Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
📖 کورتەباس
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست ق...
📝 سەرخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی چاوەڕوانکراو ئەرکێکی نیشتمانی و مێژووییە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
سەرخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی چاوەڕوانکراو ئەرکێکی نیشتمانی و مێژووییە
📝 بەڵگەنامەکان

عادل مورادعادل موراد
لە هەولێری پایتەختەوە ئەوە راگەیەنرا کە زیاتر لە 30 پارتی کوردستانی، بەتەمای پێکهێنانی سەرکردایەتییەکی نەتەوەیی هاوبەش کۆبوونەتەوە.لەکاتێکدا هەموو هەوڵیک بەرز ئەنرخێنین بۆ یەکگرتنی وتاری کوردی و یەکخستنی ریزەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گۆرانکاریانەی لە ناوچەکەدا رووئەدات، هەندێ تێبینیشمان هەیە لەسەر چونیەتیی بەریوەبردنی کۆنگرەکە. بەلام بەر لە تێبینییەکان، ئەمەوێ ئەوە وەبیری برایان بێنمەوە کە یەکەم کۆبوونەوەی پارتە کوردستانیەکان، لە تشرینی دوەمی 1977دابوو لە بارەگای نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لە بێروت (کە من شانازیی بەرپرسیارێتی ئەو نووسینگەیەم هەبوو) دەسپێشخەرییەکەش لە مام جەلالەوە بوو پێش ئەوەی بەتەواوی بیروت بەجێبێلێ بەرەو کوردستان رۆژی 15/7/1977بەهاوکاریی هاورێیان لە رێکخراوی شۆڕشگێرانەی حیزبی تودەی دژ بە رژێمی شا.
ئەو کۆبوونەوەیە بە یەکەم ناوەرۆکیک ئەژمار ئەکرێ بۆ کارێکی نەتەوەیی کوردستانی یەکگرتوو. وەک لەبیرمبێ ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە بریتیبوون لە بەڕێزان:
1- ئەمیری قازی – وەک نوێنەری ئەوسای حیزبی دیموکراتی رۆژهەلاتی کوردستان.
2- حەمید دەروێش-سکرتیری پارتی دیموکراتی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان.
3- خوالیخۆشبوو شیخ محەمەد باقی-سکرتیری حیزبی دیموکراتی کوردی رۆژئاوا.
4- خوالیخۆشبوو عیسمەت فەتحوڵا-سکرتیری پارتی کوردی چەپ لە رۆژئاوا.
5- نێردراوی حیزبی پێشکەوتنی کوردستانی لە باکوری کوردستان (دی دی کەی دی) ئەو کاتە عومەر چەتین سکرتیریبوو،یارمەتیی گەورەی شۆرشی نوێیاندا بە رابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی.
6- شەهید مستەفا نێردراوی پارتی سۆشیالستی کوردستانی لە باکور (نارەوا لە کۆتایی هەشتاکاندا شەهیدکرا).
7- ئەحمەد ئەحمەد جمهورو مستەفا سۆفی (ئیستە لە سوید ئەژین) لە کوردەکانی لبنانەوە کە راستگۆترین هاوپەیمانی یەکیتی بوون.
8- عەدنان موفتی – بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-لیژنەی ئامادەکار (سەرۆکی ئەو پارتە د. مەحمود عوسمان بوو و لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی یەکێتیبوو.. ئەیویست پارتی لەسەر بنەمایەکی تازە بنیات بنێتەوە.
9- خوالیخۆشبوو عومەر دەبابە کە نوێنەری بزووتنەوەی سۆشیالستی کوردستانیبوو (شەهید سالح یوسفی رابەری بزووتنەوەکەبوو،شەهید عەلی عەسکەری بەرپرسیاری کوردستانبوو،خوالیخۆشبوو رەسول مامەندو ژمارەیەک سەرکردەی سەربازی و سیاسیی دەرکەوتووی لەگەڵدابوو)
1- د. فوئاد مەعسوم و عادل موراد نوینەرایەتی یەکیتی نیشتمانیانکرد. بەلام بەداخەوە ئەم هەنگاوە نەچوە باری جێبەجێکردنەوە لەبەر زۆر هۆ، لەوانە: بەرەنگاربوونەوەی دەزگا هەواڵگرییەکانی ولاتانی ناوچەکە بەرامبەر ئەم پرۆژە نەتەوەییە کۆرپەیە، سەرباری هۆکاری خۆیی بزووتنەوە رزگاریخوازە کوردیەکە کە بە دەست کەرتبوون و ناکۆکی و شەڕی ناوخۆوە ئەیناڵان.
تێبینییەکانم لەسەر کۆبوونەوەکە:
وەلانانی هەندێ پارتی سەرەکیی سیاسیی خاوەن جەماوەری فراوان لە بەڕیوەبردنی دانیشتنی یەکەمدا، سەرەتایەکی باش نەبوو!
2- بچووککردنەوەی دەوری هەندێ پارتی سەرەکی و مامەڵەکردنیان بە یەکسانی لەگەڵ پارتگەلێکی بچووکدا کە بوونیان لەسەر زەمینەی واقیع نیە. بۆ نموونە یەک کورسی بۆپارتی کریکارانی کوردستان/ پەکەکە و بۆ حیزبۆکەیەکیش کە ژمارەیان لە پەنجەی دەست تێپەڕناکا یەک کورسی ! کە ئەم رێکارە لە ویستێکی ناڕاستەوەیە و بۆ یاریکردنە بە تای ترازوو بۆ بەرژەوەندیی لایەنێک!
3- لەو شتانەی سەرسامیکردم، ئەو دژیەکیانەبوو کە لە یەکەم دانیشتنەوە سەریهەڵدا، بۆ نموونە چۆن ئەوە لێکئەدەیتەوە بانگهێشتی چەند پارتێکی کوردی لە سوریا ئەکرێ لەکاتێکدا ئابلووقە ئەخرێتە سەر دەروازەی (سیمالکا) کە ئەوە تاکە دەروازەیەکە لەنێوان رۆژهەلات و رۆژئاواوای کوردستان بۆ گەیاندنی خواردەمەنی و گواستنەوەی نەخۆش و بریندار و پەککەوتەکان؟؟
4- لەو کۆبوونەوەی یەکەمەدا باسیک لەسەر هێزەکانی تورک نەکرا لە ناوچەی ئامێدی و بامەرنێ کە ئەوە نارەوایەتییەکە بەرامبەر پەکەکە. ئایا ئەو دوو بنکەیە بۆ لێدانی هێزەکانی ئەوان نیە لە ناوەراستی نەوەدەکانی چەرخی رابوردوەوە؟
پیشنیارەکانم بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی:
گرنگتریین کارێک کۆنگرە لە سەری پێکبێ (پەیمانی شەرەف)ە ناتوانرێ پێوانەی ئەو کۆنگرەیە بکرێ بەبێ رێکەوتن لەسەر ئەو پەیمانە. کۆنگرە، یا ئەو قەوارەیەی لێوەی دروست ئەبێ، ناتوانێ روانینەکانی لەسەر زەمین بچەسپێنێ ئەگەر پەیمانێکی واژوکراوی نەبێ لەلایەن بەشداربوەکانیەوە کە پشتی پێببەستن. نامانەوێ ئەم کۆنگرەیە وەک کۆنگرەی نیشتمانی فەلەستینیبێ کە نەیتوانی شەڕی حەماس و فەتح راگرێ. بۆیە ئەم پێشنیارانە ئەکەم:
1- پێویستە (پەیمانێکی شەرەف) لە کۆنگرەکەوە دەرچێ کە ئەمانە لەخۆ بگرێ.
أ-ئەو پارتانەی لە شەڕی ناڕەوای ناوخۆدا بەشدارییانکردوە،یەکەمجار دان بە هەڵەکانیاندا بنێن، دوایی ئەو پەیمانی شەرەفە واژو بکەن بۆ حەرامکردنی بەکارهێنانی چەک بەرووی هیچ پارتێکی کوردیدا و بەبێ هیچ بیانوویەک.
ب-تەرمی قوربانیە ونبووەکانی شەڕی برایەتی! بدەنەوە بە کەسوکاریان و داوای لێبوردن لە خاوەن شەهیدەکان بکەن و قەرەبوویان بکەنەوە. ئەمەش بۆ هەموو پارتەکان بەبێ هەڵاوێردن. هەموومان خاوەنی تۆمارێکی شەڕی برایەتین. باشترینیشمان ئەوە ئەبێ یەکەمجار دان بەوەدا بنێ.
ت-بەلێن بدەن بە دوورکەوتنەوە لە نەخشەکانی دەوڵەتە هەرێمیە دوژمنەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی. هەموو پارتە بەشداربوەکان بە روونی مامەڵە بکەن و پەیوەندییەکانیان بە حکومەتە هەرێمی و جیهانیەکانەوە ئاشکرا بکەن. گفتیش بدەن هیچ پەیمانیک ئەنجام نەدەن لەگەڵ هیچ لایەنیک کە زیان بە سەرجەم دۆزی نەتەوەیی کورد بگەیەنێت.
پیشنیار ئەکەم رابەرایەتی کۆنگرەکە بە نۆرە بدرێ بە پارتەکان لەگەڵ رەچاوکردنی پارتە سەرەکیە کاریگەرەکان. ماوەی سەرۆکایەتیەکەش شەش مانگ یا ساڵێک تێپەڕنەکات. کۆنگرەکە ماوەی سەرۆکایەتیەکە دیاری بکات بەلام ماوەی شەش مانگەکە کردەییانەترە.
هەڵبژاردنی ئەم کاتە گونجاو نیە بۆ کۆنگرەکە کە پارتە کوردییەکان خۆیانی تیا ئامادە ئەکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستان. بەستنی کۆنگرەکە لەو کاتەدا ئەشێ پرسیار ی هەندێک بورووژێنێ لەسەر ئەو کاتە. ئەشێ هەندێکیش دانیشتنەکانی کۆنگرە بقۆزنەوە وەک مادەیەکی راگەیاندن بۆ هەڵبژاردنەکە. بۆیە پیشنیار ئەکەم بەستنی کۆنگرەکە دوابخرێ بۆ دوای هەڵبژار دنەکان.
4- بەشداریی کەسایەتییە نەتەوەیی و ئەکادیمیەکان لەکۆنگرەکەدا بکری کە رۆڵی بەرچاویان هەبوە لە ئاراستەی نەتەوەیی کوردستانیدا وەک: (کامیل ژیر، جەمال نەبەز، نەجمەدین کەریم، دلیر سدیق، حەمە عەزیز، عەبدولا ئاگرین، حەکیم کاکە وەیس، هەڵۆ بەرزنجی، بەختیار شەمەیی، ئارام قادر، ئاراس نوری ئەحمەد تەها، زاهیر لەتیف، فەرهاد عەبدول حەمید، هۆگر مەحمود، حسین محەمەد عەزیز، سامان شاڵی، جەواد مەلا، دارا عەتار، تەها عەبدوڵا خەیات، دلیر شاوەیس، ئازاد مەنتک، پشکۆ ئەمین، حەمەرەشید هەرەس، ئەحمەد میراودەلی، حسین خەلیقی، سیروان کاوسی و هیتریش کە ئستە ناوەکانیانم لەبیرنیە ئەوانەی رابەرایەتیی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردیان کردوە.
لەگەڵ رێزی براتان عادل موراد
04-08-201304-08-2013
#️ هەشتاگ
#عادل موراد | #04-08-2013 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-08-2013
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عادل موڕاد
2.👁️فوئاد مەعسوم
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-08-2013
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 27 2018 9:59PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: May 27 2018 11:02PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: May 27 2018 11:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,476 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دلشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جیهشتوه
رێبین و دێرین
ناوبراو خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 2
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سەرکردەی ئازا بوین. ژنی داهێنەر، جەنگاوەری وەها کە لە هەموو نەهامەتيیەکانی میلەتەکەيدا شان بە شان و (هەندێ جاریش زیاتر لە پیاوان) بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیانيان لە شان ناوە و لە پاڵ دایکایەتی و بەڕێوەبردنی خێزاندا، ئەرکی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنان و سەرکردایەتی گەورەیان لە ئەستۆ گرتووە. هەر لە نووسین
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,483 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574