پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,843
وێنە 104,288
پەرتوک PDF 18,894
فایلێن پەیوەندیدار 94,750
ڤیدیۆ 1,238
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
بەیاننامەی سیانزەهەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی سیانزەهەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
بەلگەنامە

بەیاننامەی سیانزەهەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
بەلگەنامە

هاونیشتمانیانی خۆشەویست
چالاکانی سیاسی و حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان
ئەندامان و لایەنگرانی خۆشەویستی یەکێتییەکەمان
ڕێکخراوی سیاسی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان،30ی گوڵانی هەتاوی، بەرانبەر بە 20ی مانگی مایسی(مەی) زایینی، ساڵڕۆژی دامەزراندنیەتی و سیانزەهەمین ساڵی دامەزراندنی خۆی تێدەپەڕێنێت و لەماوەی تێپەڕینی ئەو ساڵانەی دوای دامەزراندنی ڕێکخراوەکەماندا، بە ڕوونی سیاسەتەکانی خۆمانمان دەستنیشان و بە پراتیک کردووە و هاوئاهەنگ لە گەڵ گەشەی شارستانیەتی دیموکراتیک، بنەما فیکرییەکانی خۆمانمان ڕێکخستووە و وەک پرەنسیب، لەگەڵ ڕەوتی گۆڕانکارییە جیهانی و فیکری و ئایدیا یەکسانیخواز و دادپەروەرانە و مرۆڤتەوەرەکاندا بووین و بە پێی ڕەوتی ڕانەوەستاوەی فیکری و سیاسی و گەشەی زانست و زانیاری مرۆڤایەتی لەم سەردەمەدا، بناغەی فیکری و کاری سیاسی خۆمانمان بۆ ڕزگاری گەلەکەمان و ڕیزنان لە بەها مرۆییەکانمان تەرخانکردووە و بە پێی هەلی ڕەخساو بۆ خەباتمان، هەوڵی گەیشتن بە ئامانجەکانمان داوە.
وەک چۆن لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەم و سەرەتای دامەزراندنی یەکێتییەکەماندا ئاماژەمان پێدا و پێداگریمان لە سەر کرد کە جیهان بە تایبەت ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ڕەوشێکی نوێ و وەرچەرخانی نوێ لە ژیانی مرۆڤایەتیدا دەڕوات و هەر سیستەمێک بە پێی تایبەتمەندییە ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژیکییەکانی سەدەی بیست بنیات نرابێت چیتر وەڵامدەرەوەی ئەم چەرخ و زەمەنە نییە کە سەدەی گەشەسەندنی ئازادی تاک و کۆمەڵگە و ڕیزنان و ملدان و پێدانی مافە ئینسانی و ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی بەها مرۆییەکان و جێگیر کردنی دادپەروەرییەکانە کە هەر هەموو تاکی کۆمەڵگە بە گەشەسەندنی تەکنۆلۆژیای مۆدێڕنی سایبری توانیویەتی خۆی لە نێو بازنەی جیهانی زانیاری و داتا نهێنییەکانی دەسەڵاتە سەرکوتگەرەکان و جیهانی ئازاد دا بدۆزێتەوە و بە هۆی بەربەڵاویی پەیوەندییەکانی لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، فەرهەنگێکی نوێ و کۆمەڵگەیەکی نوێ بنیات بنێت کە داخوازییەکانی لە گەڵ داب و نەریتی کۆنی دەسەڵاتدارییەتی وڵاتەکەی و ناوچەکە یەک ناگرێتەوە و ئەو تایبەتمەندییەی کە جیهانی ئەمڕۆ و ئاوات و حەزەکانی گرێدراو بەو باردۆخەی کە خولقاوی خولانەوەی زانیاری و بیردۆزی ئازادیخوازی ناخی تاکەکانی کۆمەڵگە و دەرکەوتنی ناعەداڵەتییەکانی دەسەڵاتە کۆنەپەرەست و تاکڕەوەکانی سەدەی بیستەمە و هەروەها پەیوەندییە بەربڵاوەکانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، یەک گرتنەوەیەک درووست دەکات کە مێژوویەکی نوێ دەخولقێنێت کە بە گۆڕانکاریی ڕیشەییەوە سەر دەنێت و هەر سیستەمێک یا لایەنێکی سیاسیش خۆی لە گەڵ ئەو تایبەتمەندیانەی سەدەی بیست و یەکەم نەگونجێنێت و بە دەم داخوازییەکانی کۆمەڵگەوە نەیەت مەحکوومن بە لە ناوچوون، لە بەر ئەوەی ئەوان نە لە ڕووی پێکهاتەییەوە و نە لە بوواری بنەما فیکرییەکانەوە لە گەڵ داواکاری و خولیا و ئەندێشەی هاوبەشی چین و توێژە جیاجیاکاندا، واتە ئازادی و دیموکراسی و مافی ڕەوای هەر تاک و چین و توێژێک و گەلێک نایەتەوە.
وەک چۆن وتوومانە گەنج و شۆڕش، گەنج و گۆڕانکاری، گەنج و داخوازی نوێ و جیاواز، هەر هەموویان لە یەک هەڵپێکاون و سەدەی بیست و یەکەم سەدەی گەنج و گەنج بوونەوەیە و گەنج ڕێبەرایەتی و پێشەنگایەتی دەکات و هەر واشبوو کە شۆڕشە کان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەش بە ناوی گەنجانەوە تۆمار کرا و بوو بە مێژوو. هەمووی ئەمانە وەک ئایدیا و وەک پرۆژە، ئایدیا و پرۆژەمان بووە و هەتا دووایی بڕوامان پێیەتی و هەر وەک چۆن ڕێکخراوەکەمان، ڕێکخراوێکی گەنجە و سەردەمیانەیە و لەسەر بنەما و ئایدیاکانی نوێ و تایبەتمەندییە نوێکانی ئەم سەردەمە نوێیە دامەزراوە، بە هەمان شێوە و لە سەر هەمان بڕواش هەنگاو دەنێت و گەنجگرایی و نوێ ئەندێشی و خەباتی مەدەنی و ناتوندوتیژی وەک پرەنسیب و هەنگاونان بەرەو خەباتی ئێستا و پێشەڕۆژمان هەڵبژاردووە.
درووست لە ڕاستای ئەم بیرۆکەیەدا و بە دەرک کردنی باردۆخەکە و بە هەست بە بەرپرسیارێتی کردن بەرانبەر بە داخوازییە نوێکانی کۆمەڵگەی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە بنەما گرتنی خەباتێکی هاوچەرخ و گونجاوی سەردەمیانە و لە سەر دەستی گەنجان لە 20ی مەی 2005ی زایینی پاش هەوڵێکی بێوچان و ماندوو بوونێکی لە ڕادەبەدەر بە ناوی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان چاومان هەڵێنا و پێمان نایە ناو گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و دیموکراتیکی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاوات و ئامانجمان بە نیسبەت ڕێکخراوەکانی ترەوەی سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان، یەکێتیی و پێکەوە بوون و بەرز کردنەوە ئاستی وشیاری نەتەوەیی و خەباتی هاوبەش بە ڕەچاو کردنی کەم و کوڕییەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی لە لایەن ئەوانی ترەوە و ڕاگەیاندنی بوونی مەترسی بۆ بە لاڕێدا بردنی خەباتی ڕەوای نەتەوە چەوساوەکەمان بووە و هەر بۆیەش بە هەمان ئازایەتی و پێکهاتەی گەنجانەمانەوە و بە ئیرادەی ئازاد و دیموکراتیکی خۆمان لەم ڕێگەیەمان بەردەوام دەبین.
وەک چۆن هەمیشە قورسایی قسەکانمان لە سەر ئەو خاڵانە داناوە کە بیرۆکەی دۆگم و قەتیسماو لە نێو ئایدۆلۆژیایەک و خۆ بە زل زانین لە کوردستان دا، بە تایبەتی ڕەتکردنەوە و بە هەڵە زانینی هەمووان و بە ڕاست و درووست زانینی خۆ و ڕەوادان بە خۆ و ناڕەوا زانینی بوونی ئەوانی تر، گەورەترین مەترسییە بۆ سەر کورد و کوردستان کە هەڵقوڵاوی ناخی ئاخێنراو بە بیرۆکەی تۆتالیتارییەت و دیکتاتۆرییەت و خۆ سەپاندنە کە ئاکامێکی دیاریکراو و ڕوونی داپڵۆساندنی گەل و نیشتمان، لە ئاسۆی هەڵسوکەوت و بیرۆکەکەیدا پێیوە دیارە، جەخت لە سەر ئەوەش دەکەین کە پێویستیشە ئەوانەی بڕوایان بە دیموکراسی و ئازاد ئەندێشی و بیری جیاواز و پلۆرالیسمی سیاسی و هزری هەیە تا لوتکەی بڕوا , بەرانبەر بەو عەقلیەتە و بەو جووڵە نەرێنینانە بوەستن و لەم ململانێیەدا بە بێ ترس و دڵەڕاوکێ وشیار کردنەوەی گەل بەرانبەر بەو بیر و جووڵە دۆگم و کۆنەپارێز و بە جێماو لە ڕابردووی مۆنۆپۆلی هزری و زانیاری و ناوانی هەڵسووڕانی سیاسیدا بگرنە ئەستۆ.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدا دەچینە نێو سیانزەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمان کە ناوچەکە بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتووەتە بەردەم گەلێک گۆڕانکاری بنیادی و لە هەمانکاتیشدا لە ململانێی قورسی ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و تیرۆر و کۆنەپارێزییەوەیە و لە هەمانکاتیشدا بووتە هەلێک بۆ پەلهاوێشتنی زیاتری دەسەڵاتێکی سەرکوتکەری وەک کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیای فاشیست، کە بۆ گەلی کورد بە هەمان ڕادەی هێزە تیرۆریستییەکان مەترسیدارە. بەڵام بە خۆشحاڵیەوە دەبێ ڕایگەیەنین کە گەلی کورد لە هەموو کات زیاتر وریا و چاوکراوەتر و بەهێزترە و لە مێژووی هاوچەرخیدا لە دەورەیەکی وشیاری و چالاکی دایە و گەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێت بە هەموو شێوەیەک، شوێن پێ هەڵگری ئاوات و ئامانجە نەتەوەییەکانیەتی و گرینگتر لەوەی کە لە باشوور و ڕۆژئاوا و باکووری کوردستاندا هەڵکشان بەرەو ئامانجە نەتەوەییەکان بووەتە ڕۆژەڤ، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وشیاری نەتەوەیی و پێداگری لە سەر ڕەسەنایەتی کلتووری کوردەواری، پەرەپێدان بە ڕەهەندە جۆرییەکانی کلتووری و گونجاندن و بەڕۆژکردنی لە گەڵ کلتوور و ئەدەب و هونەری نوێدا، هەنبانەیەکی پڕ لە هیوایە بۆ ئاسۆیەکی ڕوونی دواڕۆژی نەتەوەکەمان کە بە شێوەیەکی مەدەنیانە و بە ئاشتیخوازانە هەنگاوەکەنی خێراتر کردەتەوە کە بگات بە ئامانجەکانی.
هەر لێرەشەوە ڕوومان دەکەینە ڕووناکبیران و چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە هەموو شێوازێک با پاڵپشت بن بۆ خەباتی ڕوا و ئاشتیخوازانە و دیموکراتیکی گەلەکەمان و وەک ئەرکی سەرشانیان ڕوونکەرەوەی ڕێگای سەرکەوتنی گەلەکەمان بن بۆ دوور کەوتنەوە لە هەر هەڵدێرێکی نەخوازراو و سەرخستنی بیرۆکەیەکی ئایدۆلۆژیکی ڕەتکەرەوەی هەمووان و ڕەوادان بە خۆ، کە دیارە هەڵگری چ کلتوورێکی مەترسیدارە و هەنگاو بەرەو نوێخوازی و بە کلتووری کردنی گشتی دیموکراسی و پلۆرالیسمی ئایدیای سیاسی و فیکری، دوور کەوتنەوە لە هەر چەشنە توندوتیژییەک بگرنە بەر و ئەرکی چین و توێژەکانی خۆیان نەکەنە قوربانی ئایدۆلۆژیایەکی دیاری کراو وەک ئەوانەی بەو ناوانەوە هەڵدێریان کردووەتە ئامانج بۆ دواڕۆژی ڕێگای گەلەکەمان.
وەک هەمیشە بە ئەرکی نەتەوەیی و بیردۆزی خۆمان دەزانین کە لەم کات و ساتە دا بانگەوازییەکەی خۆمان دیسانەوە ئاراستەی حیزب و ڕێکخراوەکانی دیکەی سەر گۆڕەپانی سیاسی و خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان بکەین کە باوەڕیان بە فرە دەنگی و پێویستیەکانی بوونی فرەدەنگی و پلۆرالیسمی سیاسی و هزری هەیە و دیموکراسیخوازییان کردووەتە بنەما بۆ کردار و ڕەوشتیان و توانا و باوەڕیان بە کاری هاوبەش و یەک هەڵوێستی و یەک گووتاری نەتەوەیی و یەکێتیی گەلەکەمان هەیە و خۆیان بە دوور دەزانن لە بنەما فیکرییەکانی سەدەی ڕابردوو و وەک پێویستییەک بۆ گەشەکردنی نەتەوەکەمان لە ڕوی فیکری و ئایدیای سیاسییەوە، سەردەمیانە بیر دەکەنەوە و کلتووری پێکەوە بوون و قەبووڵکردنی هەموو ڕەنگ و دەنگ و فیکر و ئایدیایەکیان هەیە با پێکەوە و بۆ هەڵپەڕاندنی ئەرکە نەتەوایەتییەکەمان ڕێگەی خەباتێکی هاوبەش بگرینە بەر و هەوڵبدەین سەرجەم لایەنەکان بەرەیەکی نەتەوەیی پێک بێنین و ئەساس و بنەمای کاری خۆمان لە سەر داخوازییەکانی نەتەوەکەمان بنیات بنێینەوە کە پێمان وایە و بە یەقینیش نەتەوەکەمان ئەوەی دەوێت کە هەر هەموو بەرەیەکی نەتەوەیی پێک بێنین و ڕایدەگەیەنین :
1- باوەڕمان بە خەباتی ئاشتیانە و دوور لە تووندوتیژییە و پێداگرین لە سەر بەردەوام بوونمان لە سەر خەباتی ئاشتیانە وەک مێتۆدی قەبووڵ کراو و ڕەوا لە هەموو جیهان کە بە دوورمان دەگرێت لە هەر چەشنە تاوانبار بوونێک بە کردەوەی دژە مرۆڤانە و ئاژاوەگێڕانە.
2- بە پێویستی دەزانین کە خەباتی مەدەنی و چالاکانی مەدەنی ناوخۆ لە گەڵ خەباتی ڕێکخراوەکان لە دەرەوە پێکەوە گرێ بدرێن و هاوئاهەنگ و هاودەنگ بن بە بێ ئەوەی کە خەباتی چالاکانی ناوخۆ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بخرێنە ژێر ڕکێفی حیزب و سیاسەتەکانی حیزبەکانەوە یان ئەوەی کە چالاکانی ناوخۆ بە هەر هۆیەک هێڵێکی جیاکەرەوە لە نێوان خۆیان و داخوازی حیزبەکاندا بکێشن.
3- پێویستە هەموو لایەک بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەرجۆرە بە لاڕێدا بردنی خەباتی نەتەوەکەمان هەوڵی زەقکردنەوەی چەمکی خەباتی نەتەوایەتی و بەرابەری و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و باەڕ بە پلۆرالیسمی سیاسی و ڕێکخراوەیی بدەین و ئەو هەوڵەش دەبێ هەموو ڕەهەندەکانی خەباتی ناوخۆ و دەرەوە بگرێتە بەر
4- پێویستە پانتایی خەباتی سیاسی و ڕاگەیاندنی و دیپلۆماتیکی پەرە پێبدرێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەکانمان
5- وەکوو گەلی کورد لە ئێراندا پێویستمان بە هاودەنگی و هاو هەڵوێستی نەتەوەکانی تری ئێران هەیە و دەبێ تێبکۆشین بۆ ئەوەی کە لە گەڵ نەتەوەکانی تری ئێراندا خەباتێکی هاوبەشمان هەبێت.
6- دیموکراسی و بە کلتووری کردنی دیموکراسی بۆ دامەزراندن و جێخستنی سیستەمێکی دیموکراتیک بکرێت بە بنەمای پەروەردەی کەسایەتی تاکی کوردی و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە تەبا بوون و هاودەنگی و کاری هاوبەشی ڕاگەیاندنی لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنیەکان هەیە.
لە کۆتاییشدا ڕوو لە نەتەوەکەمان و جەماوەری خۆشەویستمان دەکەین و بەڵنییان پێدەدەین کە تا دوا هەناسەی ژیانمان خۆمان بەخت دەکەین بۆ سەرکەوتنی نەتەوەکەمان و بەرانبەر بەو سیستەمانە ڕادەوەستین کە هەموو ڕەهەندەکانی ژیانی نەتەوەکەمانیان زەوت کردووە و هەناسەی ئازادییان لە وڵاتەکەماندا بەند کردووە. پڕ بە دڵ پیرۆزبایی خۆمان بە بۆنەی سیانزەهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان ئاراستەی هەموو گەلی کورد و جەماوەری خۆشەویستمان دەکەین و هیوادارین ساڵی ئایندەمان ساڵی گەشەسەندن و پڕ دەسکەوت و سەرکەوتن بێت بۆ نەتەوەکەمان.
نەسرەوتن تا سەر کەوتن
بژی کورد، بژی کوردستان
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
29ی گۆڵانی 1397ی هەتاوی
#19-05-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,340 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 19-05-2018 (6 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 23-05-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 23-05-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 23-05-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,340 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ڕاڤەکرنا مەم و زینێ کارەکێ بساناهی نینە
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
مجێور
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
چەند چپکەک ژ دەریا فۆلکلۆرێ کوردیدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
جارەکا دی نالبەندی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
کانێ گوندی

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,843
وێنە 104,288
پەرتوک PDF 18,894
فایلێن پەیوەندیدار 94,750
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ڕاڤەکرنا مەم و زینێ کارەکێ بساناهی نینە
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
مجێور
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
چەند چپکەک ژ دەریا فۆلکلۆرێ کوردیدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
جارەکا دی نالبەندی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
کانێ گوندی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.203 چرکە!