فەرهاد ئاغای کاکەیی لەلایەن داعشەوە فڕێندرا
باکووری کوردستان
-
کەجەکەکەجەکە دەربارەی هێرشە داگیرکارانەکەی سوپای تورکیا بۆسەرباشووری کوردستان لێدوانێکی نوسراویان بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە حکومەتی هەرێم، هەموو هێزە کوردیەکان بە گشتیی و داوای لە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان - پەدەکە کرد کە دژبەو داگیرکارییە هەڵوێست بگرێت.
[2]
-
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی
هەدەپەهەدەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لەرێگەی تویتەرەوە هێرشێکی توندی کردەسەر نەیارەکانی و نوسیوێتی خەڵک تەوالێتەکان پاک دەکەنەوە، خەم مەخۆن دەچن بۆ شوێنی شیاوی خۆتان.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ڕێوڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی دوکتور محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل لە شاری
سنەسنە بەڕێوە چوو.
[6]
باشووری کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆچەکدارانی
داعشداعش هێرشیانکردوەتە سەر هەردوو لیوای ئیمام عەلی و لیوای 16ی حەشد لە گوندی قەرەتەپە لەنزیک ناحیەی یایچی. بەهۆی هێرشەکەوە 2 چەکداری
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی کوژراون و 4ی دیکەش برینداربوون.
[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندێکی کاکەیی لەسنوری قەزای
داقوقداقوق و هاووڵاتیەکیان بەناوی (فەرهاد ئاغا) رفاندووە.
[1]
-
رێباز حەملانرێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پێش جەژنی رەمەزان تەواوی مووچەی مووچەخۆران بە پێشمەرگەشەوە دابەش دەکەین.
[3]
- تەلەڤزیۆنەکەی
مەلا مەزهەر خۆراسانیمەلا مەزهەر خۆراسانی دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە، کرایەوە.
[4]
- ژمارەیەک گەنجی شاری هەولێر، دژی لێدوانێکی
ئایدن مەعروفئایدن مەعروف، پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی هەرێم، کە لە پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە
پەکەکەپەکەکەی بە تیرۆریست ناوبردووە، هەڵمەتێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکردووە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئاژانسی هاوار بڵاوی کردەوە، کە سوپای تورک و چەتەکانی سەربە سوپای تورک لە گوندەکانی کانتۆنی
عەفرینعەفرین نۆ هاوڵاتیان ڕفاندوە، بەرامبەر بەردانی چوار هاوڵاتیان داوای پارە دەکەن، بەڵام چارەنوسی پێنج هاوڵاتییەکەی دیکە دیار نییە.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- نوێنەری کەندا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رەتیدەکاتەوە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستاندا بێت.
[1] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث