بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر #فوئاد مەعسوم# بە بایەخێکی زۆرەوە و لە نزیکەوە بەدواداچون دەکات بۆ گۆڕانکاریی و پێشهاتەکان دەربارەی پرۆسەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە 2018/5/12 بەڕێوەچو، ڕوانینی جیاواز و تۆمەتی لێکەوتۆتەوە کە دەوترێت پێشێلکاریی و دەستوەردانی تیادا بوە ئەوەش کاریگەریی هەبوە لەسەر ئەنجامەکان لە مەڵبەندەکانی هەڵبژاردن.
سەرۆکایەتیی کۆمار داوا لە هەمو دەستە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بە کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنیشەوە پابەندی تەواوی حوکمەکانی دەستور و قانونە پەیڕەوکراوەکانی تایبەت بەم مەسەلەیە ببن، دوپاتیشی دەکاتەوە کە پێویستە ڕێوشوێنە ئوسوڵییەکان بگیرێتە بەر کە قانون ڕێساکان دایان ناوە کێشاویانە سەبارەت بە پیاداچونەوە بە تانە و نارەزاییەکان و هەمو مەسەلەکانی پەیوەندیدار و پەیوەست بە هەڵبژاردنەکە.
بەڕێز سەرۆک کۆمار پەرۆشە بۆ گرتنەبەری هەمو ڕێوشوێنێکی پێویست بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی پرۆسەی دیموکراسیی بە پێی حوکمەکانی دەستور و بەو جۆرەی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانیی وڵات دەپارێزرێت.
#29-05-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,349 car hatiye dîtin