باکووری کوردستان
- پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە، داوای هەڵگیرانی سزای
ڕامین حسێن پەناهیڕامین حسێن پەناهی دەکات و داوادەکات، کە ڕامین لە دادگایەکی دادپەروەرانەدا دادگایی بکرێت.
[3]
- باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە) ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانمان 13 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ڕێگای ستراتیژی نێوان
دێرسیمدێرسیم و ئەرزنجانیشیان کونترۆڵکرد.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شۆڕش قادر سەکینە و دڵشاد جەواهیر خەڵکی گوندی
تاچیناوێتاچیناوێی شاری
شنۆشنۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
[4]
باشووری کوردستان
- کاژێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ تەقینەوەی جیا جیا لە
کەرکوککەرکوک ڕوویاندا، تەقینەوەکە ئەو کۆگایانەی کردووەتە ئامانج کە سندووقی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی تێدابووە. کەسێک کوژرا و 21ی دیکەش برینداربوون.
[1]
-
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و تیایدا گفتوگۆ لەسەر درێژکردنەوەی کارکردن بەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەمواری سێیەمی یاسای پارێزەرایەتی، هەمواری چوارەمی یاسای سندوقی خانەنشینیی پارێزەرایەتی دەکرێت، هاوکات خوێندنەوەی یەکەم بۆ پارێزگاری لەتۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
[2]
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و ئێستا نەخۆشەکە لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.
[1]
-
سیروان بارزانیسیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ -
مەخموورمەخمووری هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆمبابارانکردنی چیای
قەرەچووخقەرەچووخ لەلایەن هاوپەیمانان دوو چەکداری
داعشداعش کوژران.
[1]
- ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگری مەرزی
شۆشمێشۆشمێ، لەدژی کارکردنی ژمارەیەک بارهەڵگەری بێ مۆڵەت لە مەرزەکە، گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم بینای پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە ئەنجامدا و نارەزایەتییەکانیان گەیاندە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکە.
[3]
- فەرماندەی دژەتیرۆری عێراق لە کەرکوک ئاشکرایکرد، سێ ڕۆژ پێش ئێستا لەبارەی هیرشەکەی داعش بۆ سەر کۆگای سندوقەکانی کۆمسیۆن زانیاری هەواڵگرییان هەبووە، لەچەند کاتژمێری داهاتوشدا هەڵدەکوتنە سەر تیرۆرستان.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- بڕیارە ئەمڕۆ، بۆ پڕکردنەوەی بەنداوی ئیلسۆ تورکیا جارێکی دیکە ئاوی ڕووباری دیجلە لە عێراق بگرێتەوە.
[1]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکانی کەرکوک بڵاوکردەوە و داوایکرد ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی پارێزگاکە بگیرێتەبەر. داواشدەکات لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و شەفاف لەو سکاڵایانە بکرێت کە دەگوترێ لە دەنگدانی کەرکوک ساختەکاری کراوە.
[1]