دارەزەردی #قەرەداغ# پیرەدارێک بوو کە تەمەنی بە چەند سەدساڵ مەزەندە دەکرا، لە نزیک گوندی #جافەران#ی شارۆچکەی قەرەداغ لە شاری #سلێمانی# ڕوابوو، تایبەتمەندی ئەوەبوو کە لە وەرزی بەهارانیشدا ڕەنگی گەڵاکانی زەردباوبووە، هەر ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە جاران بە ناوچەی قەرەداغ گوتراوە دارەزەرد یان زەردی ئاوا، بەداخەوە ساڵی 2015 بەهۆی بایەکی بەهێزەوە ئەو دارە مێژووییە شکایەوە و کۆتایی بە تەمەنی هات، ئەوەی جێی دڵخۆشییە دڵسۆزان هەستاون بە ناشتنی وەچەی ئەو دارە.
کامێرا: زریان سەرچناری [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,650 times