بەرپرسی کاروباری ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی لە پارێزگای #دهۆک# دەڵێت، هەرچەندە لە 51.6%ی کوردانی ئێزدی لەدەست #داعش# ڕزگارکراون، بەڵام لەو ژمارەیەی کە لەلای داعش ماون، زۆربەی ڕفێندراوەکان لە کچان و کوڕانی کوردی ئێزدی پێکهاتوون.
حوسێن قائیدی، بەرپرسی کاروباری ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی ڕاگەیاند، لە کۆی شەش هەزار و 417 کوردی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش، تاوەکو ئێستا تەنیا سێ هەزار و 312 کەسیان ئازادکراون و زیاتر لە سێ هەزار و 100 کەسیان لەدەستی داعشدا ماون، کە زۆرینەیان منداڵن بە هەردوو ڕەگەزەوە. هەنگاوەکانیشمان بۆ ڕزگارکردنیان بەردەوامە.
دوای کۆنترۆڵکردنی #موسڵ# لەلایەن داعشەوە، چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە لە #03-08-2014# هێرشیانکردە سەر #شنگال# و کۆنترۆڵیانکرد. لە ڕۆژی 13-10-2015 شنگال لایەن #پێشمەرگە#وە لە دەست داعش کۆنترۆڵکرایەوە.[1]
#11-07-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,745