بەیاننامەکەی دەمیرتاش:
خوای گەورە لەو کەسانە خۆس بێت کە لە هێرشە چەکدارییەکەی پیرسووس گیانیان لەدەستداوە. سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم وهیوای چاکبوونەوەم هەیە بۆ بریندارانی ئەو کردەوە. ڕووداوێکی زۆر ترسناکە. دەبێت لەو ڕووداو بپرسنەوە و بەدلنیاییەوە بکەرەکانی ئاشکرا بکرێن.
دەبێت هاووڵاتیان ئاگادار بن نەکەونە ناو داوی پیلانگێڕیەوە و بە هەستیارییەوە مامەڵە بکەن. ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە هەلبژاردندا فشار و توندوتیژی بەکاربێنن و خوێن بڕژێنن. دەبێت ئێوە مەجالیان پێ نەدەن، هیچ شتێک لە گیانی مرۆڤ بەنرختر نییە.
#15-06-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,924 car hatiye dîtin