ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 514,844
画像 104,290
書籍 18,894
関連ファイル 94,751
Video 1,238
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
بڕیارەکانی بەغدا ژیانی ئاوارە کوردە ئێزدییەکانی سەختتر کردووە
グループ: 統計と調査 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بڕیارەکانی بەغدا ژیانی ئاوارە کوردە ئێزدییەکانی سەختتر کردووە
統計と調査

بڕیارەکانی بەغدا ژیانی ئاوارە کوردە ئێزدییەکانی سەختتر کردووە
統計と調査

نزیکەی چوار ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی و هێرشی #داعش#دا لە ناوچەی شنگال تێدەپەڕێ کە کوژران، ونبوون و ئاوارەبوونی دەیان هەزار کوردی ئێزدی لێکەوتەوە. لە چەند مانگی ڕابردوودا کوردە ئێزدییە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست زۆر کێشەوە ناڵاندوویانە، لەوانە کەمیی دەرمان و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان.
دکتۆر نەمام غەفووری، سەرۆکی ڕێکخراوی ناحکومیی هاریکاریی هاوبەش بۆ کوردستان کە سەرپەرشتی بنکەیەکی تەندروستی لە کەمپی باجید کەنداڵی دوو لە دهۆک دەکات، ستافی ئەو بنکەیە ماوەی چوار ساڵە لە کەمپەکەدا کار دەکەن و زۆر جار بۆ ماوەی چەندین مانگ بێ وەرگرتنی مووچە کاریان کردووە. لە پاڵ ئەمەدا منداڵانی کەمپەکەیان فێری زمانی ئینگلیزی کردووە.
دکتۆر نەمام بۆ ڕاگرتنی ڕێکخراو و ستافەکەی پشت بە هاریکاریی نێودەوڵەتی دەبەستێ لەڕووی دەرمان و دابینکردنی خەرجی، بەڵام وەکو خۆی دەڵێ لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەو هاریکارییانە بەشێوەیەکی بێوێنە کەمبوونەتەوە و ئەم کەمپەی ئەوان کاری تێدا دەکەن مانگی یەکجار کەلوپەلی پزیشکی و هەفتەی یەکجار پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ دێ.
دکتۆر نەمام لەبارەی دۆخی کەمپەکە بە (رووداو)ی گوت: دۆخەکە هیچکات هێندە خراپ نەبووە، ئەو ڕەوشە ناخۆشەش لە پایزەوە دەستیپێکرد، کاتێک خۆبەخشەکان بەهۆی قەدەغەی گەشتی نێودەوڵەتییەوە چیدی نەیاندەتوانی بێنە کوردستان. لەو ماوەیەدا هیچ هاریکارییەکمان بۆ نەهات. دکتۆر نەمام بایی 10 هەزار دۆلار دەرمانی لە دەرمانخانەیەکی زاخۆ کڕیوە و تاوەکو ئێستا پارەکەی نەداوە.
هەزاران کوردی ئێزدی تاوەکو ئێستاش لە خێوەتەکانی ئەو کەمپانەدا دەژین کە سەرەتا وەکو کەمپی کاتی دروستکرابوون. خێوەتەکان دژە- ئاگر و دژە- ئاو نین، بۆیەش ئەگەر بارانێکی زۆر ببارێ کەڵکی ئەوەیان نامێنێ لە ژێریاندا بژین. لەکاتی لێزمە بارانەکەی مانگی ئایاردا لافاوێکی زۆر لە کەمپی باجید کەنداڵ هەڵسا و دانیشتووانی کەمپەکە بە لێشاو ڕوویان لە بنکە تەندروستییەکەی دکتۆر نەمام کرد.
ئادام بۆت یەکێکە لە خۆبەخشە بیانییەکان کە هەموو هاوینێک وانەی ئینگلیزی بە دانیشتووانی کەمپەکە دەڵێتەوە. بۆت لە پۆستێکی فەیسبووکدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕووداوەکانی کاتی لێزمە بارانەکەی مانگی ئایار کارەساتێکی سروشتی نەبوو، بەڵکو ئەنجامی چاوەڕوانکراوی پشتگوێخستنی سیستەماتیکی ئاوارە ئێزدییەکان بوو کە ماوەی چوار ساڵە لە کەمپەکاندا بە کەمترین پێداویستی ژێرخانییەوە دەژین. ئەوانە لەلایەن ئەو حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییانەوە پشتگوێ خراون کە هەموو کات ئامادەن کوردە ئێزدییەکان بۆ پڕوپاگەندە بەکاربهێنن.
دکتۆر نەمام باسی ئەوەش دەکات کە بەغدا کاری ئەوان و زۆر ڕێکخراوی ناحکومیی دیکەی سەختتر کردووە و دەڵێ لە دوای گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو، حکومەتی عێراق ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستانی ناچار کردووە لە بەغدا ناو تۆمار بکەن. بەغدا دەیەوێ ئەو هاریکارییە داراییانەی بۆ ڕێکخراوە ناحکومییەکان دێن، لە ڕێگای بەغدا یان مووسڵەوە بێن. ئەمەش وایکردووە ڕێکخراوەکان لێرە بڕۆن.
ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتانی کەمپەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و دەروونی پێویستیان بەوەیە سەردانی نەخۆشخانە و بنکەکانی دەرەوەی کەمپەکە بکەن، بەڵام ئێستا بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق ئەو ئافرەتانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ئەو ناوچانە دەکرێن کە شوێنی یادەوەری هێرشەکانی 2014ی داعشن. بە گوتەی دکتۆر نەمام ئەو ئافرەتانە بۆ نەخۆشخانەکانی مووسڵ و تەلەعفەر دەنێردرێن، کاتێکیش دەگەڕێنەوە کەمپەکان ئەزموونە ترسناکەکانی هێرشی داعشیان بیردێتەوە.
کێشەیەکی دیکەی کوردە ئێزدییەکان لەڕووی دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی لەدوای هێرشەکانی ئۆکتۆبەری 2017 وە سەریهەڵداوە. وەکو سەرۆکی ڕێکخراوی هاویکاری هاوبەش بۆ کوردستان دەڵێ سیستەمی تەندروستیی شنگال لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدا زۆر لاواز بووە، تێکڕای تێچوونی پشکنینی پزیشکی 3000 دینارە، لە کاتێکدا هەمان پشکنین لە کوردستان تەنیا 500 دیناری تێدەچێ.
دکتۆر نەمام لە هەوڵدایە بۆ کۆکردنەوەی پارەی کڕینی موەلیدەیەکی کارەبا کە بایی 12 هەزار دۆلارە و تاوەکو ئێستا تەنیا 2000 دۆلاری پێ کۆکراوەتەوە. ئامانج لە کڕینی ئەو موەلیدەیە دابینکردنی کارەبای بەردەوامە بۆ کەرەستە کارەباییەکانی بنکە تەندروستییەکە و دابینکردنی کارەبا و ئاو بۆ 6000 دانیشتووی کەمپەکە.
رۆژی 18ی نیسانی ئەمساڵ جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان یان چوارشەممە سۆر لە کەمپی باجید کەنداڵ بەڕێوەچوو. منداڵانی کەمپ بە ڕەنگکردنی هێلکە پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد و دانیشتووانی دیکەی کەمپەکەش دەرفەتی ئەوەیان بۆ هەڵکەوت سەردانی لالش بکەن.
دۆخەکە هەم بۆ ستافی بنکەکە و هەمیش بۆ هەزاران ئاوارەی کەمپەکە سەختە، بەڵام دکتۆر نەمام و هاوکارەکانی هەوڵدەدەن ورەی خۆیان بەرز ڕابگرن. ئەوان تیمێکی تۆپانێی کچانیان بە جلوبەرگ و پێداویستییە وەرزشییەکانەوە دروستکردووە. تیمەکە زۆرجار لەگەڵ تیمەکانی کەمپەکانی دیکە یان یانەکانی هەرێمی کوردستان یاری دەکات.
ساڵی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکی نوێنەرانی کەمپەکانی هەرێمی کوردستاندا لەگەڵ بەرپرسی تەندروستیی پارێزگای دهۆک، زۆربەی نوێنەرەکان باسی دۆخی سەختی کەمپەکانیان کرد، بەڵام دکتۆر نەمام بیرۆکەی دروستکردنی ئەو تیمەی خستەڕوو، بەبۆچوونی ئەو، تیمەکە دەتوانێ شتێکی ئەرێنی بە منداڵانی کەمپەکە ببەخشێ و دەکرێ لە داهاتووشدا بەرهەمێکی هەبێ. وەکو دکتۆر نەمام دەڵێ، هەر ئەوەش تاکە دەستکەوتی هەموو کۆبوونەوەکە بوو.[1]
#29-05-2018#
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは2,547表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 29-05-2018
リンクされたアイテム: 1
日程&イベント
グループ: 統計と調査
Publication date: 29-05-2018 (6 年)
パーティー: ISIS
プロヴァンス: 南クルディスタン
統計のタイプ: 難民
都市: Sinjar
Technical Metadata
アイテムの品質: 90%
90%
は、 ( هاوڕێ باخەوان 29-05-2018上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( سەریاس ئەحمەد ) på 29-05-2018
最近の( سەریاس ئەحمەد )によって更新この商品: 29-05-2018
URL
このアイテムは2,547表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 514,844
画像 104,290
書籍 18,894
関連ファイル 94,751
Video 1,238
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.562 秒(秒) !