图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,687
图片 106,320
书籍 19,217
相关文件 96,803
Video 1,358
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەبووژێتەوە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەبووژێتەوە
统计和调查

ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەبووژێتەوە
统计和调查

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێ بە نەمانی مەترسیی داعش و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ هەرێمی کوردستان، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەرەوە بەڕێژەی 20% زیادی کردووە، بەڵام هێشتا کاریگەریی قەیرانی دارایی بەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە ماوە.
لەدوای نەمانی ڕژێمی بەعسەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و وڵاتان ڕۆژ بە ڕۆژ گەشەی کردووە، بە جۆرێک لە ساڵی 2004 بۆ ساڵی 2013 لە 10 ملیار دۆلارەوە بۆ 50 ملیار دۆلار هەڵکشاوە.
بەپێی ئامار و ڕاپۆرتی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی لە هەرێمی کوردستان کە پشتی بە داتای هەناردەی وڵاتان بۆ عێراق بەستووە، لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا عێراق بایی 403 ملیار و 152 ملیۆن و 570 هەزار دۆلار کاڵای هەمەجۆری لە 102 وڵاتەوە هاوردووە، پشکی هەرێمی کوردستانیش لەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییە 155 ملیار و 407 ملیۆن و 681 هەزار دۆلار بووە.
هاوشێوەی عێراق، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش لە نێوان ساڵانی 2004 تاوەکو 2013 بەردەوام لەهەڵکشاندا بووە، بەجۆرێک لە 4 ملیار و 28 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 17 ملیار و 210 ملیۆن دۆلار زیاد بووە، بەڵام بەهۆی بڕینی بودجەکەی لەلایەن بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش، قەبارەی ئەو ئاڵوگۆڕە لە ساڵی 2015 بۆ 12 ملیار و 908 ملیۆن دۆلار دابەزی و لە دوو ساڵی ڕابردوودا ڕووی لە هەڵکشان کردەوە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بە (رووداو)ی گوت: بەهۆی نەمانی شەڕی داعش و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە هەڵکشان کردووە، بۆ نموونە ساڵی ڕابردوو بەراورد بە 2015 قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە ڕێژەی 20% زیادی کردووە.
بە گوتەی نەوزاد ئەدهەم، زۆرترین کاڵای هاوردەکراو بۆ هەرێمی کوردستان لە چوار ساڵی ڕابردوودا بریتی بووە لە خۆراک، جلوبەرگ، دەرمان، ئۆتۆمبێل و زێڕ. نەوزاد ئەدهەم دەڵێت: ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت خەڵک بەهۆی کەمیی داهاتەوە، زیاتر ئاراستەی کڕینیان بۆ پێداویستی سەرەکی و ڕۆژانەیە.
وەزارەتی بازرگانی بۆ پۆلێنکردنی کاڵا هاوردەکراوەکان پشتی بەکۆدی سیستەمی هەماهەنگ HS بەستووە، کاڵا هاوردەکراوەکانی دابەشی 21 گرووپ کردووە کە بریتین لە گرووپی ئاژەڵی زیندوو و بەرهەمە ئاژەڵییەکان، بەرهەمە ڕووەکییەکان، ڕۆنی ڕووەکی و ئاژەڵی و بەرهەمەکانیان، خۆراکی ئامادەکراو و خواردنەوە کحولی و ناکحولییەکان و تووتن، بەرهەمە کانزاییەکان، بەرهەمی کیمیاوی و پیشەسازی، پلاستیک و لاستیک و بەرهەمەکانی، بەرهەمە دروستکراوەکانی پێستە و پێستەی پیشەسازی، کەلەوپەلی دروستکراو لەدار، هەویری دار، قوماش و جلوبەرگ، پێڵاو، کەلوپەلی بەرد و گەچ و چیمەنتۆ و ئاسبێس، زێڕ و زیو و گەوهەر، ئاسن و پۆڵا و بەرهەمەکانی، ئامێری ئەلیکترۆنی و مەکینە و ئامرازی میکانیکی، کەلوپەلی گواستنەوە و ئامێرە قورسەکان، ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی پەیوەندیدار، کەلوپەلی پزیشکی و کەلوپەلی جۆراوجۆر.
بەپێی ئامارەکە، هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016 بایی نزیکەی 15 ملیار و 928 ملیۆن دۆلار، ساڵی ڕابردووش بایی 16 ملیار و 133 ملیۆن دۆلار کاڵای هاوردە کردووە، زۆرترین ئاوگۆڕی بازرگانیشی لەگەڵ تورکیا و ئێران بووە. بۆ نموونە ساڵی ڕابردوو بایی 9 ملیار و 67 ملیۆن دۆلار کە دەکاتە نزیکەی 56.2%ی کۆی کاڵا هاوردەکراوەکان، لەم دوو وڵاتەوە هاتوون.
دوای ئەوانیش وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت ئیمارات دێت بە بەهای 2 ملیار و 926 ملیۆن دۆلار، ئینجا چین دێت کە بایی 966 ملیۆن دۆلار کاڵای لێوە هاتووە. بە پلەی چوارەمیش وڵاتانی ئەوروپی و لەوانەش وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دێن کە بایی ملیارێک و 469 ملیۆن دۆلار کاڵایان لێوە هاوردە کراوە.
نەوزاد ئەدهەم دەڵێت: بەهۆی ئاسانکاری ئێمە بۆ بازرگانان، هەرێمی کوردستان بووەتە سەنتەرێک بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق، بەهۆیەوە 30%ی پێویستییەکانی عێراق لەڕێگەی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێ، بۆیە وەک تێبینیمان کردووە 75%ی ئەو کاڵایانەی بازرگانان هاوردەی دەکەن، جارێکی دیکە هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێنەوە، ئەم بازرگانییەش داهاتێکی باشی بۆ هەرێمی کوردستان دەستەبەر کردووە، بەڵام حکومەتی عێراق لەڕێگەی دانانی خاڵی گومرگی و وەرگرتنی باج لە بازرگانان، لەهەوڵی لاواز کردنی ئەم ئاڵوگۆڕە بازرگانیەدایە.
لە داتاکانی وەزارەتی بازرگانیدا ڕۆڵی خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی بەڕوونی دەردەکەوێت، بۆ نموونە لەکۆی 7.6 ملیار دۆلاری هاوردەی عێراق لە تورکیا، لە ساڵی 2016دا 7.5 ملیار دۆلاری لە خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردە کراوە و 5.7 ملیاریشی لەلایەن بازرگانانی هەرێمی کوردستانەوە بووە.
شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتیی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، هۆکاری گەشەسەندنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، بۆ نەمانی شەڕی داعش و پەرەسەندنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت :نەمانی شەڕی داعش و کرانەوەی ڕێگاکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق، کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر گەشەسەندنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان، چونکە بەشێکی زۆری ئەو کاڵایانەی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێنەوە.
شێخ مستەفا هەروەها گوتی: تێبینیمان کردووە بەشێک لەو کاڵایانەی بازرگانانی هەرێمی کوردستان دەیهێنن، جارێکی دیکە بەڕێگەی جیاواز هەناردەی ئێران دەکرێنەوە، بەتایبەتیش زێڕ و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، کەلوپەلی ناوماڵ و کوتاڵ و جلی ئامادەکراو و چەندین کاڵای دیکە، بۆیە دەتوانین بڵێین دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بوونەتە سەنتەرێک بۆ پڕکردنەوەی پێویستی بەشێک لە شارەکانی ئێرانیش.
شێخ مستەفا، گەشبینە بە بەرەوپێشچوونی زیاتری ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و دەڵێت: دوای پێکهێنانی حکومەت ئومێدمان بەوە هەیە، جارێکی دیکە حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات و مووچەی فەرمانبەران وەک خۆی لێبێتەوە و بودجە بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان دابین بکرێ، لەو ڕێگەیەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان پێ بنێتە قۆناغێکی نوێوە.[1]
#31-05-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,803
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 31-05-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 31-05-2018 (6 年份的)
普罗旺斯:
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 88%
88%
添加( هاوڕێ باخەوان 31-05-2018
本文已被审查并发布( سەریاس ئەحمەد )on31-05-2018
此产品最近更新( سەریاس ئەحمەد ):31-05-2018
URL
此产品已被浏览2,803
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,687
图片 106,320
书籍 19,217
相关文件 96,803
Video 1,358
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!