نووسەر و شانۆکار دانا ڕەووف نوێترین کتیبی بە ناونیشانی ساڵێک لە گەڵ کیژۆڵەکەم چاپ و بڵاوکردەوە. ئەم کتێبە یادەوەریی ساڵێکی نووسەرە لە گەڵ کیژۆڵەکەی و لە شێوەی دەقێکی ئەدەبیدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
ئەم دەقە، هەوڵێکە بۆ نزیکبوونەوە لە دونیای باوکایەتی و هەستی باوکایەتی کاتێک کە منداڵێکی کچ دێتە دونیاوە. باوکێک کە بە تەواوی هەست و وزەوە چاودێری کیژۆڵەکەی دەکات و چرکەساتەکانی تەمەنی دەژمێرێت. ئەم کتێبە دژی بۆچوونە باوەی نێو کولتووری کوردی دەوەستێتەوە کە پێی وایە مێیینە بوونێکی کەمتری هەیە لە بوونی نێرینە. کتێبەکە گەشتێک بە خوێنەر دەکات بەرەو ئەو جیهانەی کە هەموو مرۆڤەکان یەکسانن و ئەوەی ئەوان جوان و بەهێز دەکات کردارەکانیانە، نەک ڕەگەزەکانیان.
ئەم کتێبە لە چاپخانەی سەردەم چاپکراوە.
خواندن و دانلۆدکرنا پەرتووکا: ساڵێک لەگەڵ کیژۆڵەکەم
97 جارا هاتیە دابەزاندن
داخوازێ ژ نڤێسەر ، وەرگێر و دەزگەهێن بەلاڤکرنێ دکەین ئەگەر بو هەوە باش نینە پەرتوکا هەوە ل ڤێرێ بیت ، دخوازین مە ئاگەهدار بکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,442 جار هاتیە دیتن