بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری پیرۆزبایی سەرکەوتن لەهەدەپە دەکات
📝 بەڵگەنامەکان
بۆ پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە)
بابەت/ پیرۆزبایی
سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پیرۆزبێ لە گەلی کوردو هەموو گەلانی دیموکراتخواز لە وڵاتی تورکیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هیوادارین قۆناغێکی نوێ لە خەباتی پەرلەمانی بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلی کوردو گەلانی مافخوراو بەدی بێت. هەڵبژاردنی 24/ی حوزەیران رۆژێکی گرنگە لە سەرکەوتنی خەباتی گەلەکەمان لە باکوری کوردستان.
داوای دەستپێکی گفتوگۆی ئاشتیانەو دیموکراسیانە دەکەین لە نێوان لایەنەکان لە تورکیا دەکەین لەپێناو چارەسەری راستەقینەی کێشەکان لە چوارچێوەی یاساو پشت بەستن بە بنەما جیهانیەکانی مافی گەلان.
خەباتی پەرلەمانی بە گرنگ دەزانین بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواکان
پێویستە دەوڵەتی تورکیا رێگای ئاشتی هەڵبژێرێ و کۆتایی بە بژاردەی چەک و شەڕو لە شکرکێشی بهێنێت.
ئەزموونی مێژوو دەریخستوە لەشکرکێشی چارەسەری کێشەکان ناکات، بەڵکو ئاڵۆزتری دەکات. لەبەر رۆشنایی ئەو راستیە پێویستە تورکیا لەشکرکێشی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بهێنێت و لەخاکی کوردستان بچێتە دەرەوە.
بەرەی نیشتمانی لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانی ئاشکرای بۆ هەدەپە راگەیاندو، بەفەرمی پەیامی پشتیوانی سەرکەوتنی گەیاندە بیرۆی هەدەپە لە هەولێری پایتەختی کوردستان.
بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری پیرۆزبایی تێپەڕاندنی بەندی دەستوریی لەهەدەپە دەکەین.
جەخت لە زوو ئازادکردنی دەمیرتاش و سەرجەم پەرلەمانتارو سەرۆ شارەوانییە هەڵبێردراوەکان و چالاکوانە سیاسیەکانی پارتی دیموکراتی گەلان دەکەینەوە.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەلەکەمان
بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری
24-06-201824-06-2018