برا لە پشت برا بێ، مەگەر قەزا لەلای خودا بێ.
لەسەر چیرۆکی ئەم پەندە پێشوان دەڵێن: کابرایەک لە گوندێکا حەوت کوڕی هەبوو، بۆ ئەوەی باش پەروەردەیان بکات و پشتی یەکتر بگرن، ڕۆژێک کوڕەکانی کۆکردەوە و حەوت شووڵی داری هێنا و توند بەیەکەوەی بەست، یەک یەک دایە دەستی کوڕەکانی، وتی: ئادەی بیشکێنن بەڵام کەسیان بۆیان نەشکا، دواتر شووڵەکانی کردەوە و یەکی دانەیەکی دایە دەستی کوڕەکانی هەموویان بە ئاسانی شکانیان، باوکی کوڕەکان وتی: گەر ئێوە پشتی یەکتر بگرن زۆر بەهێز دەبن بەڵام پشتی یەک بەردەن وەکو شووڵەکان بەئاسانی دەشکێن.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,682