دەنگدەرانی تورکیا لە هەولێر و بەغدا دەنگیان بەکێ داوە؟
📊 ئامار و راپرسی
بەپێی دوایین ئەنجامی بڵاوکردنەوەی دەنگی دەنگدەرانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و بەغدا، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە هەولێر یەکەم بووە و زۆرترین رێژەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و موحەرەم ئینجەش لە بەغدا یەکەم بووە و زۆترین رێژەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە، لە کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە هەولێر 325 کەس لە کۆی 2 هەزار و 500 کەس دەنگیان داوە و تێیدا
سەلاحەدین دەمیرتاشسەلاحەدین دەمیرتاش، بەربژێری هەدەپە بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رێژەی 48%ی دەنگی بەدەستهێناوە و رێژەی دەنگی بەربژێرەکانی دیکەش بەمشێوەیە بووە:
-
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان: 30.46%
- سەلاحەدین دەمیرتاش: 48%
- موحەڕەم ئینجە: 16.92%
- مەراڵ ئاکشەنەر : 3.38%
- تەمەل کەرەموڵڵا ئۆغڵو: 1.23%
- دۆغۆ پەرینچەک: 0.0%
هەروەها لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا تەنیا 30 کەس دەنگیان داوە و بەپێی ئەنجامەکان موحەرەم ئینجە، بەربژێری جەهەپە بۆ سەرۆکایەتیی کۆماریی تورکیا رێژەی 43%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و رێژەی دەنگی بەربژێرەکانی دیکەش بەمشێوەیە بووە:
- رەجەب تەییب ئەردۆغان: 40.33%
- سەلاحەدین دەمیرتاش: 3.3%
- موحەڕەم ئینجە: 43.33%
- مەراڵ ئاکشەنەر : 13.33%
- تەمەل کەرەموڵڵا ئۆغڵو: 0.00%
- دۆغۆ پەرینچەک: 0.0%
رۆژی 17ی حوزەیران لە کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە هەولێر، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار و 27ەمین خولی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو و تێیدا دوو هەزار و 500 هاووڵاتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەبوو.
بە گشتی 59 ملیۆن و 391 هەزار و 328 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، دەنگدەرانی ناوخۆی تورکیا 56 ملیۆن و 342 هەزار و 263 کەس بوون و لە دەرەوەی تورکیاش، لە 60 وڵاتی جیهان و لە 123 نوێنەرایەتیدا هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەنگیاندا.
[1]
26-06-201826-06-2018