#نەوشيروان مستەفا# و #ئاراس ئيلنجاغی#
چيرۆکی ئەم وێنەيەی ئاراس ئيلنجاغی و ڕەوانشاد نەوشيروان مستەفا ئەوەيە لەبازگەی (#تۆبزاوا#) ی نێوان شارۆچکەی #کۆيە# و شاری #هەولێر# دەمه و ئێوارە و دوای عەسر لە31_7_2007 کاتێ لە کاک (نەوشیروان)نزیک بوینەوە کارمەندەکانی بازگەکە ڕێگرییان لێکردین خۆیان کەوتنە وێنەگرتن لەگەڵی منیش وام بیستبوو پیاوێکی (خاکی)یە بۆیە بە ئەنقەست دەنگم بەرزکردەوە و وتم کاکە ئێمە هاولاتین با وێنەیەک بگرین و دەڕۆین کە کاک نەوشیروان ئەمەی گوێ لێ بوو سەری بەرزکردەوە و وتی هاوڵاتی کوێی؟ منیش وتم (#تەقتەق#) وتی وەرە پێشەوە، خاکی دەرچوو وەک کە گوێم لێ بوو بوو ئەم وێنەیە مامۆستا (رێبین عەلی بەکر) چرکاندویەتی.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 13,724
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!