زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,959) پەڕتووک||
✌️ ئەحمەد جەبار ئەمین محەمەد عەلی زەنگەنە - ئەحمەد جەبار ڕادیۆچی
له دایکبووی 01-07-1966ی گەڕەکی شۆڕجەی شاری کەرکوکە. لە رێکەوتی 01-06-1992 لە شارۆچکەی پێنجوێن لەکاتی پووچەڵکردنەوەی مین دا شەهیدبووە.
👫 حەمە سەعید حاجی محەمەد - حەمە سەعید قەرەداغی
ساڵی 1953 ز لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و زەحمەتکێشی شارۆچکەی قەرەداغ لەدایکبووە. لە تەمەنی 7 ساڵیدا باوکی گیانی لەدەست دەدات. لەگەڵ کاکی محەمەد ڕەشید قەرەداغی ئەرکی بەڕێوەبردنی خێزانەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ، کە پێکهاتبوون لە 2 برا و 4 خوشک. لەبەر نەبوونی و هەژاری تەنها پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواو کردووە. گەنجێکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی بووە، ساڵی 1970 لە سەرەتای لاوێتییەوە، پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی حزبی شیوعی عێراق، لە ڕێکخراوی قەرەداغ. ساڵی 1971 دەگیرێت بە سەرباز، دوای تەواوکردنی سەربازی ساڵی 1974 لە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 373,967 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,959 | فایلی پەیوەندیدار 42,281 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
📊 لە دیلۆکی باکووری کوردستان 1250 کۆمپانیای سووری کراونەتەوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
لە دیلۆکی باکووری کوردستان 1250 کۆمپانیای سووری کراونەتەوە
📊 ئامار و راپرسی


لە شاری دیلۆکی باکووری کوردستان نزیکەی 500 هەزار ئاوارەی سووری دەژین، کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیانەوە کۆچیان بۆ ئەم شارە کردووە. لە دیلۆک پەنابەرانی سووری بوونەتە خاوەنی سەدان کار و بازرگانی، خزمەت بە کۆمەڵگەی خۆیان و ئەو کۆمەڵگەیەش دەکەن، کە میواندارییان دەکات.
لەماوەی حەوت ساڵ شەڕی ناوخۆ، زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار پەنابەری سووری روویان لە تورکیا کردووە، بەوپێیەش تورکیا ئەو وڵاتەیە کە پێشوازی لە زۆرترین پەنابەری سووری کردووە.
یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی تورکیا رایگەیاند لە دوای 2011ەوە، زیاتر لە شەش هەزار و 500 کۆمپانیای نوێ لەلایەن پەنابەرانی سوورییەوە لە تورکیا دامەزراون. هەرچەندە بەپێی ئاماری کۆڕبەندی ئابووریی سووریا کە ئامانجی رێکخستنی کاروباری خاوەنکارە سوورییەکانە لە دەرەوەی وڵات ژمارەی ئەو کۆمپانیانە لە راستیدا زیاترە لە 10 هەزار کۆمپانیا.
رامی شەڕاق، جێگری بەڕێوەبەری کۆڕبەندی ئابووریی سووریا دەڵێ لە سەدا 94%ی بەرهەمی سووری هەناردە دەکرێت و ناڕواتە بازاڕی ناوخۆ. لەبەرئەوە ئێمە لە رکاربەریدا نین لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی تورکیا.
لە شاری دیلۆک، بەتەنیا هەزار و 250 کۆمپانیای سووری تۆمارکراون. فاتمە ساهین، سەرۆکی شارەوانی دیلۆک دەڵێ خەڵکی غازی عەنتاب (دیلۆک) و خەڵکی سووریا دەستیان بە کاری بازرگانی کردووە بە هاوکاری یەکدی. ئەو راستییەی ئەوان بە دوو زمانی دیکەی ئینگلیزی و عەرەبی قسە دەکەن، یارمەتیدەر بووە بۆ کاری بازرگانیی نێودەوڵەتی.
یەکێک لەو کارسازانە عامر هاردییە کە توانیویەتی بە سەرکەوتوویی کارگەیەکی لەقوتوونانی خۆراک بکاتەوە. عامر هاردی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای زێرڤ دەڵێ ئێمە 20 ساڵە ئەم کارە دەکەین. پێشتر کارگەکەمان لە حەلەب بوو. پێشتر پلانمان هەبوو کاڵاکانمان هەناردەی جیهانی عەرەبی بکەین، بەڵام ئێستا ئامانجمان هەناردەکردنیانە بۆ هەموو جیهان.
پەنابەرانی سووری بە باشی لەگەڵ کۆمەڵگەی دیلۆک تێکەڵاوبوون و بەبێ کێشە دەژین، تەنانەت دایەنگەیەکیشیان لەو شارەدا کردووەتەوە.
دانیا عەبدولباقی، بەڕێوەبەری دایەنگەکەیە و دەڵێ پێویستی بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە هەستی پێدەکرا. ئێمە هیچ پرۆژەیەکی دیکەمان لەم شارە پیشەسازییەدا نەبینی. لەبەر ئەوە ئێستا ئەو دایکانەی کە لە کارگەکان کاردەکەن دەتوانن منداڵەکانیان لێرە دابنێن و لەبەر نزیکی سەری لێبدەن و شیریان بدەنێ.
هەرچەندە تورکیا بەردەوام رایگەیاندووە کە میوانداری ئەو ژمارە زۆرە پەنابەرەی سووریا قورسایی زۆری لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە داناوە، بەڵام بەپێچەوانەوە بەهۆی شارەزایی و لێهاتووی ئەم پەنابەرانە، قازانجی زۆریشیان بە ئابووری تورکیا گەیاندووە.[1]
17-05-201817-05-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 17-05-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-05-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پەناهاندە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇸🇾 سووریا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 17 2018 1:16PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: May 18 2018 10:10AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: May 18 2018 10:10AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 924 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
لە دیلۆکی باکووری کوردستان 1250 کۆمپانیای سووری کراونەتەوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-05-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,28 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574