سامان نەسیم
KMMK: سامان نەسیم بەندکراوی سیاسی کورد کە لە 27ی پوشپەڕی ساڵی 1390 لە خوار 18 ساڵەوە بوو لە شاری
سەردەشتسەردەشت قۆلبەست دەکرێت و پاشان بە تۆمەتی شەڕی دەستەو چەک و قەتڵ حوکمی سێدارەی بەسەردا دەسەپێندرێت. ناوبراو پاشان تۆمەتی قەتڵ لەسەری لادەبرێت و لە مانگی رێبەندانی 96 قەراری پێنج ساڵ بەندیخانەی بۆ دەر دەچێت.
ئەم بەندکراوە سیاسیەی کورد کە قەراری لەسێدارە دانی لە لایەن دەستەی باڵای وڵاتەوە هەڵدەوەشێتەوە و لە لایەن دادگەی پێداچونەوە قەراری پێنج ساڵ بەندیخانەی لەسەر دەر دەکرێت، بە زەخت و زەبری ئیتلاعاتی سپا، ئەم جارە بە تۆمەتی قەتڵ و بریندار کردنی چوار کەس دۆسیەی نوێی بو ساز کراوە.
ئەم بەندکراوەی کورد پاش دەرکردنی قەراری پێنج ساڵ بەندیخانە لە لایەن دادگەی پێداچونەوە و بەسەر بردنی زیاتر لە شەش ساڵ و نیو مانەوە لە بەندیخانە، دەبوا ئازاد بکرایەت، بەڵام رۆژی سێ شەممە 22 رەشەمەی ساڵی 96 دەدرێتە بەشی 7ی دادسەرای گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ و لەسەر کوشتنی کەسێک و بریندار کردنی چوار کەسی(ئەندامی سپای پاسداران) دیکە خرایە ژێر لێکۆڵینەوە و دادوەرەکە پێی راگەیاندووە کە دۆسیەی ناوبراو دواتر دەدرێتە دادگەی ئینقلاب لە شاری سەردەشت و دانیشتنەکانی دادگەی ناوبراو لەوێوە بەڕێوە دەچێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
27-04-201827-04-2018