زستانان کۆ هاوينان شنۆ
محەمەدی مەلا مستەفای سەرپەرشتياری يەکەمی يەکەی سەرپەرشتياری پەروەردەی کۆيە ووتی: باوکم دەيگۆت بۆ زانست و زانياری لە سەدەی نۆزدەيەم و سەرەتای سەدەی بيستەم بەر لە دروستبوونی قوتابخانەکان دەوترا بۆ خوێندنی سوختيە و فەقێيايەتی لە کوردستان زستانان کۆ و هاوينان شنۆ)، ئەمەش گوزارشتە بۆ پێشکەوتنی شارەکەی(حاجی) کۆيە لەسەوسەروبەندی چونکە تەنها لە باشوری کوردستان دوو مزگەوت پێيان ووتراوە مزگەوتی گەورە ئەويش مزگەوتی کاکە ئەحمەدی شێخ لەسلێمانی و مزگەوتی حاجی بەکراغای حەوێزی لە کۆيە، کۆيە مەڵبەندی خوێندنی ئاينی بووە خوێندکاری لە تەبرێز و ورمێيەوە هەبووە بۆ خوێندنی ئاينی لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەيەم، جگە لە مەلا مەحمودی ئۆمەرگومبەتی يەکەم وتارخوێن و پێش نوێژی مزگەوتی گەورە، سێکوچکەی جەليزادە سێ پشتەی جەليزادە (مەلا ئەسعەد و مەلا عەبدولڵا و مەلای گەورە) وەک حاجی قادری کۆيی گەورە شاعير دەفەرموێ:
بەغەيری جەدی ئێوە کيهە دانا
بناغەی عيلمی لەکوردستانا دانا
لەلايەکيتريشەوە شاری شنۆ ناوچەيەکی کوێستانيە و زستان زۆر ساردە و هاوينان فێنک ودڵگيرە و قوتابخانە و مزگەوتی ئەوتۆی هەبووە کە خوێندکار و سوختيە و فەقێ لێی بخوێنن، بۆيە وتراوە بۆخوێندنی فەقێيايەتی(زستانان کۆ هاوينان شنۆ).
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,465 ganger