هاوخەمیی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بۆ قوربانییانی رووداوەکەی سنە
📝 بەڵگەنامەکان
ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی و سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان
نیوەشەوی ڕۆژی چوارشەممە 20ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی مەدەنی و مسافیرانی
سنەسنەیی دەچوون بۆ شاری تاران، لە ئۆتووبانی مەولەوی شاری سنە تووشی ڕووداوێکی دڵتەزێن بوون. لەو ڕووداوە دەڵتەزێنەدا دەیان کەس لە ئاگری تەقینەوەی پێکدادانی تریلی هەڵگری ماددەی سووتەمەنی، لەگەڵ ئۆتووبووسێک و ماشینێکی مسافیرکەشی، گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی هەواڵە پشتڕاست نەکراوەکان و ڕاگەیاندنی هێندێک لە سەرچاوە سەربەخۆکان، ماشینی بارهەڵگری تریلی، هەڵگری نەوتی قاچاخ لە شاری
کەرکوککەرکوکی داگیرکراو و باشووری کوردستان بەرەو ئێران بووە، کە لە لایەن مامەڵچییەکان و تاڵانکەرانی دەوڵەتی و ناوچەیی جێبەجێ دەکرێن.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، وێڕای بەداخبوونی خۆی لەو ڕووداوە هەژێنەرە، ڕایدەگەیەنێت، وێڕای سەرەخۆشی لەگەڵ بنەماڵەی گیان لە دەستداوان و برینداربووانی ئەو ڕووداوە، سەرەخۆشی لە خەڵکی شاری سنە دەکات و سەرەڕای ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی لە کوردستان، هاوخەمیی خۆی لەگەڵ تازیەبارانی ئەو ڕووداوە لە کوردستان ڕادەگەیەنێت.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان
20ی پووشپەڕی 97
11-07-201811-07-2018