دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی #هەڵەبجە# لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی 200 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و هاوکات نزیکەی 30 هەزار گەشتیاریش ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە کردووە و هیچ ڕووداوێکی هاتوچۆش تۆمار نەکراوە.
بە گوێرەی ئه و ئامارانەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە-وە دەست دواڕۆژ کەوتون، لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە تا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی حوزەیران، نزیکەی 30 هەزار گەشتیار کە زۆربەیان گەشتیاری عەرەبی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق-ن ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکان کردووە و زۆربەشیان ڕوویان لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا و سەرچاوەی زەڵم کردووە.
هەروەها بە گوێرەی ئه و ئامارانەی کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە-وە بەدواڕۆژ دراون، لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەی جەژندا نزیکەی 200 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەیان کردووە کە سێ لە نەخۆشەکان حاڵەتی برینداری بووە بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە، ژمارەیەکی زۆریشیان بەهۆی زۆرخۆری و تێکچوونی گەدەیانەوە بووە.
لەلایەکی ترەوە بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، لە گەڵ دەستپێکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن تا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هیچ ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویان نەداوە، هاوکات هیچ حاڵەێتی شەڕو بریندار بوون لەلایەن پۆلیسی ناوخۆوە تۆمار نەکراوە.[1]
#17-06-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,336 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!