کۆمپانیای دانەغازی ئیماڕاتی ئاشکرایدەکات، لەماوەی 6 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 43 ملیۆن دۆلاریان لە بری فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان وەک شایستەی دارایی وەرگرتوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی کە 7ی تەمموزی 2018، بڵاویانکردۆتەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە، لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 43 ملیۆن و 750 هەزار دۆلاریان لەکۆمپانیا هاوبەشەکەیان پیریڵ پترۆلیۆم وەرگرتووە، لەبری فرۆشتنی نەوت و غازی سروشتی لەهەرێمی کوردستان.
ئاشکراشیکردوە، لەمانگی ڕابردوودا 7 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە ئەو بڕە پارەیەشی کە لەوماوەیەدا وەریانگرتووە ئەو بڕە پارانە ناگرێتەوە کە لە فرۆشتنی بەرهەمەکانیاندا وەریدەگرن.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆمپانیای ناوبراو، لەدوای ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای پیریڵ پترۆلیۆمی هاوبەشی دانەغاز کراوە، بۆ پاکتاوکردنی قەرزەکان فرۆشتنی غازی سروشتی، لە ئەمساڵدا بەپێی خشتەیەک و بەبێ دواکەوتن و لەکاتی خۆیدا شایستە داراییەکانیان وەرگرتووە، لەئێستاشدا هیچ شایستەیەکی دارایی کۆمپانیای پیریڵ پترۆلیۆمی هاوبەشیان لای حکومەتی هەرێم نەماوە.
کۆمپانیای دانەغاز، کۆمپانیایەکی ئیماراتیە کە بەیەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت لە بواری گازی سروشتیدا، لە مانگی دوانزەی ساڵی 2005 دامەزراوە.
کۆمپانیای پیریڵ پترۆلیۆم لەپێنج کۆمپانیای هاوبەش پێکدێت کە لەبواری نەوت و غازی هەرێمی کوردستان کاردەکەن و کۆمپانیای دانەغاز خاوەنی ڕێژەی 35%ی پشکەکانی کۆمپانیای پیریڵ پترۆلیۆمە.[1]
#09-07-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,382 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!