کەنەکە لەسەر کۆنگرەی نەتەوەیی سمینارێکی بەڕێوەبرد
باکووری کوردستان
- یەکەی شارەوای سوپای تورکیای داگیرکەر لە دەورووبەری گوندی خرابە باڤا لە پارێزگای مێردین دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی کردووە. ئۆپراسیۆنەکە سنووری پالەتی لەو ناوچەیە گرتووەتەوە و جموجوڵی سەربازیش لە ناوچەکە زیادیکردووە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی زەکەریا بەکری کوڕی عەلی خەڵکی گوندی هەلەج سەر بە ناوچەی مەڕگەوەری شاری
ورمێورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.
[3]
- دادگای ئینقلابی شاری
سنەسنە، لەگەڵ ئازادکردنی
سەحەر کازمیسەحەر کازمی، ژنە چالاکی مەدەنیی بە دانانی بارمتە دژایەتی کرد و ناوبراو هەروەها لە گرتووخانەدا چارەنووسی ناڕوونە.
[3]
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سوپای پاسداران دەستی بە بردنی خاکی بەپیتی گوندی چەپەرئاوێی شاری
شنۆشنۆ کردووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: سپای پاسداران بە شێوەی نایاسایی دەستی بە بردنی خاکی بەپیتی ئەو گوندە کردووە و دەیفرۆشێت.
[3]
- شەش کەس لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری
سەقزسەقز بە ناوەکانی تاهیر قادرزادە، سلێمان عەبدی، سەید عەلی حوسێنی، ئەحمەد قادری، حەمید یەزدانی و خالید عەبدوڵلاهی بانگهێشتی ئیدارەی ئەماکن کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
[3]
باشووری کوردستان
- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارنەکان و راپرسی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند.
[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ قسەوباس لە سەردۆخی کوردستان و چارەسەری کێشەی کورد بە بەشداری ژمارەیەک سیاسەتمەدار و رۆشنبیر لە هەرچوار پارچەی کوردستان لە ساڵۆنی هۆتیل جوتیاری
دهۆکدهۆک کۆبونەوەیەک بەڕێوە چوو.
[2] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا