کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی کە لە کێڵگەی تاوکێ لە هەرێمی کوردستان کاردەکات ڕایگەیاند، بڕی 62.19 ملیۆن دۆلاری وەک حەقدەستی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی سێی ئەمساڵ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتووە.
دی ئێن ئۆ ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیە بەپێی خاوەندارییەتی پشکەکان لە کێڵگەی تاوکێ لە نێوان کۆمپانیاکە و کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی دابەش دەکرێت.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ هەروەها ڕایگەیاندووە، بڕی 5.58 ملیۆن دۆلاری بە جیا وەرگرتووە وەک شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیایە دوای یەکلاییکردنەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوودا. کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، خاوەندارییەتی 75%ی کێڵگەی تاوکێ دەکات.[1]
#20-06-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,751 جار هاتیە دیتن