ئایندەی کەرکووک لە نێوان هەرێم و بەغدا
توێژەران:
د. ئومێد ڕەفیق فەتاح
د. عابد خالد ڕەسوڵ
د. زمکان عەلی سەلیم
د. جەلال حەسەن مستەفا
م. هەردی مەهدی میکە
بە چاودێری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی و بەسەرپەرشتی پ.ی.د. ڕەزا حەسەن حسێن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆو مامۆستاو ڕۆشنبیران و نوسەران، لە بەرواری (29 /7 /2018) لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سلێمانی مەراسیمێک بۆ ناساندنی کتێبی (ئایندەی کەرکووک لەنێوان هەولێرو بەغدا) ڕێکخرا کە بەرهەمی پرۆژەیەکی زانستی سەنتەرەکەمانە (سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی) کە بەهاوبەشی لەگەڵ (سەنتەری لێکۆڵینەوەی یاسایی و سیاسی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی) ئەنجامدراوە.
سەرەتای مەراسیمەکە بەوتەیەکی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی (د. ڕەزا حەسەن حسێن) دەستیپێکردو بەڕێزیان ڕایگەیاند: بڵاوکردنەوەو چاپکردنی ئەم جۆرە لە کتێب بە ئەرکێکی گرنگی زانکۆی سلێمانی دەزانین. سەرۆکی زانکۆ وتیشی: کتێبی ئایندەی کەرکووک لە نێوان هەولێرو بەغدا پرژەی چەند لێکۆڵینەوەکی زانستیی گرنگە لەسەر مێژوو جوگرافیا و دیمۆگرافیای شاری کەرکووک و دۆخی ئەمنی و کارگێڕی ئێستا و ئایندەی ئەو شارە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و لای هێزە نێودەوڵەتیەکان، بەرهەمهێنانی ئەم کارەش جێگای دەستخۆشییەو هیوای شتی باشترو باشتریان لە توێژەرانی هەردوو سەنتەرەکە خواست، هەروەها وتی: ئەم کتێبەش بەرهەمێکی تری ناوازەیە بۆ سەر خەرمانی فیکری و مەعریفی و کتێبخانەی کوردی. [1]
Kitap okuyun: ئایندەی کەرکووک لەنێوان هەولێر و بەغدا
Toplam indirme:
387 kez
Tüm yazar, çevirmen ve yayıncılardan, kitaplarınız sizin izninizle indirilmediyse, bizimle iletişime geçmenizi rica ediyoruz.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,621 defa görüntülendi