پرۆژەی رێگای هەولێر - دهۆک تەواودەکرێت
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
پارێزگاری
هەولێرهەولێر رایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستدەکرێتەوە بە پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای هەولێر-
دهۆکدهۆک، دەڵێت چەند کۆمپانیایەک بە دوو قۆناغ پڕۆژەکە تەواو دەکەن.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند، حکومەتی هەرێم پێشتر لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک رێککەوتبوو ڕێگەی سەرەکی هەولێر- دهۆک بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی قیرتاو بکەن، بەڵام لەبەر هاتنی
داعشداعش و قەیرانی دارایی پڕۆژەکە سستی تێکەوت.
پارێزگاری هەولێر وتیشی، پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگای هەولێر- دهۆک بەردەوام بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە بە قەرز جێبەجێ دەکرێت تا ئێستا نەتواندراوە پەلە لە دروستکردنی بکرێت، بەڵام حکومەت لەگەڵ کۆمپانیاکان کۆبوونەوەی کردووە و پێیگوتوون لە داهاتوویەکی نزیکدا بە جدی کار لەسەر پڕۆژەکە بکەن، بۆیە هەندێ ڕێکاری پێویستە بۆ ئەوەی تەواوی پڕۆژەکە بکەوێتە کار.
رێگای نێوان هەولێر- دهۆک درێژی 165 کیلۆمەتر درێژه و و بەتەواوکردنی پڕۆژەکەش رێگاکە نزیکەی 20 کم- کورت دەبێتەوه و بە پێی دیزینی پڕۆژەکەش رێگاکە بە شێوەی ستانداردی جیهان دروستدەکرێت و دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بە هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆک دەبەستێتەوە.
لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێم بڕیاردرا سەرجەم رێگای نێوان پارێزگاکان بە دووساید بکرێن، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی نەتواندرا پڕۆژەکان لە کاتی خۆییدا تەواو بکرێن.
[1]
22-07-201822-07-2018