کوشتنی دوو شارومەندانی کورد لە لایەن سوپای پاسداران
📝 بەڵگەنامەکان
بەردەوامی کوشتنی شارومەندانی کورد لە لایەن سوپای پاسداران /ئەمجار دو کوژراو و بریندار لە مەریوان
سێ شەممە چواری مانگی دووی 1397 هەتاویی یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی (کاوە کۆنە پۆشی) خەڵکی حەسەن ئەولە ی مەریوان لە یەک دەمەتەقە و روبەڕوبونەوەێک دو ئەندامی بنە ماڵەیەکی دایە بەر دەست رێژی گولە کە لەم دەست ڕێژیەدا ” لەتیف نیک پێ” دەکوژرێت و “عوسمانی نێک پێ “ش کە دەکاتە برای ئەم کوژراوە بە سەختی بریندار دەبێت.
بە کوژران و برینداربونی ئەم دوو شارومەندە، کەشی ئەمنیەتی باڵی کێشاوە بەسەر شارەکەدا و خەڵک بە توندی توڕە دەبن و بنەماڵە و کەس و کاری ئەم قوربانیانە هێرش دەکەنە سەر رێستوارانێکی سوپای پاسداران و ماڵی جێنشینی فەرماندەی سوپای پاسداران لەم شارە و هێزە ئەمنیەکانیش بۆ پاراستنی ئەم سەرهەنگە (فەرماندەیە) روبەڕوی خەڵک دەبنەوە.
کاوە کونە پۆشی کە دەبوایە لە لایەن حکومەتەوە دەستگیر بکرێت لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پشتیوانی لێ دەکرێت.
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران، هاودەستی گرۆپی هیواتابە کە گروپێکی مافیایی سوپای پاسدارانە لە شاری
سنەسنە کە زیاتر لە 300 کوردی بێ دادوەری و بە دەستوری سوپای پاسداران قەتڵ و عام کردوە، دواتر هیوا تاب لە ساڵی 1392 لە لایەن حکومەتەوە لە سێدارە دەدرێت.
جێگای بیر هێنانەوەیە کە حەوتووی پێشوتریش کەسێک سەر بە سوپای پاسداران بە ناوی” رەسوڵ فیکرەت ” هەستا بوو بە هەوڵ دان بۆ قەتڵ و عامی چوار کەس لە بنەماڵەی دیوارگەر.
ئەندامانی ئەمنی و دەسەڵات داری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو دەسەڵات و چەک وچۆڵە کە پێیان دراوە و روبەروی لێپێچینەوە نابنەوە زۆر جار دەستڕێژی گولەش دەکەنە سەر خەڵک و هاوشاریانی ئەم ناوچەیە.
هەبوونی ئەمنییەت و سەلامەتی گیانی، مافی رەوای شارومەندانە و ئەم کردەوانە پێشێل کردنی مافی ژیانی مرۆڤەکانە، هەروەها بەڵگەیەک لەسەر چرای سوزی حکومەت و دەسەڵات بۆ کوشت و بڕین و چاوترساندن و دروستکردنی جەوێکی نالەباری سیاسی و ئەمنی لە نێوان شارومەندان و هاوڵاتیانی کوردی ئەم ناوچەیە.
حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی دروستکری ئەم روداوانەیە کە لە لێکترازانی کۆمەڵگا و ئاراستەکردنی ڕا و بوچونەکان بەرەو ئەم چەشنە روداوانە زۆرترین سود دەبات.
کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان
24-04-201824-04-2018