باشووری کوردستان
- یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسی ڕێککەوتبێت لەسەر دوبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکانی
کەرکوککەرکوک و دەڵێت تەنیا پابەندین بەبڕیارەکانی کۆمسیۆنەوە و هەموو جۆرە ڕێککەوتنێک ڕەتدەکەینەوە.
[1]
- پۆلیسی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی و
گەرمیانگەرمیان هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان کە بە هەر هۆکارێک تەقە دەکەن یان تەقەی خۆشی دەکەن ئەو کارە ڕابگرن و هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە و بەپێی یاسا سزا دەدرێت.
[2]
- ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق لێدوانێکی لەسەر کوژرانی چوار چەتەی
داعشداعش لە سنوری ڕیاز لە باشوری کەرکوک بڵاوکردەوە.
[2]
- بەرپرسی هێزەکانی یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگە،
شێخ جەعفەر شێخ مستەفاشێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەبارە گرژی و تەقەکردنەکەی گردی زەرگەتەی مەکۆی سەرەکی
بزووتنەوەی گۆرانبزووتنەوەی گۆران ڕایدەگەیەنێت بزوتنەوەی گۆران پەلاماری سندوقەکانی دەنگدانیانداوە، ئەوانیش وەک یەکێتی تا ڕادەی پارانەوە داوایان لەگۆران کردوە ئەو کارە بوەستێنن و بەڵام هەربەردەوامبون، ئاماژە بەوەش دەکات ئەوەی یەکێتی بە ساختەکردنی دەنگەکان تۆمەتبار دەکات حاڵی دۆراوەکانە، وتیشی ” لەمڕۆ بەدواوە لەگەڵ هیچ لایەنێکدا سازش ناکەین”.
[3]
- کاتژمێر 2:00 سەرکردەی یەکەمی هەریەک لە (بزوتنەوەی گۆڕان،
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی،
یەکگرتووی ئیسلامییەکگرتووی ئیسلامی،
حزبی شیوعیحزبی شیوعی، هاوپیمانیی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەیی و
بزووتنەوەی ئیسلامیبزووتنەوەی ئیسلامی)، گەیشتنە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامیی لە شاری هەولێر و لەئێستادا لە کۆبوونەوەدان. ئەو شەش لایەنە لە ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنەکەی 12ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناڕازیین و دەڵێن ساختەکاریی تێداکراوە.
[2]
- دوای گەیشتنی ئەنجامی دەنگدانی هاوڵاتیانی تاراوگە، ئەمشه و 14ی ئایاری 2018 کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی هەرێم و سێ شاری تر ڕادەگەیەنێت.
[1]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهۆی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتارێکی پێشکەشکرد و داوای لە لایەنەکان کرد ئەنجامەکان قبوڵ بکەن.
[1]
- بەپێی زانیارییەکان تەنیا لە 40%ی خەڵکی کەرکوک دەنگیانداوە، زۆربەی پێکهاتەکانی پارێزگاکە گلەییان لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەو شارە هەیە و تورکمان دەڵێت، سندووقەکانی دەنگدان پێش ماوەیەک براونەتە سلێمانی بۆ دەستکاری،کوردیش دەڵێت هەموو مافی گلەییان هەبێت، تورکمان و عەرەبەکان ئەو مافەیان نییە، چونکە خۆیان سیستەمەکەیان قبووڵکردووە و هێناویانە بۆ کەرکوک.
[4]
- جگە لە یەکێتی، لایەنە کوردستانییەکان و لیستی فەتحی عێراقی لە
خانەقینخانەقین نارەزاییان دەربری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خانەقین.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندی عەلی شار، کە 10 کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی
کۆبانێکۆبانێوە، لەلایەن سوپای تورکەوە هێرشی کراوەتەسەر. سوپای تورک بە چەکی NG3 هێرشی کردوەتە سەر گوندەکە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی گومانەکان لە توانای بانکی ناوەندی تورکیا بۆ وەستاندنی هەڵاوسانی نرخەکان لە خانەی دەیاندا، تەرازووی بازرگانی تورکیاش لە مانگی ئازاردا زیاتر بووە لەوەی پێشبينی دەکرا.
[1]