پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,828
وێنە 104,279
پەرتوک PDF 18,889
فایلێن پەیوەندیدار 94,731
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
هاوردنی کاڵای ئێرانی بۆ کوردستان 20% زیاد بووە
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: ئامار و راپرسیا | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هاوردنی کاڵای ئێرانی بۆ کوردستان 20% زیاد بووە
ئامار و راپرسیا

هاوردنی کاڵای ئێرانی بۆ کوردستان 20% زیاد بووە
ئامار و راپرسیا

سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی دابەزینی بەهای تومەن و ئاسانکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ئێستا زیاتر لە جاران بازرگانان ڕوو لە هاوردنی کاڵای ئێرانی دەکەن، بەو هۆیەشەوە بازاڕەکانی کوردستان پڕبوون لە کاڵای ئێرانی و نرخیش دابەزیوە.
کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران کە بە ڕێککەوتنی 5+1 ناسراوە، بەهای تومەنی زۆر دابەزاند، بە جۆرێک ئێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتوووەتە سەرووی 700 هەزار تومەن. ئەمەش وای کردووە بازرگانانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە جاران ڕوو لە هاوردنی کاڵای ئێرانی بکەن، هەر بەهۆی دابەزینی بەهای تومەنیشەوە، نرخی کاڵای ئێرانی دابەزیوە.
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی گوت: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانەی لە داخستنی سنوورەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر گشتپرسی کردی، ئێستا دەیەوێ‌ ئاسانکاری بۆ بازرگانانی بکات.
سەبارەت بە دابەزینی بەهای تومەن و کاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕی بارزگانی لەگەڵ ئێران. شێخ مستەفا گوتی: دابەزینی نرخی تومەن و هەرزانیی نرخی کاڵای ئێرانی، جموجۆڵێکی باشی خستووەتەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و ئێران، ئاسانکارییەکانی ئێرانیش بۆ بازرگانان وای کردووە ئێستا زیاتر لە جاران بازرگانان ڕوو لە هاوردنی کاڵای ئێرانی بکەن، بەو هۆیەشەوە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕبوون لە کاڵای ئێرانی و نرخیش دابەزیوە.
لە داتاکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت کۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ 15 وڵات چڕبووەتەوە، لەنێو ئەو 15 وڵاتەش بە ڕێژەی 72% ئاڵوگۆڕ لەگەڵ چوار وڵاتە کە بریتین لە تورکیا بەڕێژەی 37.280%، چین بەڕێژەی 15.372%، ئێران بەڕێژەی 12.503%، کۆریای باشوور بەڕێژەی 6.844%.
یوسف باپیری، سەرۆکی بەشی هەرێمی کوردستان لە ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق پێشتر بە (رووداو)ی ڕاگەیاندبوو کە 10%ی کۆی ئەو کاڵایانەی ئێران هەناردەی دەکات، بۆ هەرێمی کوردستان دەچێت.
شێخ مستەفا دەڵێت: ماوەی چەند ساڵێکە تورکیا هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەمەش تاڕادەیەکی باش توانیوییەتی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ خۆی پاوان بکات، تەنانەت بینیمان دوای ڕیفراندۆمیش بەهۆی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی، سنووری بەڕووی هەرێمی کوردستان دانەخست، بەپێچەوانەوە ئێران وەک کاردانەوە بەشێک لە سنوورەکانی داخست، ئەمەش بەزیانی خۆی تەواوبوو، بۆیە ئێستا لەهەوڵی پێداچوونەوەیە بە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
فرۆشمان 20% زیادیکردووە
حوسێن بیجۆ، بازرگانێکی شاری هەولێرە، هاوردەکارێکی کاڵای ئێرانییە و گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەک کارگەی ئێرانی هەیە. حوسێن دەڵێت بەهۆی کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و دابەزینی نرخی تومەن و هەرزانبوونی کاڵای ئێرانی، فرۆشمان بەرێژەی 20% زیادیکردووە، ئەمەش وایکردووە 20% لە جاران زیاتر کاڵا هاوردە بکەین.
ئەم بازرگانە زیاتر جەرەزات و کێک و چوکلێت و چپس و شەربەت و شیرمەنییەکان لەئێران هاوردە دەکات، بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانیشی پێشەنگای تایبەتی بەناوی شوان لە بازاری شێخەڵڵای شاری هەولێر کردووەتەوە، زیاتر لە100 جۆر کاڵای تێدا نمایش کردووە.
حوسێن بیجۆ دەڵێت: دابەزینی نرخی تومەن کاریگەری زۆر لەسەر دابەزینی نرخی کاڵای ئێرانی هەبووە، چونکە کارگەکانی ئێران بە پێچەوانەی تورکیا و وڵاتان دیکە کە کاڵا بەدۆلار دەفرۆشن، ئەوان کاڵاکانیان تەنیا بەتومەن دەفرۆشن، ئەمەش وایکردووە نرخی کاڵای ئێرانی دابەزێت.
حوسێن نمونە بەنرخی کارتۆنێک فستق دەهێنێتەوە دەڵێت پێشتر کارتۆنێک فستق بە 28 تاوەکو 30 دۆلار لەسەر ئێمە دەکەوت، ئێستا بەهۆی دابەزینی نرخی تومەن بەرامبەر بەدۆلار، نزیکەی 20 دۆلار لەسەرمان دەکەوێت، ئەمەش وایکردووە ئێمە بتوانین بۆ کڕیارەکانمان نرخ دابەزێنین و فرۆشمان زیاد بێت.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان کە پشتی بە داتای هەناردەی وڵاتان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بەستووە، لە ساڵی 2016 کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا لە ڕێگەی وشکانی بەبەهای 6 ملیار و 131 ملیۆن و 416 هەزار دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، نزیکەی 80%ی کاڵاکانیش لەرێگەی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان هاوردەکراوە. بەشداری بازرگانانی هەرێم لەم ئاڵوگۆرییە بازرگانییە 3 ملیار و229 ملیۆن و477 هەزار دۆلار بووە.
لەساڵی 2017 کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک کاردانەوەیەک دژی گشتپرسییەکەی 25ی ئەیلوول، بەشێک لە سنوورەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان داخست، بەم هۆیەشەوە هاوردەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق لەو ساڵە بۆ 5 ملیار و 230 ملیۆن و 883 هەزر دۆڵار کەمیکردووە، نزیکەی 55%ی کاڵاکانیش لەرێگەی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان هاوردەکراوە. بەشداری بازرگانی کوردستان لەم ئاڵوگۆڕییە بازرگانییەدا 2 ملیار و 44 ملیۆن و 441 هەزار دۆلار بووە، واتە ساڵی ڕابردوو داخستنی سنوور، چالاکی بازرگانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێژەی 36.7% کەمی کردووە. هەروەها هاوردەی کاڵای ئێرانی بەرێژەی 14.7% کەمی کردووە.
بەڵام هاوردنی کاڵای تورکی لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە ساڵی ڕابردوودا بەڕێژەی 37.8% زیادی کردووە. بەجۆرێک لەساڵی 2016 کۆی هەناردەی کاڵای تورکی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان 7 ملیار و636 ملیۆن و 669 هەزار دۆلار بووە، لەساڵی 2017 بۆ 9 ملیار و 56 ملیۆن و 662 هەزار دۆلار زیادبووە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت، دەڵێت لە چوارەمین کۆنفراسی گەشەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی هەرێمی کورستان و ئێران، بۆمان دەرکەوت کۆماری ئیسلامی ئێران مەبەستییەتی ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق پەرەپێبدات تا ئەو ئاستەی کاڵای ئێرانی لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەفرۆش و نرخدا کێبڕکێی کاڵای تورکی بکات.
نەوزاد ئەدهەم گوتیشی: ئاسانکارییەکانی ئێران و دابەزینی نرخی تومەن، تەکانێکی باشی بەزیادبوونی هاوردنی کاڵای ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان داوە، ئێستا بازرگانانی هەرێمی کوردستان زیاتر لەجاران داوای مۆڵەت بۆ هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی دەکەن.[1]
#15-05-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,407 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 15-05-2018
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 15-05-2018 (6 سال)
جوڕێ ئامار و ڕاپرسیا: ئابووری
وەڵات - هەرێم: ئێران
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 15-05-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل : 15-05-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم )ڤە: 15-05-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,407 جار هاتیە دیتن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,828
وێنە 104,279
پەرتوک PDF 18,889
فایلێن پەیوەندیدار 94,731
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.609 چرکە!