیش لە 2005 و 2006 ی زایینی و پاش ڕووخانی سەدام حووسێن و دامەزرانی حوکمی نوێی عێراق و هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە بۆ باشووری کوردستان.
$-زمان$
خەڵکی مەیراوە بە زمانی کوردی ناوەڕست (سۆرانی)و شێوەزاری موکریانی قسە دەکەن
$-ئایین$
سەرجەم خەڵکی شاری مەیراوە موسڵمان و سوننی شافعین، ڕێژەی زۆری ئەو گۆڕستانانەی لە میراوەن و بە قەبری جووەکان ناو دەبردرێن دەریدەخا کە لە سەردەمانی پێش ئێستا خەڵکی ئەو ناوچەیە زۆرتری جوو و ئەرمەنی بوونە، لەو نموونە گۆڕستانانە دەکرێ ئاماژە بە (کێلیژان) و (قەبرە جوان) بکرێ.
$-ژمارەی دانیشتوان-گەلهە$
لە یەکەمین سەرژمێری ڕەسمی وڵاتی ئێران لە ساڵی 1335ی کۆچی هەتاویدا، گەلهەی میراوە بە هۆی کەمیەوە هیچ ئاماژەیەکی پێ نەکراوە، لە سەرژمێری سالی 1990 دا دانیشتوانی ئەم شارە جگە لە ئەو گوندانەی کە دەکەونە ژێر هەرێمی کارگێری میراوە 10147 کەس هەژمار کراوە و ئەو ئامارە بە گوندەکانەوە کە 101 گوندە 34، 000 کەس دەخەمڵێنرێت.[1]
-شوێنە بەرچاوەکان
$-شوێنەواری سروشتی$
شاری میراوە لە نێوان شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوادا وەکوو شارێکی توریستی ناسراوە ئەوەش بە هۆی میوانداریەتی خەڵکی دەڤەرەکەو شوێنە گەشتیاریەکانو دارستانە سەوز پڕ دارەکانیەتی کە لە هێندێ شوێن تەنانەت بستێ خاک لەبەر گەڵاکانیان بەر چاو ناکەوێ، هەروەها بەرهەمی ترێی ڕەش کە ناوبانگی سەرتاسەری ئێران و کوردستانی داگرتوە.
شوێنە سروشتیە گەشتیاریەکانی میراوە وەکوو تاڤگەی ڕیزی، تاڤگەی نێوەژ، سەیرانگای خدراوە، سەیرانگای پردانان، دۆلی گرژاڵ لە ڕیگای میراوە، سەردەشت، پردی قەڵاتاسیان و ئەشکەوتی قەڵاتاسیان کە هەموویان لە سەر زێی بچووکن، هەروەها دەشتی وەزنێ لە داوێنی چیاکانی قەندیل و لە سنوری نێوان میراوە و باشووری کوردستان، سیمای دەڤەرەکەیان بە شیوەیەکی ئەفسوناوی ڕازاندۆتەوە.
بە داخەوە بە هۆی کەمتەرخەنی دەسەڵاتدارانی ناوچەکەو دەسەڵاتی ناوەندی ئێران بەرانبەر ئەو دەڤەرە و خەڵکەکەی و نەڕەخساندنی هەلی کار خەڵک و بە تایبەت گەنجەکان بە ناچار ڕوو لە شارەکانی تری ئێران دەکەن بە مەبەستی کار کردن لە کوورەخانە و باخی میوە یانیش ڕوو دەنێنە قاچاخچێتی و کۆڵ بەری و زۆر بەداخەوە هەرساڵە زۆرێک لە گەنجەکانی دەڤەرەکە لەو ڕێگایە دەبنە قوربانی.
$-شوێنەوارناسی، شوێنەواری کەڤناری(باستانی)$
دەڤەری میراوە شارێکە پڕ لە ئاسەواری مێژوویی کۆن لەوانە: ناوچەی کەڤناری ساوان کە دەکەوێتە 12 کیلومەتری شارەکە، پردی قەلاتاسیان کە لە سەردەمی سامانیەکان و بە دەستی شێخی مەولانا لە بەرد و خیز و قسڵ دروست کراوە، گۆڕستانی مێزوویی گوندی گۆمان چەند ناوچەی تری مێژوویی کە لە ناوچەکەدا هێشتا نە ناسراون.
-کەسایەتییە ناودارەکان
#بوداق سوڵتانی میراوە#.
#مەلاخەلیلی گۆڕەمەر#.
#مەلا عوسمان یەزدان پەنا# ناسراو بە جەلال میراوەیی، شاعیر، وەرگێر، زانای ئایینی، لیسانسی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی پاریس، بەرپەسی نووسینەکانی دوکتۆر #عەبدولڕەحمان قاسملوو#، سەرۆکی ڕۆژنامەی کوردستان و سەرۆکی ڕادیۆی دەنگی کوردستان پێش شۆڕشی گەلانی ئێران و دواتریش.
-وێژە
#کازم خزری#، ناسراو به دیاکۆ ماد به ناوی شاعیری ئاوارە، وەرگێڕ و شاعیر و مەقالە نووس و هەروەها پسپۆڕی تێکنیکی ئای تی.
$-مووسیقا$
#محەمەد خۆشخدمەت#، گۆرانیبێژ.
#سەلام ماخوزی#، گۆرانیبێژ.
#مام ئاڵای میرزا قادری#، حه یران بێژ.
زانستگاکانی میراوە
خوێندنگەی سەرەتایی کووڕانەی مەلا خەلیل
خوێندنگەی سەرەتایی کچانەی ئیقبال
خوێندنگەی ناوەندی کووڕانەی شەهید عەزیزی
خوێندنگەی ناوەندی کچانەی مەعریفەت
خوێندنگەی دوا ناوەندی کووڕانەی ئازادگان
خوێندنگەی دوا ناوەندی کچانەی مەعریفەت
خوێندنگەی شەوانە ڕۆژی
خوێندنگەی گەورەساڵانی وەزین
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 7,013
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا
File correlati: 3
Articoli collegati: 9
Gruppo: Luoghi
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Città: Urumiya
Dialetto: Curdo - Sorani
Luogo: Città
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( سەریاس ئەحمەد ) su 28-04-2018
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( هاوڕێ باخەوان ) su 28-04-2018
Questa voce recentemente aggiornato da ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) in: 07-06-2020
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 7,013
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.111 KB 28-04-2018 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,515
Immagini 106,562
Libri 19,265
File correlati 97,092
Video 1,385
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.532 secondo (s)!