گەشتوگوزاری هەڵەبجە پێشبینی هاتنی 50 هەزار گەشتیار دەکات
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە ئاشکرایکرد، لەمڕۆوە سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەوە دەستپێکردووە و بەهۆی باشتربوونی گوزەرانی هاووڵاتیان و نەمانی شەڕی داعش و ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا گەشتیارییەکان، پێشبینی هاتنی زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار دەکەن کە بچنە سنورەکەوە.
سامان کەریم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە بە دواڕۆژی راگەیاند، هاوشێوەی جەژن و بۆنەکانی ساڵانی رابردوو، ئەمساڵیش بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە سەرجەم تیمەکانمان ئامادەکارییەکانیان بە کۆتا گەیاندووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران و پێدانی رێنمایی پێویست و چاودێریکردنی شوێنە گەشتیارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی گەشتیاران بۆ ئه و مەبەستەش لەمڕۆوە ئامادەکارییەکانمان دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی لەمساڵدا شەڕی داعش نەماوە و هەروەها ئاسانکاری زۆر کراوە بۆ کۆمپانیا گەشتیارییەکان بۆ هێنانی گەشتیار و هاوکات پێدانی مووچە بە فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا و باشتربوونی گوزەرانی هاووڵاتیان کاریگەری باشیان دەبێت لەسەر بەرزبوونەوە رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچەکە بەجۆرێک لە ساڵی رابردوودا نزیکەی 50 هەزار گەشتیار هاتنە ناوچەکە ئەمساڵ پێشبینی زیاتر دەکەین له و ژمارەیە.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی وت لیژنەکانمان چاودێری کەپر و شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن بۆ ئەوەی رێگەبگرن لە بەرزکردنەوەی نرخی شوێنی دانیشتن و هەروەها رێگرتن لەهەر قۆرخکارییەک لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئەنجامبدرێت، بۆ ئه و مەبەستەش داوا لە گەشتیاران دەکەین پابەندی رێنماییە گەشتیارییەکان بن و ژینگە و سروشتی ناوچەکە بپارێزن.
[1]
12-06-201812-06-2018