تۆپبارانەکەی ئێران زیانی گیانیی و ماڵیی لێكەوتەوە
باکووری کوردستان
- بەرپرسی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (
هەپەگەهەپەگە) رایدەگەیەنێت کە سوپای تورکیا لە
شرناخشرناخی باکوری کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دژی گەریلاکانمان دەستپێکردووە.
[1]
- تەرمی گەریلا محەمەد یاکشر لە گۆڕستانی یەنی کۆی
ئامەدئامەد بەخاک سپێردرا. پەرلەمانتارانی
هەدەپەهەدەپەی ئامەد، رەمزییە تۆسون و موسا فاریس ئۆگلاری و بەرێوەبەرانی هەدەپە و بەدەپە و خزم و کەسوکاری شەهید، بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی بوون.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- فەرماندهی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حدکا لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی ئەو حیزبە گیان لە دەستدانی دوو پێشەرگەی کوردستانی بە ناوەکانی
ڕەحیم ڕۆستەم داستانڕەحیم ڕۆستەم داستان خەڵکی شاری
مەهابادمەهاباد و
ئیدریس دەرویشیئیدریس دەرویشی خەڵکی شاری
پیرانشارپیرانشار لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانەوە پشتڕاست کردەوە.
[4]
-
سۆران پارسامێهرسۆران پارسامێهر، چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنە خەڵکییەکانی ژینگەپارێزیی وڵاتی
بۆکانبۆکان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا.
[4]
باشووری کوردستان
- لە ئەنجامی تۆپبارانی ئێران بۆ سەر گوندەکانی
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران، هاووڵاتییەک بریندار بوو، هاوکات زیانی ماڵیش بەر مەڕدارەکان کەوتووە و ئاگریش لە ناوچەکە کەوتوەتەوە.
[1]
- مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و، پرۆژەیەکی هاوبەشی نیشتمانی ئامادە دەکەن و بەیەک شاندی هاوبەش دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق.
[2]
- ژمارەیەک شوفێری بارهەڵگر کە لە سنورەکانەوە کاری هاوردەکردنی کەلوپەل دەکەن لە دژی زیادکردنی نرخی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و رێگای نێوان
هەولێرهەولێر -
موسڵموسڵیان داخست.
[1]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشاندا بە پێدانی ئه و هاوکارییانەی کە ئەمریکا بۆ پڕچەککردنی دوو لیوای
پێشمەرگەپێشمەرگە دەینرێت و بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکەش دەڵێت هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ دوو لیواکە له و قەرزانە دەبێت کە ئەمریکا بە عێراقی دەدات.
[1]
- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی
داعشداعش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند هێزە ئەمنیيەکانی عێراق لەوانەش پیشمەرگە، رۆژی 16ی تەمموز زنجیرەیەک ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی رێکخراویان ئەنجامدا بۆ لەناوبردنی داعش لە عێراق. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەپشتیوانی هاوپەیمانان سەرکەوتووانە پێگەیەکی ئارامی داعشیان لە ناوچەی چیای
مەخموورمەخموور پاککردەوە.
[1]
- مەلا رێبین بەڕێوەبەری کەناڵی دیموکراسی بە چەقۆ بریندارکرا.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات، بەهۆی بەرپرسیارێتیی ئەمریکا بەرامبەر گەڕانەوەی ئابڵۆقەکان بۆ سەر ئێران، حکومەتی تاران لە دادگای نێودەوڵەتیی لاهای سکاڵای لە دژی ئەمریکا تۆمار کردووە.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان