ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە#، لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە باشوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا، دوێنێ کاتژمێر 07:30 خولەکی سەرلەبەیانی لە گردی لێلکانی سەر بە دەڤەری برادۆستی باشوری کوردستان، بەقەناس چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا.
لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 8ی تەمووز لە کاتژمێر 03:30 خولەکەوە بۆ 04:00ی پاشنیوەڕۆ دۆڵی باز و گردی هەقاریی سەر بە مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و دوێنێش کاتژمێر 07:30 خولەکی ئێوارە ناوچەی شەرانی سەر بە دەڤەری گارە بۆردوومانکران.[1]
#10-07-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,331 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!