图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,459
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,492
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ناوەڕۆکی سەردانەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەغدا
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناوەڕۆکی سەردانەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەغدا
库尔德文件

ناوەڕۆکی سەردانەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەغدا
库尔德文件

#وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی عێراق، دوای گفتوگۆیەکی چڕ و، تاوتوێکردنی سەرجەم بابەتە هاوبەشەکان، نەخشەڕێگەی کاری داهاتویان داڕشت.
دەستپێکی کارەکان
له و چوارچێوەیەدا و، لە دوەم ڕۆژی سەردانی وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی (18/7/2018) لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا-ی عێراقی، کۆبونەوەیەکی هاوبەش بەسەرپەرشتی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ئێراق لە نێوان هەردو وەزارەت بەڕێوەچو.
نەخشەی تەواوکردنی ڕێگەی زانستی دانرا‌
لە سەرەتای ئه و کۆبونەوەیەدا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی دوای بەخێرهێنانی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، وەفدی میوان وتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی میژوییە، چونکە پێکەوە سەرپەرشتی پەرەپێدانی خوێندنی باڵا لە سەرانسەری عێراق دەکەین، وتیشی ئیمە پێشتر سەردانی هەرێمی کوردستانمان کرد و، نەخشە ڕێی پێکەوە کارکردنمان داڕشت، بۆیە بۆچونی هاوبەشمان هەیە، بەڵام بەهۆی ئه و بارودۆخ و گرفتانەی هاتنە پێش نەمانتوانی وەک پێویست ئه و کارانە بکەین، کە پێویست بو بیکەین، بۆیە ئەمڕۆ نەخشەی تەواوکردنی ئه و ڕێگەیە دادەنێین و، بەهیواین لە ئەنجامی گفتوگۆکانماندا بتوانین بگەینە ئەنجامی هاوبەشی باش و ڕێکەوتنامەیەکی لێکگەیشتن ئیمزا بکەین، وتیشی ئه و ڕێکەوتنامەیە تەنها چوارچێوەی کارەکانمان دادەنێ، بەڵام کارەکانمان لە پراکتیکدا زۆر له و ڕێککەوتنامەیە فراوانتر دەبێ.
دەبێ زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کارکردنی لۆکاڵی و ناوچەیی خۆیان دەرباز بکەن
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی سوپاسی ئه و پێشوازییەی کرد، جەختی لە وتەکانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی عێراقی کردە و وتی: پەیوەندییەکانمان‌ لەوکاتەوە دەستپێکرد کە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی لەسەر بانگهێشتی ئێمە ‌سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و، پێکەوە گفتوگۆکمان کرد و ئاڵوگۆری بیڕورامان کرد بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن بەشێوەیەک زانکۆکان لە چوارچێوەی کارکردنی لۆکاڵی و هەرێمایەتیەکان دەربچن و، خۆیان بگەێننە‌‌‌ ئاستی نێودەوڵەتی، د.یوسف گۆران ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەم سەردانەی ئەمڕۆمان بۆ تەواوکردنی ئه و کارەیە کە لە هەرێمی کوردستان بەردی بناخەکەیمان دانا، چونکە دەمانەوێ پێکەوە‌ پڕۆسەی خوێندن لە عێراق و هەرێمی کوردستان پەرەپێبدەین، هەروەک جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، کە لە دەستوردا بەڕونی ئاماژە بەداڕشتنی سیاسەتی خوێندنی باڵا لە عێراق کراوە، کە دەبێ بەهاوبەشی کاری لەسەر بکرێ‌، هەروەک نەخشەڕێی سەرجەم کارەکانی دیاریکردوە، کە دەبێ چۆن‌ کاربکەین، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕونکردنەوە لەبەر ڕۆشنایی ماددە دەستورییەکانی عێراق و، ئه و ڕێکەوتنامەی پێشتر ئێمزامان کرد، ئەمڕۆش بۆ قوڵبونەوەی زیاتر و، فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان و کارکردنی دامەزراوەکانمان پێکەوە ڕێککەوتنامەیەکی لێکگەیشتن ئیمزا دەکەین، بەهیواین بەهۆی ئه و ڕێکەوتنامەیە بەرچاوی هەموان باشتر ڕون بێ بۆ کارکردنی پێکەوەیی لە نێوان زانکۆ و دامەزراوە جیاکان، ئەوەش زۆرینەی بەئاڵوگۆڕی ستافی زانستی و خوێندکاران و، ئەنجامدانی کۆنفرانسی هاوبەش لە بوارە جیاکان و، توێژینەوەی هاوبەش و، چەندین بابەتی دیکەی هاوبەش و ستراتیژی، ‌هیواشی خواست ئەمڕۆ‌ ڕۆژێکی مێژوی بێ بۆ پرۆسەی خوێندن و سەرجەم بوارەکانی دیکه لە عێراق و هەرێمی کوردستان‌.
زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کێشەی دانپیانانیان نەما
لە تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکەدا، کە تایبەت بو بەدانپیانان بە ژمارەیەک لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان، دوای گفتوگۆیەکی زۆر بەخستنەڕوی مافی دەستوری هەرێمی کوردستان لەلایەن د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەفدی یاوەری، لە ئەنجامدا د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: بەبێ ئەوەی هیچ لێژنەیەکمان سەردانی ئه و زانکۆیان بکات، ڕاستەوخۆ دانیانپیدا دەنێن و، هاوشێوەی زانکۆکانی دیکە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین، بەوەش زانکۆکانی (#زاخۆ#، #سۆران#، #گەرمیان#، ڕاپەڕین، #هەڵەبجە#، زانکۆی کوردستان/#هەولێر# و بۆردی پزیشکی) کێشەی دانپیانیان لە عێراقدا نامێنێ، لە بەرامبەردا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دان بەزانکۆ تایبەتەکانی عێراقی لە ناوچە دابڕیندراوەکانی هەرێمی کوردستان دەنێ.
ئاڵوگۆڕی خوێندکاران دەکرێ
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، بڕیاردرا ساڵانە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ژمارەیەک کورسی خوێندن بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی عێراق دابینبکرێ، لەهەمان کاتدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، ساڵانە ژمارەیەک کورسی خوێندن لەهەمان‌ ئاستی بەکالۆریۆس بۆ خوێندکارانی عێراقی لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان تەرخان بکرێ.
داشکاندنی لە کرێی خوێندنی سیستمی پارالێڵ کرا
هەر له و کۆبونەوە هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بەداشکاندنی (30%) لە کرێی خوێندن بۆ ئه و خوێندکارانەی بەسیستمی پارالێل لە زانکۆ حکومیەکان لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان دەخوێنن.
راستەوخۆ ڕاستاندن بۆ بڕوانامەی دەرچوان‌ دەکرێ
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبونەوەکەدا و، لە پێناو باشتر و پەلەکردن لە ڕایکردنی کاروباری هاوڵاتیان بەتایبەت لە ڕاستاندنی بڕوانامەکان، کۆبونەوەکە دوای تاوتوێکردنی سەرجەم لایەنەکان، لە ئەنجامدا بڕیاردرا، هەردو وەزارەت ڕاستەوخۆ ڕاستاندن بۆ سەرجەم ئه و بڕوانامانە بکەن، کە دەرچوان پێویستیان پێیان هەیە، بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنی دیکە.
سکۆلەرشیپ و بابەتی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە باڵیۆزخانەکانی عێراق
هەر لەوکۆبونەوەیەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئه و سکۆلەرشیپانە کرا، کە لەلایەن وڵاتانەوە پێشکەش به عێراق دەکرێ و، هەرێمی کوردستانی لێبیبەش دەکرێ، هەروەک گفتوگۆ لەسەر نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە نوێنەرایەتی ڕۆشنبیری لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتان کرا، له و چوارچێوەیەشدا دوای ڕونکردنەوە و گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر ئه و بابەتە، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی پیشاندا بۆ دامەزراندنی نوێنەرایەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە نوێنەرایەتی ڕۆشنبیری لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتان. سەبارەت به و سکۆلەرشیپانەی لەلایەن وڵاتانەوە ڕاستەوخۆ پێشکەش بە عێراق دەکرێ، کۆبونەوەکە جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە خوێندکاران لەسەرانسەری عێراق بەهەرێمی کوردستان وەک یەک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێ و، خوێندکارانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق لە کاتی ڕاگەیاندنی هەر سکۆلەرشیپێک لەسەر وێبسایتی وەزارەتەکەیان ڕاستەوخۆ دەتوانن فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری پڕبکەنەوە، لەهەمان کاتدا کۆبونەوەکە بریاریدا لە ناردنە دەرەوەی خوێندکاران لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی هەرێمی کورستانیشی لی ئاگادار بکەنەوە.
پێشخستنی خوێندنی کوردی لە عێراق
لە پێناو پەرەپێدان بەبەشەکانی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆکانی عێراق و، بایەخدان بەزمانی کوردی، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەپێشکەشکردنی (5) کورسی خوێندنی ماستەر و (2) کورسی خوێندنی دکتۆرا بەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بۆ بەشەکانی زمانی کوردی.
ئەنجومەنی متمانەپێدان دادەمەزرێ
هەر له و کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا بەپێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنێکی تایبەت بەدڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین بەسەرپەرشتی هەردوو دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی لە حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.
تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی دیکە هاوبەش
لە بەشی کۆتایی کۆبونەوەکەشدا، گفتوگۆ لەسەر بابەتێکی دیکەی هاوبەش لە نێوان هەردو وەزارەت کرا و، لە کۆتایشدا بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.
رێککەوتنامەیەکی لێکگەیشتن ئیمزا کرا
دوا بەدوای کۆبونەوەکەش، ڕێککەوتنامەیەکی لێکگەیشتن لە نێوان د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق ئیمزا کرا، ئه و ڕێککەوتنامەیە، ‌کە چەندین تەوەری گرنگی لەخۆگرتوه بۆ ماوەی چوار ساڵ کاردەبێ تایبەتە بە بوارەکانی (ئەکادیمی و زانستی، توێژینەوە و مەشقکردن، ڕۆشنبیری و پەرەپێدان) لە (6) ماددەدا سەرجەم ئه و بڕگە و تەوەر و بابەتانە یەکلایکراوەتەوە، کە لە نێوان هەردولادا بەهەڵپەسێردراوی مابوەوە، هەربۆیە بەهۆی ئه و ڕێککەوتنەوە زۆرینەی کێشەکانی نێوان هەردولا چارەسەرکرا و، هەروەک بنەماکانی نەخشەڕێی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و، چۆنیەتی کارکردنی داهاتوش داڕێژرا.
ئەمڕۆ بوە ڕۆژێکی مێژوی
دوابەدوای ئیمزاکردنی ڕێکەوتنامەکەش، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەیی هاوبەشدا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق ڕونکردنەوەی زیاتریان بەمیدیاکاران و ڕۆژنامەنوساندا، بۆ ئەوەش لەسەرەتادا د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بۆ عێراقییەکان ڕۆژێکی مێژوییە، چونکە ئەم ڕێککەوتنامەیە دەرگایەکی فراوانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دامەزراوە زانستیەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە، چونکە بەهۆی ئه و ڕێککەوتنامەیە بایەخدان بەپەرەپێدان و ڕاهێنانی توانای گەنجانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، لەهەمان کاتدا لێژنە هونەرییەکانمان دەست بەکارەکانیانی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی هەمو کارەکان بکەونە سەر ڕێگەی خۆیان.
زانکۆکان دەبێ ئاستی زانستیان زیاتر پێشبخەن
هەر له و کۆنگرە ڕۆژنامەیەدا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی چڕ و پر دەسکەوتی زانستیمان کرد، بەرئەنجامی گفتوگۆکانمان ئەم‌ ڕێککەوتنامەیەیە، بێگومان بەهۆیەوە ئاستی پەیوەندییەکانمان لە بواری خوێندنی باڵا و کاری پێکەوەیی فراوانتر دەکات، چونکە بۆچونی هاوبەشمان بۆ کارکردن لە زۆربەی سێکتەرەکانی خوێندنی باڵا هەیە، چونکە ئێمە دەمانەوێ خوێندکار کە زانکۆ تەواو دەکات بتوانێ کار بکات و، دەرفەتی کاریش بۆ خەڵکی دیکە بڕخسێنێت، لەهەمان کاتدا دەمانەوێ زانکۆکانمان بەشێوەیەک ئاستی زانستیان پێشبکەوێ تا بگەنە ئاستی زانکۆ پێشکەوتوەکانی جیهان، چونکە زانکۆکانمان زانکۆی ڕەسەن و خاوەن مێژویەکی دەوڵەمەندی مەعریفین. ‌
وێستگەیەکی دیکەی سەردانەکەی وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا
لە وێستگەیەکی دیکەی سەردانەکەیاندا بۆ شاری بەغداد، وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی د.یوسف گۆران، کۆلێژی ئەسرائی زانکۆیی بەسەرکردەوە، له و بەسەرکردنەوەیەدا، کە لەلایەن د.عبدالرزاق ماجدی ڕاگری کۆلێژەکە و ستافەکەی پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وتەیەکیدا دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەبردنی کۆلێژە زان#کۆیە#کە کرد و، هیوای خواست پەرە بەپەیوەندییەکانیان لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بدەن، هەروەک خۆشحاڵی خۆشیی پیشاندا بەئاستی پێشکەوتویی زانکۆکە بەتایبەت لە دابینکردنی پێداویستیەکانی خوێندن و دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ خوێندکاران و، دروستکردنی تاقیگەی پێشکەوتو، لەبەرامبەردا، د.عبدالرزاق ماجدی ڕاگری کۆلێژەکە دوای بەخێرهێنانی د.یوسف گۆران و ئەندامانی وەفدی وەزارەت، هیوای خواست ئه و سەردانە ئەنجامی ئەرێنی لێبکەوێتەوە بۆ خزمەتکردن بە پڕۆسەی خوێندن لەسەرانسەری عێراق، لە کۆتایشدا لەلایەن د.عبدالرزاق ماجدی ڕاگری کۆلێژی ئەسرائی زانکۆیی لۆگۆیی کۆلێژەکەیانی پێشکەش بە د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و، ئەندامانی وەفدەکە کرد، هەروەک لەلایەن ئەندامانی وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی هەرێمی کوردستان چەند دیارییەک پێشکەش بە ڕاگری کۆلێژی ئەسرائی زانکۆیی کرا.
کۆتایی سەردانەکە
بەوەش وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرۆکایەتی د.یوسف گۆران کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ دیدار و کۆبونەوەکانی هێنا و گەڕانەوە هەرێمی کوردستان، بەگەیشتنەوەشیان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران ناوەڕۆکی سەردانەکەیان بۆ بەغداد و ئاکامەکەی باسکرد و، وەڵامی پەیامنێرانی دایەوە.
#18-07-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,863
HashTag
来源
挂钩项目: 2
日期与活动
的地方
Publication date: 18-07-2018 (6 年份的)
Document Source: No specified T4 473
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 95%
95%
添加( هاوڕێ باخەوان 19-07-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on22-07-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):22-07-2018
URL
此产品已被浏览2,863
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,459
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,492
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!