دابەزینی بەهای تمەن گرفت بۆ بازرگانانی ئێران و کوردستان دروست دەکات
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ،
زریان محەمەدزریان محەمەد
ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی
سلێمانیسلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار بازرگانانی سلێمانی زەرەرمەندی یەکەمن ئه و بازرگانانەی ئێرانیش کە قەرزداری بازرگاگانانی هەرێمن بەهۆی هەمان کێشەوە قەرزەکانیان نادەنەوە.
حەمید عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند بازرگانانی ئێران کاتێک کاڵاوشمەکیان لە بازرگانانی سلێمانی کڕیوە، بە دۆلار بووە و کە ئێرانییەکانیش لە بازاڕەکانی دەیفرۆشنەوە بە نەقد نییە، بەقەرزە، بۆ سێ مانگە و هەندێک جاریش بارزگانە ئێرانیەکان کاڵاکان بەقەرز لە بازرگانانی سلێمانی وەردەگرن و لە دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار گرفت بۆ هەردوولا دروست دەبێت.
حەمید عەبدوڵا رونیکردەوە، ئەو بازرگانە ئێرانییەی کە دۆلار قەرزاری بازرگانەکانی کوردستانە، سێ مانگ پێش ئێستا باری بردووە هەر دۆلارێک بەرامبەر 450 هەزار تمەن بووە، ئێستا یەک دۆلار بە 750 هەزار تمەنە ئەمەش وایکردووە، بازرگانە ئێرانییەکان نەتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە، چونکە بەرێژەی 50% بەهای تمەن دابەزیوە زیانی زۆر دەکات و پارەکەی خۆشی ناگرێتەوە.
ڕاشیگەیاند لەئێستادا بازرگانە ئێرانییەکان پارەیان نییە ئەو قەرزانە بدەنەوە و بازرگانە کوردەکانیش ئامادە نین بەنرخی ئەوکاتە تمەن وەرگرنەوە و باجەکەی بدەن.
بازرگانانی کورد بەدۆلار کاڵایان فرۆشتووە و بازرگانە ئێرانییەکانیش بەدۆلار کڕیویانە، بۆیە لەئێستادا پارەی بازرگانە ئێرانییەکان کەمبۆتەوە بەتمەن توانایان نییە دۆلار بە نرخی ئەو کات بکڕن کە هەر 100 دۆلارێک 450 هەزار تمەن بووە، بەڵام لەئێستادا بووە بە 750 هەزار تمەن
ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات هەر بازرگانێکی کورد پارەکەی بووبێت بەتمەن کە خۆی گۆڕیبێتی یان بە کاری بازرگانی بوبێت، ئەوە زیانی زۆری کردووە لەم کاتەدا.
[1]
11-07-201811-07-2018