پەڕتووکخانە پەڕتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 هاوکارانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان
 یارمەتی
بابەتی نوێ
فایەق نامیق محەمەد - شێخ فایەق
ناو: فایەق
نازناو: شێخ فایەق
ناوی باوک: نامیق
ساڵی لەدایکبوون: 1943
شوێنی لەدایکبوون: کەرکووک
ژیاننامە
ڕاگەیاندکار، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریوس لە بەڕێوەبردن، بەڕێوەبەربووە لە فەرمانگەی ڕەگەزن
فایەق نامیق محەمەد - شێخ فایەق
مەکتووب بۆ ئەتاتورک
ناونیشانی پەڕتووک: مەکتووب بۆ ئەتاتورک
ناوی نووسەر: جەلادەت عالی بەدرخان
ناوی وەرگێڕ: محەمەد عزەدین
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی عوسمانی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام FAM
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی
مەکتووب بۆ ئەتاتورک
کورتەی ژیانم
ناونیشانی پەڕتووک: کورتەی ژیانم
ناوی نووسەر: ئەکرەم جەمیل پاشا
ناوی وەرگێڕ: محەمەد عزەدین
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام FAM
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
کورتەی ژیانم
میر بەدرخان - بەدرخان بەگی عەبدوڵڵا
ناو: بەدرخان
نازناو: میر بەدرخان - بەدرخان ئەودال
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1803
ساڵی کۆچی دوایی: 1869
شوێنی لەدایکبوون: بۆتان
شوێنی کۆچی دوایی: شام
ژیاننامە
بەدرخان ئەودال” یان بەد
میر بەدرخان - بەدرخان بەگی عەبدوڵڵا
گوڵی ئارتیشۆک
ناوی کارەکە: گوڵی ئارتیشۆک
ناوی هونەرمەند: ڕها موحسینی کرماشانی
قەبارە: cm50x65
تەکنیک: ئەکریلیک و بۆیەی زەیتی
ساڵی دروستکردن: 2017
[1]
گوڵی ئارتیشۆک
خێزانێکی شاری سلێمانی دوای بۆردومانی فڕۆکەکانی ئینگلیز، ساڵی 1924
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1924
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (خێزانێکی شاری سلێمانی دوای بۆردومانی دڕندانەی فڕۆکەکانی ئینگلیز)
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
خێزانێکی شاری سلێمانی دوای بۆردومانی فڕۆکەکانی ئینگلیز، ساڵی 1924
کەیهان محەمەد نەژاد
ناو: کەیهان
ناوی باوک: محەمەد نەژاد
کەیهان محەمەد نەژاد
ڕۆژیار خاڵە حەسۆ
ناو: ڕۆژیار
ناوی باوک: خاڵە حەسۆ
ڕۆژیار خاڵە حەسۆ
بەنداۆچکەی ژاڵەی مەملەحە
پۆندی ژاڵەی مەملەحە لە گوندی ژاڵەی مەملەحە درووستکراوە، لە شارەدێی (سەنگاو) سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵی شاری سلێمانی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری سلێمانیەوە جێبەجێکراوە لە ساڵی (2014) بە گوژمەی (749,2
بەنداۆچکەی ژاڵەی مەملەحە
سەگدڵ
ناونیشانی پەڕتووک: سەگدڵ
ناوی نووسەر: میخاییڵ بوڵگاکەف
ناوی وەرگێڕ: کەیوان هەورامی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
سەگدڵ
ژیوەر حسێن
ناو: ژیوەر
ناوی باوک: حسێن
ساڵی لەدایکبوون: 2003
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
ژیوەر حسێن لە ساڵی 2003 لە گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە تەمەنی 4 ساڵیدا لە کازیوەی سەرا دەست
ژیوەر حسێن
تیپی مۆسیقای سەفینی شەقڵاوا لە ساڵی 1978دا
شوێن: شەقڵاوا
ڕۆژیان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1978
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە:
دانیشتووەکان: خۆشەوی محەمەد - ئۆکۆردیۆن، موئەید عەبدالمسیح - ئۆکۆردیۆن، ئامانج ئەسعەد - کەمانچ، وشیار یوسف - کەمانچ، فەرها
تیپی مۆسیقای سەفینی شەقڵاوا لە ساڵی 1978دا
فرەنسیس شێر
ناو: فرەنسیس
نازناو: فرەنسیس شێر
ناوی باوک: شێر
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-07-1929
ڕۆژی کۆچی دوایی:04-06-2023 شوێنی لەدایکبوون: شەقڵاوا
شوێنی کۆچی دوایی: شەقڵاوا
ژیاننامە
فرەنسیس شێر، قەشە و نووسەر و
فرەنسیس شێر
موعجیزەی بەیانیان
ناونیشانی پەڕتووک: موعجیزەی بەیانیان؛ 6 خوو، کە دەبنە هۆی گۆڕینی ژیانت بەر لە کاتژمێر 8ی بەیانی.
ناوی نووسەر: هال نێڵڕۆد
ناوی وەرگێڕ: سێبەر قەرەنی
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دە
موعجیزەی بەیانیان
وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان
ناونیشانی پەڕتووک: وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان
ناوی نووسەر: ئەحمەد ئەلعەتییە
ناوی وەرگێڕ: سەباح ئیسماعیل
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: دەزگای فام FAM
ساڵی چاپ: 2023
ژمار
وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان
پشتئاشان
ناونیشانی پەڕتووک: پشتئاشان
ناوی نووسەر: عامر حسێن
ناوی وەرگێڕ: ڕابەر ڕەشید
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام
ساڵی چاپ: 2023 [1]
پشتئاشان
چەند خانمێکی کوردی خێڵێ برۆکی یەریڤان، ساڵی 1890
شوێن: یەریڤان
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1890
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (چەند خانمێکی کوردی خێڵی برۆکی).
ناوی وێنەگر: نەزانراو [1]
چەند خانمێکی کوردی خێڵێ برۆکی یەریڤان، ساڵی 1890
خانمێکی کوردی جوولەکە، لە ساڵی 1950
شوێن: باشووری کوردستان
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1950
کەسایەتی ناو وێنەکە: (خانمێکی کوردی جوولەکە بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە)
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
خانمێکی کوردی جوولەکە، لە ساڵی 1950
زوبێر سوورچی
ناو: زوبێر
نازناو: زوبێر سوورچی
ڕۆژی کۆچی دوایی: 13-05-2023
شوێنی لەدایکبوون: ئاکرێ
شوێنی کۆچی دوایی: دهۆک
ژیاننامە
زوبێر سوورچی گۆرانیبێژی میللی دەڤەری بادینانی شارۆچکەی ئاکرێ بووە، ماوەی چەندی
زوبێر سوورچی
ڤانیا سالار
ناو: ڤانیا
ناوی باوک: سالار
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
پیشە: ئەکتەر
ژیاننامە
خانمە ئەکتەری بواری سینەما و دراما لە ساڵی 2021 وەک یەکەم فیلمی سینەمای (ئەزموون) بەشداری کردووە چەندی خەڵاتیان بەدەست
ڤانیا سالار
گەنجینەیەکی شاراوە مەلا ڕەئوفی خادم سووجادە
ناونیشانی پەڕتووک: گەنجینەیەکی شاراوە مەلا ڕەئوفی خادم سووجادە
ناوی نووسەر: ڕەهبەری سەید برایم
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
گەنجینەیەکی شاراوە مەلا ڕەئوفی خادم سووجادە
موحسین عەلیڕەزایی
ناو: موحسین
ناوی باوک: عەلیڕەزایی [1]
موحسین عەلیڕەزایی
مەحموود بابان
ناو: مەحموود
ناوی باوک: بابان
ژیاننامە
ڕۆژنامەنووسە، نووسەر و لێکۆڵەرە، ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی دەزگای میدیای ڕووداوە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری نەوت و گاز لە زانکۆی کوردستان هەولێر، هە
مەحموود بابان
بەرنامەو پێڕەوی نێو خۆی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران - کۆنگرەی 6
ناونیشانی پەڕتووک: بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
پەسنەدکراوی کۆنگرەی شەشەم
بڵاوکار: بەشی ئینتیشارات و تەبلیغاتی کۆمیتەی مەرکەزیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
ساڵ: سەرما
بەرنامەو پێڕەوی نێو خۆی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران - کۆنگرەی 6
زریان فاتیح قەرەداغی
ناو: زریان
ناوی باوک: فاتیح
زریان فاتیح قەرەداغی، نووسەرە خاوەنی چەندین وتار و نووسراوە لە بوارە جیاجیاکان لەنێو ماڵپەڕە کوردییەکان. [1]
زریان فاتیح قەرەداغی
ئامار
بابەت 455,754
وێنە 93,371
پەڕتووک PDF 16,715
فایلی پەیوەندیدار 77,433
ڤیدیۆ 829
میوانی ئامادە 22
ئەمڕۆ 10,197
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
ژیاننامە
ژیلا حسێنی
ژیاننامە
عوسمان عەزیز عەلاف
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
میر بەدرخان
کورتەباس
دڵۆپێک لە دەریای وشە وێرانک...
شەپۆل وەک خۆی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەپۆل وەک خۆی

شەپۆل وەک خۆی
(چەند وێستگەیەکی ژیانی مامۆستا محەممەدساڵح ئیبراهیمی)
نووسین و توێژینەوە: هۆمەر نۆریاویهۆمەر نۆریاوی
کلیلە وشە: شەپۆل، مەهاباد، تاران، گرشەی کوردستان،ڕادیۆ کوردیی تاران
کورت و پوخت:
یەکێک لە ڕوخسار و سیما هەرە دیارەکانی نێو ڕووبەری چاندیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بێ سێ و دوو مامۆستا محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆلە کە پتر لە 60 ساڵی تەمەنی لە پێناو ڕاژە و خزمەتکردن بە زمان و چاندی کوردی وەپشت سەر نا و بە درێژایی ئەم هەموو ساڵەیش، گەلێک بەرهەمی ڕەنگاڵەیی بە کتێبخانەی کوردی بەخشی. ئەم نووسینە دەیەوێت بە شێوازێکی جیاواز،ئاوڕێک لە وێستگە هەرە گرینگەکانی ژیانی شەپۆل بداتەوە و ڕۆشنایی بخاتە بەردەم ئەو توێژەرانەی گەرەکیانە لە داهاتوودا بکەوینە لێکۆڵینەوە لەسەر بەرهەم و هزر و ئەندێشەی ئەم مرۆ خاکەڕا و زانستوەرە کوردە.
دەستپێک:
هەر دوابەدوای ئۆغری یەکجارەکی و کۆچی دوایی مامۆستا محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆللێرە و لەوێ دەیان بابەت و نووسین لەسەر ئەم کەسایەتییە مەزنە چاپ و بڵاو بوونەوە. هەژانێک ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی گرتەوە. کەچی مخابن ژماری نووسین و بابەتەکان هەر لەسەر ئەم سیما ناوئاشنایەی کورد پێش مەرگی، بە قامکەکانی دەست دەژمێردرێن.
یەکێک لە نەریتە جوان و هەرە باشەکانی نێو کۆمەڵگە پێشکەوتوو و زیندووەکانی جیهان ئەوەیە کە مرۆی مەزن هێشتا بۆ خۆی لە ژیاندایە و ڕێزی لێ دەنرێت. بەختەوەرانە بۆ ساڵانێکیش دەچێت کە ئەم نەریتە شیاوە لای ئێمەی کوردیش جێی خۆی کردۆتەوە و ژماری کۆڕەکانی ڕێزنان تا دێت ڕووی لە فرەبوونە. ئەمە کەمترین و بچووکترین ئەرک و نیشانەی وەفا بەرانبەر بەو کەسایەتییانەی دەبێت کە ڕۆژگاری تەمەنیان بە گەل و نیشتمانەکەیان بەخشیوە. ئەم پێشەکی و چەند دێڕە، سەرەتایەک بوو بۆ نووسینێک لەسەر ئەو مرۆ نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرەی کە پێویستە نەوەی خوێندەوار و زانستگەیی ئێستامان ئاوڕی ڕاستینەی لێ بداتەوە و هەر یەکە و لەسەر لایەنێکی ژیانی بکەوێتە توێژینەوە.
وێستگەکانی ژیان
خوێنەری وشیار، لەسەر ژیاننامە و بەرهەمەکانی مامۆستا شەپۆل زۆر نووسراوە، بۆیە لێرەدا من نامەوێت دیسانەوە بە هەمان ئاراستەدا بچم و پاتەیان بکەمەوە. ئەگەر بمانەوێت ئاوڕێکی کورت لە ڕابردووی ئەم کەسایەتییە کوردە بدەینەوە،پێویستە بگەڕێینەوە بۆ سەردەمانێکی زوو. ئەو دەمەی لە حوجرە و خانەقاکانی مەهابادەوە لەسەر دەستی کەسایەتی هەرە ناسراوی کورد مەلا حسێن مەجدی ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت و بۆ ساڵانێک هەر لە خودی مەهاباددا وانەکانی ئایین و زانست فێری فێرخوازی کورد دەکات و هەر لەوێوە سەرچاوەی ڕاژە و خزمەت بە زمان و کولتووری کوردی دەبێت. دواتر بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندنەکەی،کوردستان بەجێ دەهێڵێت و ڕوو لە تاران دەکات. مێژووی ئەم پرسە دەگەڕێتەوە بۆ چلەکانی هەتاویی(شەستەکان). بە واتایەکی ڕاستتر، دەکرێت قۆناخەکانی ژیانی لە چەند وێستگەیەکدا تاوتوێ بکەین.
مامۆستا محەممەدساڵح ئیبراهیمی وەک لە سەرەتادا ئیشارەتی پێدرا، لە تافی گەنجێتیدا لە مەهاباد و مزگەوت و خانەقا و حوجرەکانی کوردستاندا خوێندنی دینیی دەست پێدەکات و دوای وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی، ڕوو لە گەورە شاری تاران دەکات. لێرەوە قۆناخێکی دی ژیانی دەست پێ دەکات کە ئەویش درێژەدان بە خوێندنەکەیەتی بەڵام ئەمجارەیان لە زانستگەی تاران دا و لە بواری زانستە دینییەکاندا مکوڕ دەبێت لەسەر بەردەوامیی خوێندنەکەی. پاش ئەم قۆناخە، ڕوو لە بواری وانەوتنەوە لە خوێندنگە و زانستگەکانی تاران دەنێت و بۆ ساڵانێکی زۆر،سەرچاوەی خزمەتی زانستی دەبێت و هەر بەم ساڵانەیش کۆمەڵە بەرهەمێکی هەمەڕەنگ بە کتێبخانەی کوردی دەبەخشێت.
لێرە بەدواوە مامۆستا شەپۆل ساڵانی غوربەت، وەک هەلێک بۆ خۆی دەقۆزێتەوە و هەرگیز دەستەوئەژنۆ دانانیشێت و بە قووڵبوونەوەی زانستیی و لێکۆڵینەوە، ژمارەیەک پەڕتووکی جێی سەرنج، بە سامانی چاندیی میللەتەکەی دەبەخشێت و گشت هەلێک بۆ ناساندنی زێتری سامانی چاندیی نەتەوەکەی بە خەڵکانی تر دەقۆزێتەوە.
یەکێک لەو بوارانەی ئەم کەسایەتییە کوردە کاری تێدا دەکات، بواری دینە کە لە ڕوانگەی ئایینەوە چاو لە زمان و چاندی نەتەوەکەی دەکات و لەسەر بنەمای ئایین، خزمەت بە زمان و کولتووری کوردی دەکات و چەندین کتێبی زەنگین دەخاتە نێو پەڕتووکخانەی کوردییەوە. هەر لەم ڕوانگەیەوە مامۆستا شەپۆل هەموو زانستی ئایینیی خۆی دەخاتە خزمەت زمانەکەی و ئەوەندە زمان و فەرهەنگی کوردی لا گرینگ دەبێت کە تەنانەت نوێژخوێندن و بانگدان بە کوردی لا ڕەوا دەبێت. مامۆستا شەپۆل بۆ خۆی زۆر جار لێرە و لەوێ ئیشارەتی بەم خاڵە داوە کە بۆیە دەستی بۆ وەرگێڕانی قورئان بۆ سەر زمانی کوردی بردووە هەتا لەو ڕێگەوە پێش بە سووتاندنی پەڕتووک و کتێب بە زمانی کوردی بگیردرێت و قورئان،ببێتە پاڵپشتێک بۆ ئەم زمانە و زێتریش گەشە و پەرە بستێنێت.
گرینگیی بوونی تەبایی و یەکڕیزی لە نێو کورددا یەکێکی تر لەو پرسانەیە کە لای مامۆستا شەپۆل بایەخی تایبەتی پێدراوە و هەمیشە یەک لە پەرۆش و خەمەکانی ئەم مرۆ گەلپەروەرە بووە. تاکی کوردی بە هەر هەموو ئایین و ئایینزا و زار و بنزارێکەوە بە یەک دید سەیر دەکرد و ئەوەی لای ئەم کەسایەتییە نازەنینە گەلپەروەرە گرینگ بوو، شوناس و ناسنامەی کوردی بوو نەک هیچی دیکە. ئەوانەی لە نزیکەوە ئاشنا بە شەپۆل بوونە، دەتوانن شایەت بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە بن.
وێستگەیەکی دی ژیانی ئەم کەسایەتییە زانستییە ڕووی لە بواری ڕۆژنامەگەریی و ڕاگەیاندنی کوردییە. مامۆستا شەپۆل هەر دوا بەدوای ئەوەی ڕوو لە تاران دەکات، لە دووی دروستکردنی پردێکی پێوەندی لە نێوان چالاکانی بوارە فەرهەنگیی و ئەدەبییەکان دەبێت و زۆر زوو ئەم پردەیش چێ دەبێت و لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆشنبیری ناسراوی کورد لە تاراندا بە کاری فەرهەنگییەوە سەرقاڵ دەبێت و دواتریش لەگەڵ بەشی کوردیی ڕادیۆدا دەکەوێتە هاوکاری و لە نزیکەوە سەری ڕادیۆ دەدات، جاروبار بەرنامە دەنووسێت و بۆ خۆی پێشکەشی دەکات و هەندێکجاریش وەک شارەزای پرسە کوردییەکان خاسما پرسە دینییەکان لە بەرنامەکانی ڕادیۆ و تێ ڤیی کوردییدا پشکدار دەبێت.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێرانیش،مامۆستا شەپۆل یەکەم کەس دەبێت کە دووی وەرگرتنی مۆڵەتی بڵاڤۆکێکی کوردی دەکەوێت و بە هەوڵ و تەقەلای شێلگیرانەی خۆی، 9 ژمارە لە بڵاڤۆکی گرشەی کوردستان لە چاپ دەدات و مێژوویەکی نوێ بۆ ڕۆژنامەگەریی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەنووسێتەوە. شەپۆل،هەر هەموو کار و ئەرکەکانی ئەم بڵاڤۆکە کوردییە بە هەوڵی تاکەکەسیی خۆی ڕادەپەڕێنێت و تەنانەت بۆ پێشگرتن بە وەستانی گرشەی کوردستان،ئۆتۆمبیلەکەی دەفرۆشێت.
ئەوەی ڕاستیی بێت مامۆستا شەپۆل کەسایەتییەکی فرەڕەهەند دێتە ئەژمار کە هەر ئەم پرسە جاری وایە سەرقاڵیی زێتری بۆ دروست دەکات و هەندێکجاریش ناهێڵێت لەسەر بوارێکی تایبەت چڕ ببێتەوە. ئەم ڕەهەندە لە ژیانی مامۆستا شەپۆل دەتوانین هەم بە شێوەی ئەرێنیی و هەمیش نەرێنیی تاوتوێ بکەین. ئەرێنی لەبەر ئەوەی مامۆستا تەنێ خۆی بە تاقە لقێکەوە نابەستێتەوە و لە کوێ بەرهەمێکی دەست بکەوێت و دەنگێکی کوردی بەرگوێ بکەوێت، دەستی بۆ دەبات و ڕووی تێدەکات و ئەوەی لە هەگبەیدایە، پێشکەشی دەکات. نەرێنییش لەم سۆنگەوە کە هەل و دەرفەتی قووڵبەوە لەسەر بوارێکی تایبەت لە مامۆستا دەستێنێت و ناهێڵێت وردتر ڕوو لە بوارێک بکات و بە شێوەی قووڵتر کاری لەسەر بکات.
لایەن و ڕەهەندێکی دیکەی ژیانی ئەم کەسایەتییە نەمرە، ڕووی لە گەورەیی ڕۆحەکەیەتی کە لە باری دەروونییەوە خاوەنی دڵ و دەروونێکی پاکژ و گەورە دەبێت. ماڵی ئەم کەسایەتییە کوردە بە درێژایی ژیان، مەکۆ و بنکە بۆ هەموو کوردێک دەبێت و ئەوەی کورد بێت و ڕوو لە تاران بنێت سەرەتا سۆراخی ماڵەکەی شەپۆل دەگرێت؛ هەر بۆیە ماڵەکەی لە ڕاستیدا دەوری بنکە و ناوەندێکی کوردی دەبینێت کە هەموو جۆرە توێژێکی کوردی ڕووی تێدەکات. کەم کەسایەتی کوردت لە هەر هەموو کوردستاندا پێ شک دێت کە دوور و نزیک ئاشنایەتی لەگەڵ شەپۆلدا نەبووبێت. ڕەنگە ئیشارەت پێدان و ڕیزکردنی ئەو ناوانە بۆ خۆی پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی جوایەز بێت. فرەڕەهەندبوونی ئەم کەسایەتییەیش هەر لێرەوە سەرچاوەی گرتبێت.
گرینگیی پرسی زمان و پەروەردە، یەکێکی تر لەو خاڵە هەرە سەرنجڕاکێشانەیە کە پێویستە لە جێی خۆیدا ئاوڕی لێ بدرێتەوە و هەڵوەستەی لەسەر بکرێت. شەپۆل سەرەڕای ئەم گشت سەرقاڵییە، هەرگیز لە منداڵەکانی غافڵ نابێت و بەختەوەرانە هەر کامە لە منداڵەکانی ئێستا لە بوارێکی کوردییدا دەور دەبینن و لە بوارێکەوە سەرچاوەی خزمەت بە میللەتەکەیانن. گرینگیی بارهێنانی منداڵ لەسەر بنەمای فەرهەنگی زەنگینی کوردی، هەمیشە پەرۆشێکی ئەم مرۆ ڕۆحپەپوولەیی بووە و بارهێنانی زارۆک لەسەر پەروەدەی کوردی گەلێک لا گرینگ بووە و مێژوویش ئەو شایەتییە دەدات کە ئەم ئەرکەی زۆر سەرکەوتووانە جێبەجێ کردووە و بەختەوەرانە منداڵەکانی تا سەر ئێسقان خاوەنی پەروەردەیەکی کوردانەن. لە ڕۆژگارێکدا کەم نەبوون ژماری ئەو کوردانەی هەرکە لە کوردستان دادەبڕان، بە خۆ و ماڵ و منداڵەوە پشتیان لە زمان و چاندی کوردی دەکرد و ئاخاوتن بە زمانی کوردییان پێ شەرم بوو،شەپۆل ڕاست بە پێچەوانەوە دەجووڵێتەوە و زمان ئەوەندە لای خودان سەنگ دەبێت کە منداڵەکانیشی بە هەمان ڕێچکەی باوکدا دەچن و هەرگیز مانەوە لە گەورە شارێکی وەک تاراندا نابێتە هۆکار بەرانبەر زمان و فەرهەنگی کوردی نامۆ بن.
بەشداریی و ئامادەبوون بۆ بەشی فرەی کۆڕ و جڤینە کوردییەکان،یەکێکی تر لەو خاڵە هەرە گرینگانەیە کە گەرەک ئیشارەتی پێ بدەین. مامۆستا شەپۆل بە درێژایی ڕۆژگاری ژیانی، چ تۆفیری نەدەکرد کۆڕ و کۆبوونە و جڤینە کوردییەکان لە کوێ بایەن،تیایاندا بەشدار دەبوو.
ئەنجام:
مامۆستا محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناودێر بە شەپۆل، ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا یەکێک لە سیما و ناوە هەرە دیارەکانی پانتایی ڕۆشنبیریی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە و لە هەر کوێ باس لە سەر کورد و زمان و فەرهەنگەکەی بووە، دەنگێکی بوێر بووە و لە ڕۆژگارێکدا زۆر کەسان لەبەر کوردبوون، خۆیان لێرە و لەوێ دەشاردەوە و هەرگیز باسی شوناس و ناسنامەی کوردیی خۆیان نەدەکرد، ئەم مرۆ خاکەڕا و خەمخۆرە هەمیشە بە شانازییەوە پەیڤ و قسەی دڵی خۆی دەهێنایە سەر زمان و بەردەوامیش داکۆکیی لە مافە ڕەواکانی نەتەوەکەی دەکرد و تا ئەو ساتەی ژیا، دەستبەرداری ئەم پرسە نەبوو. ئەوەی بە پەیڤێک خزمەتی زمان و چاندی کوردی کردبایە لای ئەم مرۆ نازەنینە خۆشەویست بوو و ڕێزی لێ دەنا و بەوپەڕیی سادەیی و ڕۆحسووکییەوە هەڵسوکەوتی لە تەکدا دەکرد.
مامۆستا شەپۆل بە درێژایی ساڵانی مانەوەی لە تاراندا بەردەوام بۆ بەرەو پێشەوەبردنی زمان و تۆرەی کوردی ڕۆڵی پێشەنگی بینیوە و یەک لەو کەسە هەرە دیارانەی نێو ئەم مەیدانە دێتە ئەژمار. هەر بۆیە ناوی شەپۆل لە خەیاڵدانی مرۆی کورددا ناوێکی دیار و هەرمان دەبێت.
شیاوی ئیشارەت پێدانە کە محەممەدساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل) ڕۆژی 4ی جۆزەردانی ساڵی 1312ی هەتاویی(1933)لە باژاڕی مەهاباد لە دایک دەبێت و ڕۆژی شەممە 5ی جۆزەردانی 2718(26ی مانگی مای 2018) لە نەخۆشخانەیەکی تاران کۆچی دوایی دەکات و دواتر تەرمەکەی دەگەڕێندرێتەوە کوردستان و شار و زێدەکەی و لە بەشی شاعیران و نووسەرانی گۆڕستانی مەهاباددا بە خاکی نیشتمانەکەی دەسپێردرێت.
ئەوەی خرایە بەر دیدەی تۆی خوێنەری کوردزمان، سووکە ئاوڕدانەوەیەک بوو لە چەند وێستگەیەکی ژیانی ئەم کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە و ڕۆچوونی زێتر بە هەر کامە لەو بوارانەی شەپۆل کاری تێدا کردوون، پێویستی بە لێکۆڵینەوەی چڕ و پڕتر هەیە و نووسەر هیواخوازە نەوەی چاوکراوەی نها و سبەی، ئاوڕی هەرەقەتی تر و زانستیی تر لەم مرۆ فرە ڕەهەندە بداتەوە.

ژێدەر و سەرچاوەکانی ئەم بابەتە لای دوو حەوتەنامەی لووتکە پارێزراون.[1]
ئەم بابەتە 4,072 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-07-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 02-07-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 02-07-2018 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,072 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.158 KB 02-07-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
ژیلا حسێنی
لە ڕۆژی 31ی مانگی خەرمانانی ساڵی 1343ی هەتاوی لە شاری سەقز لە بنەماڵەیەکی ئایینی سەربە شێخانی دۆزەغەرە لەدایکبووە، لەگەرمەی شۆڕشی گەلانی ئێراندا لە ساڵەکانی 57 بەدواوە بە تەمەنێکی کەمەوە زۆر زوو تێکەڵ بەدنیای ژیانی هاوبەشی ماڵ و منداڵ و ماڵداری ئەبێت کە سەرەڕای ئەوانەش بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبی و فەرهەنگییەکاندا دەوری بەرچاو ئەبینێت، بەتایبەت لە ئەنجوومەنەکانی شاری سنە و سەقز کە دواین چالاکی لە شاری سەقز بە وتارێکی ئەدەبی و توێژینەوە لە کۆنگرەی مەولەوی کوردا بەشداری چالاکانەی بوو.
هەرو
ژیلا حسێنی
عوسمان عەزیز عەلاف
ناو: عوسمان
ناوی باوک: عەزیز
ساڵی لەدایکبوون: 1944
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ڕۆژی کۆچی دوایی: 24-08-2017
ژیاننامە
مامۆستا عوسمان عەزیز عەلاف لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە. سەرەتای خوێندنی لە قوتابخانەی گۆیژەی سەرەتایی تەواوکردووە، قۆناغی ئامادەیی لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان خوێندووە. لەسەرەتای ساڵی شەستەکان لەگەڵ خانەوادەکەی لە شاری بەغدا نیشتەجێ دەبن. لە ساڵی 1962 عدادیە مەرکەزی بەغدا تەواو دەکات و ساڵی 1969 بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کولیەی ئاداب بەشی مێژوو بەدەست دەهێ
عوسمان عەزیز عەلاف
فرەنسیس شێر
ناو: فرەنسیس
نازناو: فرەنسیس شێر
ناوی باوک: شێر
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-07-1929
ڕۆژی کۆچی دوایی:04-06-2023 شوێنی لەدایکبوون: شەقڵاوا
شوێنی کۆچی دوایی: شەقڵاوا
ژیاننامە
فرەنسیس شێر، قەشە و نووسەر و شاعیر و کەسایەتی ڕیش سپی دیاری کریستانەکانی شەقڵاوا و کوردستان، لە ساڵی (1929) لە شارۆچکەی شەقڵاوا لە دایکبووە، لە تەمەنی (94) نەوەد و چوار ساڵیدا لە ڕێکەوتی (04-06-2023) دا لە شارۆچکەی شەقڵاوا کۆچی دوایی کرد.[1]
ساڵی لەدایکبوون: 1929
ساڵی کۆچی دوایی: 04-06-2023
فرەنسیس شێر
میر بەدرخان
ناو: بەدرخان
نازناو: میر بەدرخان - بەدرخان ئەودال
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1803
ساڵی کۆچی دوایی: 1869
شوێنی لەدایکبوون: بۆتان
شوێنی کۆچی دوایی: شام
ژیاننامە
بەدرخان ئەودال” یان بەدرخان بەگی کوڕی “عەبدوڵڵا بەگ”، لە ساڵی 1803 دا لە شاری جەزیرەی بۆتان سەر بە باکووری کوردستان لەدایکبووە. بەڵام سەبارەت بە ڕێککەوتی لە دایکبوونی، بۆچوونی جیاواز هەن. هەندێک لە مێژوونووسان دەڵێن “بەدرخان” لەنێوان ساڵانی 1803 هەتا 1806 لەدایک بووە. لە بنەماڵەی “عەزیزان” بوو. “شەرەفخان بەدلیسی” لە شەرەف
میر بەدرخان
دڵۆپێک لە دەریای وشە وێرانکراوەکانی زمانی کوردی
نووسینی: شێمحەمەدی باڵەک
ئەگەر ئەنفالی گەرمیان و شنگال و قوشتەپە و چەند ناوچەیێکی تری کوردستان پەیوەندییان بە چەند هۆز و ناوچەیێکی دیاریکراوەوە هەیە ئەوا ئەنفالی زمانی کوردیی پەیوەندیی بە سەرتاسەری کوردستان 60- 70 ملیۆن کوردەوە هەیە لە کوردستان و جیهاندا. سووکایەتی کردن بە زمان سووکایەتی کردنە بە ئاوڕوو و کەڕامەتی سەرلەبەری نەتەوەیێک و نیشتیمانەکەی.
ئەی هاوار ئەنجومەنی نائاساییش، نەتەوە یەکنەگرتوەکان، یەک خۆرەکان، مرۆڤ خۆرەکان، لە هاوارمان وەرن لەدەست ئەو نەمەچاتر و شەیاتینانە ڕزگارمانکەن و خ
دڵۆپێک لە دەریای وشە وێرانکراوەکانی زمانی کوردی
بابەتی نوێ
فایەق نامیق محەمەد - شێخ فایەق
ناو: فایەق
نازناو: شێخ فایەق
ناوی باوک: نامیق
ساڵی لەدایکبوون: 1943
شوێنی لەدایکبوون: کەرکووک
ژیاننامە
ڕاگەیاندکار، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریوس لە بەڕێوەبردن، بەڕێوەبەربووە لە فەرمانگەی ڕەگەزن
فایەق نامیق محەمەد - شێخ فایەق
مەکتووب بۆ ئەتاتورک
ناونیشانی پەڕتووک: مەکتووب بۆ ئەتاتورک
ناوی نووسەر: جەلادەت عالی بەدرخان
ناوی وەرگێڕ: محەمەد عزەدین
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی عوسمانی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام FAM
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی
مەکتووب بۆ ئەتاتورک
کورتەی ژیانم
ناونیشانی پەڕتووک: کورتەی ژیانم
ناوی نووسەر: ئەکرەم جەمیل پاشا
ناوی وەرگێڕ: محەمەد عزەدین
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام FAM
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
کورتەی ژیانم
میر بەدرخان - بەدرخان بەگی عەبدوڵڵا
ناو: بەدرخان
نازناو: میر بەدرخان - بەدرخان ئەودال
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1803
ساڵی کۆچی دوایی: 1869
شوێنی لەدایکبوون: بۆتان
شوێنی کۆچی دوایی: شام
ژیاننامە
بەدرخان ئەودال” یان بەد
میر بەدرخان - بەدرخان بەگی عەبدوڵڵا
گوڵی ئارتیشۆک
ناوی کارەکە: گوڵی ئارتیشۆک
ناوی هونەرمەند: ڕها موحسینی کرماشانی
قەبارە: cm50x65
تەکنیک: ئەکریلیک و بۆیەی زەیتی
ساڵی دروستکردن: 2017
[1]
گوڵی ئارتیشۆک
خێزانێکی شاری سلێمانی دوای بۆردومانی فڕۆکەکانی ئینگلیز، ساڵی 1924
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1924
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (خێزانێکی شاری سلێمانی دوای بۆردومانی دڕندانەی فڕۆکەکانی ئینگلیز)
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
خێزانێکی شاری سلێمانی دوای بۆردومانی فڕۆکەکانی ئینگلیز، ساڵی 1924
کەیهان محەمەد نەژاد
ناو: کەیهان
ناوی باوک: محەمەد نەژاد
کەیهان محەمەد نەژاد
ڕۆژیار خاڵە حەسۆ
ناو: ڕۆژیار
ناوی باوک: خاڵە حەسۆ
ڕۆژیار خاڵە حەسۆ
بەنداۆچکەی ژاڵەی مەملەحە
پۆندی ژاڵەی مەملەحە لە گوندی ژاڵەی مەملەحە درووستکراوە، لە شارەدێی (سەنگاو) سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵی شاری سلێمانی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری سلێمانیەوە جێبەجێکراوە لە ساڵی (2014) بە گوژمەی (749,2
بەنداۆچکەی ژاڵەی مەملەحە
سەگدڵ
ناونیشانی پەڕتووک: سەگدڵ
ناوی نووسەر: میخاییڵ بوڵگاکەف
ناوی وەرگێڕ: کەیوان هەورامی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
سەگدڵ
ژیوەر حسێن
ناو: ژیوەر
ناوی باوک: حسێن
ساڵی لەدایکبوون: 2003
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
ژیوەر حسێن لە ساڵی 2003 لە گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە تەمەنی 4 ساڵیدا لە کازیوەی سەرا دەست
ژیوەر حسێن
تیپی مۆسیقای سەفینی شەقڵاوا لە ساڵی 1978دا
شوێن: شەقڵاوا
ڕۆژیان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1978
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە:
دانیشتووەکان: خۆشەوی محەمەد - ئۆکۆردیۆن، موئەید عەبدالمسیح - ئۆکۆردیۆن، ئامانج ئەسعەد - کەمانچ، وشیار یوسف - کەمانچ، فەرها
تیپی مۆسیقای سەفینی شەقڵاوا لە ساڵی 1978دا
فرەنسیس شێر
ناو: فرەنسیس
نازناو: فرەنسیس شێر
ناوی باوک: شێر
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-07-1929
ڕۆژی کۆچی دوایی:04-06-2023 شوێنی لەدایکبوون: شەقڵاوا
شوێنی کۆچی دوایی: شەقڵاوا
ژیاننامە
فرەنسیس شێر، قەشە و نووسەر و
فرەنسیس شێر
موعجیزەی بەیانیان
ناونیشانی پەڕتووک: موعجیزەی بەیانیان؛ 6 خوو، کە دەبنە هۆی گۆڕینی ژیانت بەر لە کاتژمێر 8ی بەیانی.
ناوی نووسەر: هال نێڵڕۆد
ناوی وەرگێڕ: سێبەر قەرەنی
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دە
موعجیزەی بەیانیان
وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان
ناونیشانی پەڕتووک: وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان
ناوی نووسەر: ئەحمەد ئەلعەتییە
ناوی وەرگێڕ: سەباح ئیسماعیل
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: دەزگای فام FAM
ساڵی چاپ: 2023
ژمار
وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان
پشتئاشان
ناونیشانی پەڕتووک: پشتئاشان
ناوی نووسەر: عامر حسێن
ناوی وەرگێڕ: ڕابەر ڕەشید
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام
ساڵی چاپ: 2023 [1]
پشتئاشان
چەند خانمێکی کوردی خێڵێ برۆکی یەریڤان، ساڵی 1890
شوێن: یەریڤان
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1890
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (چەند خانمێکی کوردی خێڵی برۆکی).
ناوی وێنەگر: نەزانراو [1]
چەند خانمێکی کوردی خێڵێ برۆکی یەریڤان، ساڵی 1890
خانمێکی کوردی جوولەکە، لە ساڵی 1950
شوێن: باشووری کوردستان
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1950
کەسایەتی ناو وێنەکە: (خانمێکی کوردی جوولەکە بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە)
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
خانمێکی کوردی جوولەکە، لە ساڵی 1950
زوبێر سوورچی
ناو: زوبێر
نازناو: زوبێر سوورچی
ڕۆژی کۆچی دوایی: 13-05-2023
شوێنی لەدایکبوون: ئاکرێ
شوێنی کۆچی دوایی: دهۆک
ژیاننامە
زوبێر سوورچی گۆرانیبێژی میللی دەڤەری بادینانی شارۆچکەی ئاکرێ بووە، ماوەی چەندی
زوبێر سوورچی
ڤانیا سالار
ناو: ڤانیا
ناوی باوک: سالار
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
پیشە: ئەکتەر
ژیاننامە
خانمە ئەکتەری بواری سینەما و دراما لە ساڵی 2021 وەک یەکەم فیلمی سینەمای (ئەزموون) بەشداری کردووە چەندی خەڵاتیان بەدەست
ڤانیا سالار
گەنجینەیەکی شاراوە مەلا ڕەئوفی خادم سووجادە
ناونیشانی پەڕتووک: گەنجینەیەکی شاراوە مەلا ڕەئوفی خادم سووجادە
ناوی نووسەر: ڕەهبەری سەید برایم
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
گەنجینەیەکی شاراوە مەلا ڕەئوفی خادم سووجادە
موحسین عەلیڕەزایی
ناو: موحسین
ناوی باوک: عەلیڕەزایی [1]
موحسین عەلیڕەزایی
مەحموود بابان
ناو: مەحموود
ناوی باوک: بابان
ژیاننامە
ڕۆژنامەنووسە، نووسەر و لێکۆڵەرە، ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی دەزگای میدیای ڕووداوە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری نەوت و گاز لە زانکۆی کوردستان هەولێر، هە
مەحموود بابان
بەرنامەو پێڕەوی نێو خۆی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران - کۆنگرەی 6
ناونیشانی پەڕتووک: بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
پەسنەدکراوی کۆنگرەی شەشەم
بڵاوکار: بەشی ئینتیشارات و تەبلیغاتی کۆمیتەی مەرکەزیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
ساڵ: سەرما
بەرنامەو پێڕەوی نێو خۆی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران - کۆنگرەی 6
زریان فاتیح قەرەداغی
ناو: زریان
ناوی باوک: فاتیح
زریان فاتیح قەرەداغی، نووسەرە خاوەنی چەندین وتار و نووسراوە لە بوارە جیاجیاکان لەنێو ماڵپەڕە کوردییەکان. [1]
زریان فاتیح قەرەداغی
ئامار
بابەت 455,754
وێنە 93,371
پەڕتووک PDF 16,715
فایلی پەیوەندیدار 77,433
ڤیدیۆ 829
میوانی ئامادە 22
ئەمڕۆ 10,197
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.141 چرکە!