کۆگایەکی تەقەمەنی لە بەحرکە تەقییەوە
باکووری کوردستان
- لەناوچەی بەرواریی پارێزگای
سێرتسێرت لە باکووری کوردستان 3 هاووڵاتی لە گوندی کوبک دەستگیرکران.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- فەرهاد عەبدوڵڵاپوور، برای
هیدایەت عەبدوڵڵاپوورهیدایەت عەبدوڵڵاپوور زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندیی شاری
ورمێورمێ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
[6]
- لە شاری
مەریوانمەریوان ژمارەیەک لە ژنان و چالاکوانانی ئەو شارە چالاکییەکییان بە بۆنەی ساڵیادی چالاکییەکەی زەینب کناجی (زیلان)ەوە ئەنجامدا.
[4]
باشووری کوردستان
- کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە
بەحرکەبەحرکەی
هەولێرهەولێر تەقییەوە، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە جبەخانەکە سەربە هێزەکانی زێڕەڤانییە.
[1]
- بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هاوار ئەرگوشی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران، ئەمڕۆ ژنێک بەناوی (
دنیا رەشید ناجیدنیا رەشید ناجی) تەمەن 19 ساڵ دانیشتوی گوندی هەلانیای سەر بە شارەدێی شێروان مەزن له سنوری بارزان بەهۆی هاوەنێکی سوپای تورکەوە گیانی لەدەستداوە.
[3]
- بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تەقینەوەی کۆگا تەقەمەنییەکە هیچ دەستێکی تیرۆریستی لە پشتەوە نەبووە، بەڵکو پەیوەندی بە خراپی هەڵگرتنی تەقەمەنییەکانەوە هەبووە.
[5]
- لە گوندێکی نزیک
خانەقینخانەقین چەکدارانی
داعشداعش بۆمبێکی چێنراویان بە ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییەکدا تەقاندەوە و تەنها زیانی مادی هەبووە.
[2]
- ئەفسەرێکی ئاسایش ئاشکرای دەکات، چەکدارانی داعش لە شاخی غەررەی نێوان
کفریکفری -
خورماتووخورماتوو کە دەکەونە سنوری هەرێمی کوردستانەوە دەرکەوتوونەتەوه و جموجۆڵیان زیادیکردووە.
[2]
- لە پارکی ئازادیی شاری
سلێمانیسلێمانی، بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، 23یەمین ساڵیادی زەینەب کناجی ناسراو بە زیلان بە مەراسیمێک بیرهێنرایەوە.
[3]
- هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاری هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووخ لە سنووری
مەخموورمەخموور ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر بنکەکانی داعش ئەنجامدا و سێ چەکدار کوژراون، لەنێویاندا عامر ناسراو بە ئەبو عوبەیدە، بەرپرسی دارایی و لۆجستی داعش.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- لەپاش زنجیرە تەقینەوەکانی 27ی حوزەیرانەوە لە ناوەندی
عەفرینعەفرین، کە ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان تێیدا کوژران، چەتەکانی تورک بەشێوەیەکی فراوان دەستیانکردووە بە ڕفاندنی هاوڵاتیانی عەفرین و تا ئەمڕۆ زیاتر لە 150 هاوڵاتیان ڕفاندووە.
[3]
- رۆژنامەی (یەنی شەفەق)ی نزیک لە پارتی دەسەڵاتداری تورکیا بڵاویکردەوە دوای تەواوبوونی فڕگەی بنکەی ئاسمانی (
حەسەکەحەسەکە – تەلبێدەر) چوارشەمەی رابردوو 27ی ئەم مانگە دوو فڕۆکەی گەورەی بارهەڵگری سەربازی ئەمریکا لە بنکە ئاسمانییەکە نیشتوونەتەوە و چەک و تەقەمەنی نوێیان بۆ
یەپەگەیەپەگە و هەسەدە ناردووە.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان