خۆشحاڵیی پەڕڵەمانتارانی تورکمان (بە نیشانەی گورگەبۆرەوە)، ئیسلامییە کوردەکا...
باکووری کوردستان
- لە بەیاننامەیەکدا ئایشەر ئاجار باشەران، جێگری هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپە و نوێنەری شاری
باتمانباتمان لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند بەجۆش و حەماسەوە کار بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی 24ی حوزەیران دەکەن، بەڵام لەهەندێک شوێن روبەڕوی هێرش بوونەتەوە و وەزارەتی ناوخۆی تورکیای لەو هێرشانە بە بەرپرسیار زانی.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی رابردوو لە نزیک دەرەوازی سنووری کێلێ لە گوندی
بێورانبێورانی
سەردەشتسەردەشت، پێکدادان لەنێوان گرووپێکی نەناسراو و هێزە ئەمنییەکانی ئێران روویداوە، پێکدادانەکە نزیکەی کاژێرێک بەردەوام بووە. هاوکات چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە سوپای پاسداران دەڵێن، لە گوندی بێواران شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و گرووپێکی چەکدار دروستبووە، بەهۆیەوە دوو پلەداری هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژران.
[2][3]
- بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی
کۆڵبەرکۆڵبەر نیوز دوێنی کۆڵبەرێک بەناوی ڕەحیم قوربانی خەڵکی شاری خۆی لە شاری
پیرانشارپیرانشار-ی سەر بە پارێزگەی
ورمێورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا، ودوای ئەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.
[4]
- ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی کێلەشین سەر بە شاری
شنۆشنۆ، دەکەونە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی ش.ج تەمەن 32 ساڵ و د.ی تەمەن 28 ساڵ بە سەختی بریندار بوون.
[3]
باشووری کوردستان
- بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا، دوێنێ ئێوارە، فڕۆکەکانیان 16 پێگەی
پەکەکەپەکەکەیان لە باشووری کوردستان بۆردوومانکردوون. وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، پێگەکان لە خواکورک، گارا، مەتین، زاب، قەندیل، ئاڤاشین و باسیان بۆردوومانکراون.
[2]
-
سەفین دزەییسەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هێزەکانی
پەکەکەپەکەکە لە هەندێ ناوچەی هەرێم دەربچن و چیتر بیانوو نەدەنە دەست هێزەکانی تورکیا بۆ بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان.
[1]
- وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەکەکە وەڵامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، حکومەت یان بێ هەڵوێست بووە، یان هەڵوێستێکی وەهای هەبووە کە خزمەت بووە بە داگیرکەرانی کوردستان، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە گەریلا هەرێمی کوردستان چۆڵناکات.
[1]
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆبخانەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی بارەگاکانی گەریلاکانی پەکەکە، چەند ناوچەیەکیان لە سنوری
ئامێدیئامێدی کردەئامانج.
[1]
- بەهۆی دیارینەکردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکان، پەرلەمانی کوردستان داوای ڕوونکردنەوە لەسەرۆکی حکومەت دەکات و داوای ئەنجامدانی ئه و دوو هەڵبژاردنە دەکەن.
[1]
- گوتەبێژی هاوپەیمان لەبارەی چوونی هێزێکیان بۆ
شنگالشنگال و دەنگۆی مانەوەیان لەوێ دەڵێت: ئامانجی ئەو هێزە تێکشکدانی
داعشداعشە، بە خەڵکی ئەو ناوچەیە دەڵێین هیچ بنکەیەکی سەربازی جێگیرمان لەو ناوچانە نابێت. لەبارەی کشانەوەی هێزەکەش دەڵێت: کاتەکەی دیارنییە، سەختە من بڵێم تاکەی دەمێنینەوە، چونکە دەبینین داعشەکان لەوێ هەن، ناوچەیەکی بەرفراوانمان لەبەردەستە کە دەبێت لەدەست داعش دەریبێنین.
[2]
- بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش رایدەگەیەنێت، دوای چوار ساڵ لە رفاندنی دایکێک و منداڵەکەی ئەمڕۆ رزگارکران و گەیشتنەوە لای کەسوکاریان.
[1]
- دادگای کەرکووک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک دەرکرد. بڕیارەکەی دادگای کەرکووک بەهۆی پڕۆژەی پڕۆژەی هەلۆی کەرکووکە و تۆمەتی ساختەبوونی پڕۆژەکەی خستووەتە ئەستۆی نەجمەدین کەریم.
[2]
- ناڕەزایەتیەکان دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان فراوانتر دەبن. لە شاری سلێمانی 'بەرەی نەتەوەیی' دژ بە داگیرکەران ڕاگەیەندرا.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- پەڕڵەمانی ئێڕاق هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی کرد و بڕیاریدا لە 100٪ی دەنگەکان بەدەست بژمێردرێنەوە.
[5]
- پەیمانگەی ئاشتی و ئابووری (IEP)ی ئەڵمانی راپۆرتی خۆی لەبارەی ئاشتیی جیهانییەوە بۆ ساڵی 2018 بڵاوکردەوە و راپۆرتەکە ریزبەندیی 12 ساڵی رابردووی وڵاتانی جیهانی لە بواری ئاشتیدا خستووەتەڕوو. بەگوێرەی راپۆرتەکە، تورکیا لە ناو 163 وڵاتدا ریزبەندەکەی لە 146هەمەوە بۆ 149 دابەزیوە. بەوەش تورکیا لە رووی ئاشتییەوە 3 پلە دابەزیوە.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان