کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,959) پەڕتووک||
✌️ ئەحمەد جەبار ئەمین محەمەد عەلی زەنگەنە - ئەحمەد جەبار ڕادیۆچی
له دایکبووی 01-07-1966ی گەڕەکی شۆڕجەی شاری کەرکوکە. لە رێکەوتی 01-06-1992 لە شارۆچکەی پێنجوێن لەکاتی پووچەڵکردنەوەی مین دا شەهیدبووە.
👫 حەمە سەعید حاجی محەمەد - حەمە سەعید قەرەداغی
ساڵی 1953 ز لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و زەحمەتکێشی شارۆچکەی قەرەداغ لەدایکبووە. لە تەمەنی 7 ساڵیدا باوکی گیانی لەدەست دەدات. لەگەڵ کاکی محەمەد ڕەشید قەرەداغی ئەرکی بەڕێوەبردنی خێزانەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ، کە پێکهاتبوون لە 2 برا و 4 خوشک. لەبەر نەبوونی و هەژاری تەنها پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواو کردووە. گەنجێکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی بووە، ساڵی 1970 لە سەرەتای لاوێتییەوە، پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی حزبی شیوعی عێراق، لە ڕێکخراوی قەرەداغ. ساڵی 1971 دەگیرێت بە سەرباز، دوای تەواوکردنی سەربازی ساڵی 1974 لە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 373,967 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,959 | فایلی پەیوەندیدار 42,281 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
📊 بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان چوار بیرە نەوت دادەخرێن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان چوار بیرە نەوت دادەخرێن
📊 ئامار و راپرسی


بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کێڵگەی شێوەشەن لە سنووری قەزای کۆیەکۆیە لەمانگی داهاتوودا دادەخرێت و ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ساڵێکە ئاستی بەرهەمهێنان له و سنوورە بەره و کەمبوونەوە دەڕوات.
سەرچاوەیەک لە کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە 6 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە کێڵگەی شیوەشەن لە سنووری قەزای کۆیە بۆ 800 بەرمیل هەر چوار بیرە نەوتی ئه و کێڵگەیە لە کۆتایی مانگی داهاتوودا دادەخرێن و کۆمپانیاکەش شوێنەکە جێدەهێڵێت.
ئه و سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، کێڵگەی شیوەشەن لەلایەن کۆمپانیای گاز پڵەسی بڕیتانیەوە بەڕێوەدەبرێت و کۆمپانیای ئۆیل سێرڤس کاری خزمەتگوزاری تێدا ئەنجامدەدرێت، وابڕیارە لە 29ی حوزەیرانی مانگی داهاتوودا کۆمپانیاکە بەتەواوی دەست له و کێڵگەیە هەڵبگرێت و بەشێک لە کارمەندەکانی دەگوازێتەوه بۆ شوێنێکی دیکە و بەشەکەی تریش ڕەوانەی ماڵەوە دەکات.
لەماوەی دوو ساڵی رابردووشدا بەرهەمی کێڵگەی نەوتی تەقتەق لە قەزای کۆیە لە دابەزیندایە، بەجۆریک لەوماوەیەدا ئاستی بەرهەمهێنان له و کێڵگەیە لە 160 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمبوەتەوە بۆ (18 بۆ 22) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
فایەق مستەفا، ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند رۆژ لە دوای رۆژ بەرهەمهێنانی نەوت لە سنووری کێڵگەکانی دەڤەری پارێزگای سلێمانی و کۆیە روو لە دابەزین دەکات و کێڵگەکانی نەوتی تەقتەقیش ماوەی چەند ساڵێکە نە هیچ جۆرە بیرێکی نوێی بۆ لێدراوە نە پەرە بە بیرە کۆنەکان دراوە لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵێک کێشەی تەکنیکیشی هەیە.
هەریەک لە کێڵگەی نەوتی شيوەشەن و تەقتەق کە لە لایەن کۆمپانیاکانی گاز پڵەس و گەنەڵ ئێنێرجی تورکیی و ئاداکس پترۆلیۆمی سەر بە کۆمپانیای سینوبکی چینییەوە بەڕێوەدەبرێن.
قەزای کۆیە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای هەولێرە و لە سنورەکەشدا دوو کێڵگەی نەوتی گەورەی لێیە کە پێکهاتوون لە نەوتی شیواشۆک (تەقتەق) و کێڵگەی نەوتی شیوەشەن.[1]
17-05-201817-05-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 17-05-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-05-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کۆیە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 17 2018 1:09PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: May 18 2018 10:10AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: May 18 2018 10:10AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 772 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان چوار بیرە نەوت دادەخرێن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-05-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574