图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,854
图片 106,154
书籍 19,345
相关文件 97,366
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەڵگەی ستراتیژیی یەکێتیی نەتەوەیی کوردستان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەڵگەی ستراتیژیی یەکێتیی نەتەوەیی کوردستان
库尔德文件

بەڵگەی ستراتیژیی یەکێتیی نەتەوەیی کوردستان
库尔德文件

شەڕی نێوان هێزەکانی کوردستان و هێزە کۆلۆنیالیستەکان گەیشتۆتە قۆناخێکی نوێ و ئەم گۆڕانکاری و ڕەوشەی هاتۆتە ئاراوە لەهەموو کاتێک زیاتر یەکێتی ناوخۆیی بایەخدار دەکات. هەتا ئێستا گەلێک هەوڵ و خەبات لە پێناوی یەکێتی نەتەوەیی ئەنجام دراوە و دەتوانرێت بگوترێت کە هەندێک هەنگاو نراوە بەڵام هەتا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان پلادفۆرمێک دروست نەبووە کە بتوانێت سەرجەم هێزەکان کۆبکاتەوە. لە چوارچێوەی هەوڵ و ئەزموونەکانی ڕابردوودا، گەل بووەتە خاوەن هۆشیاری یەکێتی نەتەوەیی و لەبەر ئەوەش ئەمڕۆ ئەو بەرپرسیارێتیەی داوەتە سەر شانی پێشەنگە سیاسییەکان لە خاوەن سیاسەت و پلاتفۆرمێکی نەتەوەیی- دیموکراتیک بن. ئەمڕۆ دۆزی کورد و کوردستان، یەکێتی نەتەوەیی وەکوو پێویستییەکی ژیانی دەبینێت. ئیدی پێشخستنی زەمینە و زمانی دیالۆگ لەنێوان هێزە نەتەوەییەکاندا بووە بە ناچاری و پێویستیەکی حاشا هەڵنەگر. پێویستە بەخێرایی و ساتێک زووتر زەمینەیەک بۆ کۆکردنەوەی هێزە نەتەوەییەکان ساز بکرێ. ڕێ و ڕێبازی دیالۆگ دابنرێت، زمانی دیالۆگ بۆ لەیەک نزیکبوونەوە دروست بکرێت. هەروەها پێویستە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی یەکێتی، نۆڕم و یاسا دیاری بکرێت، ئەمەش لەژیانی سیاسیدا سەروەر بێت. ئێمە وەکوو کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەڵگەی ستراتیژی یەکێتی نەتەوەی کوردستان پێشنیار دەکەین کە لە نێو ڕای گشتی ئێمەدا بە بەرفراوانی گفتوگۆ بکرێت و لەسەر بەرژەوەندی نەتەوەیی کورد بگاتە ئەنجامێک.
ستاتۆی کوردستان و ڕەوشی گەلی کورد
کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کۆڵۆنیەکی نێو دەوڵەتییە. لەژێر داگیرکاری تورکیا، ئێران و سوریا دایە و ڕەوشی چوارپارچەبوونی بەردەوام دەکات. گەلی کورد لەژێر ستەم و چەوسانەوەی ئەم دەوڵەتە داگیرکەرانەدایە، لەمافە نەتەوەیی و دیموکراتییەکانی خۆی بێبەش کراوە. هەروەها گەر بە شێواز و ئاستی جیاوازیش بێت ئەوا لە تەواوی کوردستان بەشێوەی جۆربەجۆر شەڕ و سیاسەتی پاکتاوکردن و ئینکار بەردەوامە.
ئەو پارچەیەی لەناو سنووری فەرمی ئێراقدایە شێوەیەکی نوێی وەرگرتووە. ئەوەش کوردستانی فیدراڵە لە ناو ئێراقێکی فیدراڵدا. بەڵام بەداخەوە حکومەتی ناوەندی ئێراقی فیدراڵ لە پۆزیسیۆنێکی دژبەری کوردستاندایە. ئەمەش بۆ دۆزی کوردستان و مافی کوردان بەگشتی، پۆتانسێلێکی مەترسیدار لەخۆوە دەگرێت، لەبەرئەوەش پێویستە هەستیاری نەتەوەیی لەسەر بێت و ئەو هەستیاریەش بڵندتر بکرێت.
لە ستراتیژی نەتەوەییدا ڕەوشی دینامیکی ناوخۆ و دەرەوە:
ڕزگاری کوردستان، ئازادی نەتەوەیی کورد و ڕزگاری گەلی کوردستان لەدەستی نەیارە کۆلۆنیالیستەکان؛ بەشێوەیەک بەدیدێت کە هەموو هێزە نەتەوەییەکان ببنە یەک و بەسەفەربەری لەسەر ڕێبازی سیاسی ڕەوا و شەڕ لەبەرامبەر نەیاران تێبکۆشن؛ ئەمەش واتای ستراتیژی نەتەوەیی یە بەرژەوەندی نەتەوەیی دیموکراتی فاکتەری سەرەکی و یەکلاکەرەوەی ستراتیژی نەتەوەیی یە.
هێزی گەورەی نەتەوەییکە لەتەواوی کەسایەتی، ڕۆشنبیر و ڕێکخستنە سیاسی- کۆمەڵایەتی، کۆمەڵایەتی- کولتووری، کۆمەڵانی گەلی کورد و تەواوی کەمایەتیەکان پێکدێت پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ستراتیژی نەتەوەیی-نیشتمانی پێکدێنێ.
هێزە نێودەوڵەتیەکانیش سیاسەتەکانی خۆیان سەبارەت بە کوردستان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەگوێرەی بەرژەوەندییە ژێئۆستراتیژیەکانیان بەڕێوە دەبەن. لەسەر بنەمای ئەو ڕاستیە پێویستە هاوسەنگ(توازن)ی سیاسەتی جیهانی لەبەرچاوان بگیرێت. هەروەها پێویستە لەسەربنەمای کۆمەککردن بە بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوپەیمانێتی فرە لایەنەرەچاو بکرێت.
رەوشی دەوڵەتانی داگیرکەر :
دەوڵەتە داگیرکارەکان لەسەربنەمای بەرژەوەندییە دەوڵەتییەکانیان پێکەوە لەنێو ناکۆکی و دژایەتی دانە. بەڵام تەنها لەسەر یەک شت بەرژەوەندیان دەبێتە یەک و پێکەوە دەجولێنەوە، ئەوەش تەڤگەری نەتەوەیی کوردستان و گەلی کوردە. دەوڵەتانی داگیرکار هەم بەتەنیا لەبەرامبەر نەتەوەی کورد سیاسەت بەڕێوە دەبەن و هەم پێکەوە سیاسەتی دژبەری کورد و کوردستان پێکدێنن و بەڕێوەدەبەن.
رەوشی نەتەوەی کورد و گەلانی کوردستان:
لەبەرامبەر ئەم کۆنسێپە نوێیە پێویستە دینامیکی نەتەوەیی لەسەربنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی بگەنە یەک و بەشێوەیەکی کۆردینەیی و هاوبەش هەڵسوکەوت بکەن. ئەمەش شتێکی ئاساییە و خۆی لە ناوخۆیدا مافێکە. ئەو تایبەتمەندیانەی کە لەسەر پارچەگەرێتی ئاوابوونە، هێشتا ماونەتەوە، بەڵام زۆر لاواز بوونە. لەبەرامبەر ئەوە دەوڵەتانی داگیر کەر لەبەرامبەر بزوتنەوەی نەتەوەیی سنوورەکانی نێوانیان تێپەر دەکەن. پێویستە هێزی نەتەوەیی کوردانیش لەبەرامبەر سیاسەتی دەوڵەتانی داگیرکەر ئیدی سنورە دەسکردەکان پەسەند نەکەن و هەمیشە هاوکاری و یەکگرتن لە نێوان خۆیان پێشخەن، پشتگیری یەکتر بکەن. پێویستە بەرامبەر بەرەی داگیرکەران بەرەیەکی یەکگرتوو و هاوبەش ئاوابکرێت و پێکەوە تێکۆشان بەڕێوەببەن. تایبەتمەندی نوێی شۆڕشی کوردستان ئەوەیە و پێویستە بەگوێرەی ئەو کۆنسێپتە هەڵسوکەوت بکەین.
لەلایەکی دیکەوە نەتەوەی کورد لەنێو قۆناخی شۆڕشێکدایە. کارەکتەری شۆڕشی کوردستان نەتەوەیی- دیموکراتیکە، نەتەوەی کورد لەلایەکەوە لە بەرامبەر داگیرکەران شەڕی نەتەوەیی بەڕێوە دەبات و لەلایەکی ترەوە هەوڵی پراکتیزەکردن و خوڵقاندنی دیموکراسی لە ئاست کۆمەڵگای کوردستاندا دەدات. بەگوێرەی ئەم کۆنسێپتە، دینامیکی شۆڕشی دیموکراتی نەتەوەیی بەرفراوانە. هەموو چین و توێژێک، گروپ و گروپە کۆمەڵایەتیەکانی تر لەبەرامبەر سیستەمی داگیرکەر و کولۆنیالیست لە ئامانجی شۆڕشی نەتەوەیی دا هاوبیرن و ڕێککەوتوون. ئەو ئامانجەی کە ئەوان هەموو کۆدەکاتەوە ڕزگاری کوردستان و ئازادی نەتەوەی کوردە. لەناو ئەو ئامانجەدا، جێگەی ئاشوری، ئەرمەنی، عەرەب، تورکمان، ئازەری، تورک و کەمە نەتەوەکانی کوردستان و هی دیکەش هەن. ئەوانیش هاوپەیمانی نەتەوەی کوردن. ئازادی و ڕزگاری ئەوانیش بە ئازادی و ڕزگاری نەتەوەی کوردەوە گرێدراوە. لەبەر ئەوە لەبەرامبەر سیستەمی وەحشی کۆلۆنیالیست پێویستە هەموو گەلی کوردستان سەفەربەر ببن و خۆیان ڕێکبخەن، تەنها له و چوارچێوەیەدایە کە بەرژەوەندی هەمووان لەبەرامبەر تێکشکانی سیستەمی داگیرکەر دەبێتە یەک. لەبەر ئەوەش پێویستە بۆ سازدانی بەرەیەکی نەتەوەیی-نیشتمانی هەموو پێکەوە کۆببنەوە و هێزی خۆیان بکەن بەیەک.
بڕیاری مافی چارەی خۆ نووسین:
گرێدراو بە هەڵومەرجی دەروە و ناوخۆیی، هێزی نەتەوەیی، دەرفەت و بەکارهاتنی ئەو پێشکەوتنانەی کە لەقۆناخەکانی شۆڕشدا ڕوودەدەن، دەشێ ڕووبەرووری تەڤگەری نەتەوەی کوردستانیش ببن. لەچوارچێوەی دیاریکردنی مافی چارەنووسدا مافی گەلی کورد هەیە کە بڕیار بدات. ئیتر ئەوە مافی موختارییەت، فیدرالیزم، کۆنفیدرالیزم یان سەربەخۆیی بێت.
لەشەڕی نەتەوەییدا پۆزیسیۆنی ستراتیژی:
هێزە دیموکراتیک و نەتەوەییەکان لەم خاڵانەدا بەبڕیارێکی پتەو لەبەرامبەر یەکتردا بەرپرسیارن
1 پێویستە بەرژەوەندی نەتەوەیی و دیموکراتی لە سەروی هەموو شتێکەوە بێت.
2 پێویستە هەبوونی نەتەوەیی بپارێزرێت و لەبەرامبەر سیمبۆڵەکان ڕێزگرتن هەبێت.
3 لەشەڕی دژی داگیرکەر و بن پێکردنی ڕەنجدا، پێویستە لەسەر ڕێکخستنەکانی تر نەکەونە نێو لێکدانەوەی تەسکی ڕێکخستنیەوە.
4 بە چ شێوەیەک دەبێت با ببێت پێویستە لەگەڵ ڕێکخستنی نەتەوەییدا لەنێو دیالۆگدا بیت.
5 پێویستە پشتگیری و هاوکاری لەنێو هێزی نەتەوەییدا لەئاستی هەرە بەرزدا بێت.
6 کەرکووک و هەموو سنووری کوردستان لەبەرامبەر داگیرکەران بە چ شێوەیەک دەبێت باببێت، پێویستە پێکەوە و بەشێوەیەکی یەکگرتوو بپارێزرێت.
7 پێویستە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە نەتەوەییەکاندا وەکو تاوانی نەتەوەیی بناسرێت.
8 ئەگەر هێزێکی نەتەوەیی لەبەرامبەر هێزێکی دیکەی نەتەوەیی، خاوەن کردەوەی هەڵە بێت، خەتایەک ئەنجامبدات، پێویستە ئەوە وەکو زەنگی سوور بنرخێندرێت و لەبەرامبەر ئەو لەرێگە دەرکەوتنە، هەموو دینامیکە نەتەوەییەکانی دیکە بکەونە نێو ئاڵارم (ئینزار)ەوە و تاوەکو لەو هەڵە و خەتایە پاشگەز ببێتەوە، تاوەکو بەرژەوەندی نەتەوەیی بپارێزرێت. پێویستە ئەو کاردانەوەیە نیشانبدرێت بۆا ئەوەی کە شکستی دیکە لەناو یەکێتی نەتەوەییدا ڕوونەدات..
9 تاوەکو یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی بەشێوەیەکی بەردەوام بمێنێت پێویستە ئەنجوومەن، پلاتفۆرم، کۆنگرە و ڕێکخستنەکانی هاوشێوەیان ئاوا بکرێن.
کۆبونەوەی بەرفراوانی خوولی هەشتەمینی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
پووشپەڕی 2008
برۆکسێل
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,328
HashTag
来源
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 19-06-2018 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
普罗旺斯:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 90%
90%
添加( هاوڕێ باخەوان 19-06-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on19-06-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览2,328
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,854
图片 106,154
书籍 19,345
相关文件 97,366
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!