مامەڵەی بازرگانی ئێران و هەرێم بەرێژەی 27% کەمیکردوە
📊 Anket ve istatistik
دواڕۆژ، زریان محەمەد
نوێنەری بازرگانانی
گەرمیانگەرمیان ئاشکرای دەکات، مامەڵەی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە سنوری
کرماشانکرماشان بەرێژەی 27% کەمیکردووە.
ئەحمەد
کەلارکەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی
سلێمانیسلێمانی و نوێنەری بازرگانانی کەلار بە دواڕۆژی وت وەزارەتی دەرەوەی ئێران نوسراوێکیان ئاڕاستەی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی ئێران کردووە، لەناویدا، داوای لە ژووری بازرگانی کرماشان کراوە، بۆ ناردنی ئاماری قەبارەی هەناردەی کاڵاو شمەک و جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵ.
وتیشی بەپێی وەڵامی ژووری بازرگانی کرماشان و بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سەرسنورەکانی ئێران، کە بەدواداچونیان کردووە، دەرکەوتووە کە بازرگانیکردن ناردنە دەرەوەی کاڵاکانیان بەراورد بەسێ مانگی پار ساڵیان بەرێژەی 27% کەمیکردووە.
لەبارەی هۆکاری کەمبوونی مامەڵەی بازرگانی ڕاپۆرتەکەی ژووری بازرگانی کرماشان دەڵێت مەسەلەی حەواڵەکردنی پارەیە، کە بازرگانەکان ناتوانن بەئاسانی پارە حەواڵە بکەن چونکە باج دەچێتە سەر پارەکە، بەمەش کاری بازرگانی بەرەو کەمبوونەوە ڕۆشتووە.
[1]
18-07-201818-07-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!