رێکخراوی ئاشتی وئازادی, ڕێکخراوێکی ناحکومی و قازانج نەویستە, سەربەخۆیە لەکارو بڕیاردان، بڕوای بەکاری خۆبەخشی هەیە و کار بۆ سەقامگیری ئاشتی و پاراستن وداکۆکی لە ئازادییەکانی تاک وکۆمەڵ و پتوترکردنی مافەکانی مرۆڤ دەکات و بڕوای وایە ناتوندوتیژی تاکە ڕێگەیە بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکان.
بارەگای سەرەکی لەشاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکاتەوه و لەکاتی پێویستدا لەناوچەی دیکە بارەگا دەکاتەوە بەرەزامەندی دەستەی کارگێڕی.
ئامانجی گشتی:
بەشداربوون لە سەقامگیرکردنی ئاشتی و پتەوکردنی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ
ئامانجە تایبەتەکان:
- چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوە ژیان ورۆحی لێبوردن ولێبوردەیی لە هەرێمی کوردستان.
- هوشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بە ماف و ئازادییەکان.
- بڵاوکردنەوەی هزری ناتوندوتیژی وەک تاکە ڕێگە چارەیەک بۆ گەیشتن بە مافەکان.
- بەرنگاربوونەوەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی وجیاوازیکردن وچەوساندنەوەی مرۆڤ.
- بونیادنانی توانامرۆییەکان
- مەبەست
بەرهەمهێنانی تاکێکی کارا لەکۆمەڵگا کە بڕوای بە ئاشتی وپێکەوە ژیان ولێبوردەیی و ئازادییەکانی تاک و ئازادییە گشتییەکان هەبێت و، دان بنێت بە مافەکانی مرۆڤ و هەوڵبدات بۆ سەقامگیری کۆمەڵایەتی.
پەیڕه و و پەیکەری ناوخۆیی ڕێکخراو بخوێنەوە:
رێکخراوەکەمان یەکێکە له و ڕێکخراوانەی کە لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە بە ژمار743-ک.
https://pfo-ku.org/index.php/ema-cheyn
لێرەدا نموونەیەک لە تۆماری ڕێکخراو ببینە:
https://pfo-ku.org/index.php/ema-cheyn
بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەبارەی ڕێکخراوەوە دەتوانیت تەماشای پرۆفایلی ڕێکخراو بکەیت https://pfo-ku.org/index.php/ema-cheyn
[1]