📊 بابەت 374,153 | وێنە 58,973 | پەڕتووک PDF 10,980 | فایلی پەیوەندیدار 42,479 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,595
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 بەیاننامەی پشتیوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی شارەکانی باشووری عێراق | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەیاننامەی پشتیوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی شار
📝 بەڵگەنامەکان


پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی جەماوەری نارازی عێراق دەکەین‌!
ماوەی چەند رۆژێکە خەڵکی شارەکانی باشوری عێراق، دژی بێکاری و هەژاری و برسیەتی و بێکارەبایی و نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوەو کەمی خزمەتگوزاریە گشتیەکان، خۆپیشاندانی بەرفراوانیان بەرێخستوە. خۆپیشاندانەکان سەرەتا لە شاری بەسرەوەو دەستی پێکردو دواتر شارەکانی دیکەی گرتەوە.
ئەم خۆپیشاندانە درێژەی هەمان ئەو نارەزایەتیەیە کە خەڵکی عێراق بەشێوەی بایکۆتی فراوان دژی دەسەڵات و سیاسەتی دژی خەڵکی و بەرژەوەندخوازانەی ئەم حزبە ئیسلامی و تائیفی و ناسیۆنالیستە میلیشیاییانە نیشانی دا. خۆپیشاندەران، لەپاڵ بەرزکردنەوەی داواکاریەکاندا، هێرشیان کردە سەر بنکەو بارەگای حزبە ئیسلامیە دەسەڵاتدارەکان و بارەگای چەند حزب و هەروەها وێنەی چەندین سەرکردەو رەمزی ئیسلامی سیاسی شێعەیان سوتاند. شەپۆلی توڕەیی خەڵک بەجۆرێکە، کە دەسەڵاتدارانی عێراق ناتوانن نادیدەی بگرن و عەبادی خۆی گەشتەکەی لە برۆکسل ی پایتەختی بەلجیکاوە کۆتایی پێهێناو گەڕایەوە بۆ عێراق و سەردانی بەسرەی کرد. لەپاڵ دانی چەند بەڵێنی درۆ بۆ دابینکردن و باشکردنی خزمەتگوزاریەکان و ئاوو کارەباو رەخساندنی (10هەزار) هەلی کار بۆ خەڵکی بەسرە، لەهەمانکاتدا دەسەڵاتدارانی ئیسلامی میلیشیایی عێراق کەوتنە هەڕەشەی سەرکوتکردن لە خۆپیشاندەران و چەندین خۆپیشاندەران بە فیشەکی هێزە ئەمنی و میلیشیاییەکان کوژراوو بریندرا کراون.
توڕەیی و ناڕەزایەتی خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان و دژی بێکاری و هەژاریە. دژی دەسەڵاتێکە کە لەلایەن کۆمەڵێک مافیای ئیسلامی و سەرۆک عەشیرەتی نزیک لەو حزبانەوە بەڕێوەدەبرێت و سامانی خەیاڵیان بۆ خۆیان کۆکردۆتەوەو خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و کەمدەرامەتیش لە گەرمای هاوینی زیاتر لە(50) پلەی سەدی بێبەشن لە کارەباو ئاوی خواردنەوە، بێبەشن لە هەلی کارو فرسەتی ژیانێکی شکۆمەند، لەکاتێکدا لە ووڵاتیکدا دەژین خاوەنی دوەمین یەدەکی نەوتی دنیایە! ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانە رەوایەو مایەی پشتیوانی ئێمەو سەرجەم خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و دنیاشە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی شارەکانی عێراق دەردەبڕێت. هاوکات هەموو پیلان و هەوڵێکی حکومەتی عێراق بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و کپکردنەوەی ناڕەزایەتیەکان سەرکۆنە و مەحکوم دەکات. حکومەتی عێراق دەبێ دەستبەجێ و بەکردەوە دەستبداتە جێبەجێکردنی داواکاریەکانی جەماوەر و دەست لەهەرجۆرە چاوسورکردنەوەو سەرکوتکردنێک هەڵگرێت. هاوکات بانگەوازی جەماوەری ناڕازی و خۆپیشاندەران دەکەین کە رێگا نەدەن هەندێ لایەنی سیاسی بۆرژوازی هەلپەرست کە دەیانەوێ خۆیان وەکو بەرگریکارو پشتیوانی خۆپیشاندەران نیشان بدەن، خەبات و قوربانیەکانی ئەوان بەلاڕێدا بەرن و بیکەنە کەرەستەی ململانێی قێزەون و کۆنەپەرستانەی نێوان خۆیان لەپێناو شکاندنی نەیارەکانیان و بەدەستهێنانی ئیمتیازاتی سیاسی لە دەسەڵات و حکومەتی عێراقدا، کە هەر ئێستا کێشەیان هەیە لەسەر پێکهێنانی! هیچکام لەم هێزە بۆرژوازیە ئیسلامی و ناسیۆنالیستیانەی عێراق کە هەریەکەیان باڵیان بەدەست هێزو دەوڵەتێکی ئیمپریالیستی و کۆنەپەسرتی ناوچەکەوەیە، بەرگریکارو پشتیوانی ئێوە نین. هەروەها پشتیوانی و هاوکاری خۆی بۆ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق رادەگەیەنێ لە هەوڵ و تێکۆشانیدا بۆ رێکخستن و ئاراستەکردنی خەبات و ناڕەزایەتی جەماوەری کرێکارو بێبەشی عێراق بە ئاقاری جیاکردنەوەی ریزی سەربەخۆی چینایەتیان لە هێزە کۆنەپەرستە بۆرژواییەکان و دەستبردن بۆ دروستکردنی کۆمیتەو ئەنجومە شۆرشگێڕە جەماوەریەکان لەناو دڵی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئێستادا.
سەرکەوێ خەباتی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێشی عێراق لەپێناو ژیانێکی باشتردا !
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
17-07-201817-07-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-07-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 22 2018 9:38PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 23 2018 11:47AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 23 2018 11:47AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 927 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەیاننامەی پشتیوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی شار
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-07-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,171 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574