لە ئیلام 11 هەزار کەس گیرۆدەی ماددەی هۆشبەرن
📊 ئامار و راپرسی
دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای
ئیلامئیلام رایگەیاند، 11 هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو پارێزگایە گیرۆدەی ماددەی هۆشبەرن.
کۆمەڵناسێک دەڵێت، دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای ئیلام ئاماری کەمتر لە ئاماری راستەقینە رادەگەیێنێت و لانیکەم 37 هەزار ئیلامی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن.
بەپێی ئاماری کارگرووپی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ماددەی هۆشبەری ئێران، لەو وڵاتە لە 30%ی گیرۆدەبووان سەردانی ناوەندەکانی چارەسەرکردن دەکەن، بەڵام بەرپرسانی ئیلام دەڵێن، سێ لەسەر چواری گیرۆدەبووان سەردانی ئەو ناوەندانە دەکەن.
[1]
12-06-201812-06-2018